نامه‌یه‌کی کراوه بۆ لاوانی عێراق!
ساڵانێکی دووروو درێژه له باخچه‌ی لاوان‌دا نه‌ماوم، به‌ڵام تا ئئێستا هه‌ست به ناڵه‌و کێشه‌و خه‌ونه‌کانیان ده‌که‌م، که ساڵانێکی زۆره بارودۆخیان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و نه‌گۆڕاوه له‌گه‌ڵ زۆری گۆڕانکارییه‌کانی جیهانی شارستانییدا و زۆرێک له ده‌وڵه‌تانی تازه‌پێگه‌یشتووش، دیسان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانانه‌ی به‌سه‌ر پێویستیه‌کانی لاوان دا هاتووه به هۆی شۆڕشی زانستی و ته‌کنیکی و کۆمینیکهیشنهوه که لاوان له عێراق دا ده‌توانن هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریی و مه‌سه‌لانه‌ی ده‌گوزه‌رێت له جیهاندا به ئاسانی بیزانن و زانیاریان هه‌بێت له باره‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش پێش سی، چل ساڵ له توانادا نه‌بوو.
لاوانی عێراق، له ده‌سکه‌وتی ئامڕازه‌کانی ڕاگه‌یاندن و زانیاریی نوێ به درێژایی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دکتاتۆریه‌تی فاشیزمی حیزبی به‌عسی سه‌دامی له وڵات‌دا بێ به‌ش بوون، که هه‌موو ئه‌و ده‌ستگا و ئامڕازانه‌ی له مرۆڤی عێراقی و به تایبه‌تی له لاوان قه‌ده‌غه‌کردبوو، ئه‌وه‌ش وای له ئاگایی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ڕۆشنبیریی کردبوو که دووربێت له هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که له جیهاندا بهدستهاتبوون، به تایبه‌تی له بیر و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی لاوان‌دا. کاتێکیش ئه‌و ڕژێمه له‌سه‌ر ده‌ستی ئامریکا و به‌ریتانیادا هه‌رسی هێنا و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تان واڵا و ئاشکرا بوو، له‌مپه‌ڕه‌کان نه‌مان له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی زانیارییه‌کان بۆ خه‌ڵکی عێراق و ناسین و زانینی ئه‌وه‌ی که ده‌گوزه‌رێت له جیهاندا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که توانای به‌کارهێنانیان و فره‌ییان له‌به‌رده‌ستا تا ئێستاش زۆر که‌متره له وڵاتانی تری عاره‌بی وه‌ک میسر و تونس.
ده‌سه‌ڵاتی تایه‌فه‌گه‌رێتی و سیاسی تۆقێنه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی تووندڕه‌وی ئیسلامییه‌کان کارێکی کردوه که ته‌نیا ئامانجی خه‌ڵک ئاسایش و ڕاکردن به دوای پاروه نانێکدابێت. حیزبه ئیسلامیه سیاسیه‌کان به سونیی و شیعییه‌وه، ته‌نگانه‌یان بۆ عێراقیه‌کان وه‌به‌رهێناوه و ڕه‌وشێکی فکریی و ڕۆشنبیرییهکیان دروستکردوه که کۆمه‌ڵگای عێراقی به‌ره‌و ململانێی تایه‌فه‌گه‌رێتی بردوه، له نێوان حیزبه سیاسیه‌کاندا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه که‌به تانوپۆی بیرکردنه‌وه‌ی تاکه عێراقیه‌کاندا به جۆرێک ڕۆچووه که مێژووی عێراق ئه‌مه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ئه‌م ڕه‌وشه ناله‌باره له ئێرانه‌وه هاورده کراوه، که هه‌میشه ڕه‌شبینی و دودڵی و خه‌مۆکی دروست ده‌کات، به تایبه‌تی له ده‌روونی لاوانی خوار و ناوه‌ڕاستی عیراق دا به شێوه‌یه‌ک ڕاستی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی له دوای ڕوخانی ڕژێمی عیراقه‌وه که تووشیان بووه لێیان بووه.
لاوانی عێراق ئه‌مڕۆ تووشی بێکاریی بوون، ئه‌وانه‌شی کاریان هه‌یه کارێکی بێ به‌رهه‌میان هه‌یه(البگاله المقنعه)، بۆیه هه‌ست به ڕاژه‌یه‌کی پێویست ناکه‌ن پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگای بکه‌ن. لاوان، ناڵه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه که هه‌ژار و که‌م دهستو بێبه‌شن و بوون به بار به‌سه‌ر خێزانه‌کانیانه‌وه، یان کارێک ده‌که‌ن که ئاره‌زوومه‌ندانه نیه‌و له‌گه‌ڵ توانا‌و سهلیقهیاندا ناگونجێت. لاوانی کراوه و چاوکراوه‌کان به ته‌واوی شاره‌زان و ده‌زانن چی ده‌گوزه‌رێت له وڵات‌دا له گه‌نده‌ڵی دارایی که چاوه‌ڕوانناکرێت کۆمه‌ڵگای لێ ڕزگاربکرێت و په‌ره‌پێدان و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاشه‌ڕۆژی لاوان له‌م ڕه‌وشه‌دا مسۆگه‌ربکرێت. ئه‌و حیزبه سیاسیانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدان، سیاسه‌تی کارپێدان و ته‌عینکردنی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان و هه‌وادارانیان پیاده ده‌که‌ن، له کاتێکدا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک حیزبی نین، ئه‌م جیاکارییه نیگه‌رانییه‌کی ئه‌وه‌نده قوڵی دروست کردوه که ڕوخێنه‌ره بۆ تاکه‌کانی گه‌ل.
