كه گوڵ ده‌چێته نێو ئینجانه‌یه‌ك له موحیبه‌ت
سه‌رهه‌نگ خامۆش
كه ده‌تبینم
چاوه‌كانم
له‌نێو چاوی تۆ ده‌ڕوێن
په‌نجه‌كانیشم
له نێو تاڵهبهندی قژی خاوت
له‌پڕ چه‌پكێ گوڵی وه‌نه‌وشه‌یی
له سه‌ر لێومان
چرۆ ده‌كا
كه ئاوڕم لێ ده‌ده‌یته‌وه
وا هه‌ست ده‌كه‌م
تازه خۆر
له باخه‌ڵی هه‌ورا
پرچی خۆی شۆڕ كردۆته‌وه
كه گوڵ ده‌چێته نێو
ئینجانه‌یه‌ك له موحیبه‌ت
به (ئاو) ده‌ڵێ
پهڕهكانم ته‌ڕكه له خۆت
به‌یانی عاشقێك
ده‌مكا به دیاری
بۆ دڵداره‌كه‌ی
هه‌ناسه‌ی پڕ ده‌كه‌م
له عیشق
ئه‌مشه‌و
نغرۆی یادگاریه‌كانم بووم
خۆشترین سات
هه‌ڵفڕینی كۆلاره یه‌ك
له ئاسمانی منداڵیم بوو
شۆڕه‌بیه‌ك
له ته‌نهایی
خۆی ڕووت كرده‌وه
(با) فیكه‌یه‌كی بۆ لێدا
هه‌ور له باران
گوناهه‌كانی شوشته‌وه
شاعیرێك به شیعرێ
ماكیاژی كرد
هه‌موو به‌یانیه‌ك
له سوچێكی شه‌قامێكدا
كه ئهفسونمان
تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌بێ
ئه‌م ناوه
پڕ ده‌بێت له گوڵ
تۆش ده‌بی به شوشه‌یه‌ك
پڕ له عه‌تر…!!
Xamosh_s@hotmail.com