بێکاریی و هه‌ژاریی و لێکترازانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ڕۆشنبیری و هونه‌ریه‌کان له عێراق دا و گرتنه به‌ری ڕێبازێکی نوێ دژی ڕۆشنبیریی دیموکراتی و هونه‌ری جوانیی گه‌ل له لای زۆرێک له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان و وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، سیاسه‌تێکه دژ به ئازادی ئه‌کادیمیی و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رنامه‌ی فێرکاریی له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندندا و دژ به بنه‌مای مرۆیی و شارستانی و ته‌کنیکی و زانستی نوێ، ئه‌مه‌ش کارێکی کردوه که لاوانمان ده‌بێت خۆیان به‌کێش بکه‌ن به دوای کاروانی تازه‌گه‌ریی جیهانه‌وه.
کۆمه‌ڵگا سه‌رده‌میه‌کان پشتده‌به‌ستن به لاوان بۆ پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و داهێنان و ده‌ستپێشخه‌ریی، لاوان هه‌ڵگری ئاڵای پاشه‌ڕۆژن، لاوان پشتیان پێده‌به‌سترێت بۆ گۆڕینی ئه‌و واقیعه‌ی عێراقی ئێستا که سیاسه‌تێكی تایه‌فه‌گه‌رێتی نه‌خوازراو و بێزراو حوکمی ده‌کات به میتۆدێکی نادیموکرات، که رۆژ به رۆژ ئازادیه‌کانی خه‌ڵک به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه و هاناسه‌ی ئازادی نامێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو په‌یمانه ههنگوینیهیی که لیستی یاسا و ئه‌وانی تر ده‌یاندا که هیچیان لێ جێبه‌جێ نه‌کردوه و هیج شتێکی بهكهڵکیشی لێ جێبه‌جێ ناکه‌ن.
ناوه‌ڕۆکی ئه‌و نامه‌یه‌ی که ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نم به لاوانی عێراق، ئه‌وه‌یه، که ده‌وری لاوان زۆر گرنگه له دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیان و گه‌لی عێراق دا، ده‌توانن کارێک بکه‌ن ببن به ناوه‌ند و هه‌موو گه‌لی عێراق له ده‌وری خۆیان کۆبکه‌نه‌وه. حیزبه سیاسیه‌کان زۆربه‌یان خه‌ریکی هه‌وڵدانن بۆ وه‌رگرتنی پێگه و وه‌زیفه‌ی گه‌وره و سازشکردن وبیانوگرتن به یه‌کتری که ناکرێت لاوان ئه‌مه قبوڵ بکات. وه‌ک ئه‌وه‌ی له میسردا ڕوویدا، که حیزبه‌کان ناچاربوون دوای لاوان بکه‌ون له میسر و تونس دا و پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینه‌کانیان بکه‌ن. ته‌نانه‌ت له میسردا هه‌ندێک له حیزبه‌کان ویستیان سازش و دواجار دانوستاندن بکه‌ن له‌گه‌ڵ حوسنی موباره‌ک دا(دیاره مه‌به‌ست له ئخوان موسلیمینه..وه‌رگێر)، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ده‌سکه‌وتیان له پاشماوه‌ی خوانه گه‌نده‌ڵه‌که به‌ربکه‌وێت، که جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ران دانوستاندن و سازشکردنیان ڕه‌تکرده‌وه و قبوڵیان نه‌کرد.
ئه‌ی کچ و کوڕه لاوه‌کانی عێراق:
ـ ڕیزه‌کانی لاوانی عێراق یه‌کبخه‌ن و هه‌وڵبده‌ن حیزبه‌کان و هێزه سیاسیه ئۆپۆزیسوێنه‌کان یه‌کبخه‌ن له جیاتی له‌یه‌کترازان و هه‌ستان به چالاکی جیاجیا.
ـ که‌ڵک وه‌ربگرن له ئه‌زموونی تونس و میسر له به‌کارهێنانی کارای ته‌کنیکه نوێکان بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان و به تایبه‌تی فه‌یسبووک و تویته‌ر و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی به که‌ڵکن بۆ ئاماده‌کردنی فراونی خه‌ڵک و لاوانی کچ و کوڕان و هه‌موو گه‌ل.
ـ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فه‌گه‌ری حیزبه‌کان به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه، داوای حکومه‌تێکی نیشتیمانی دیموکراتی بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون.
ـ به‌تووندی و به یه‌کلاکه‌ره‌وه، به‌رپه‌رچی تێکه‌ڵکردنی دامه‌زراوه دینییه‌کان و ده‌وڵه‌ت بده‌نه‌وه و ڕه‌تیکه‌نه‌وه، دین بۆ خوا و نیشتیمان بۆ کۆمه‌ڵگه.
ـ قایل مه‌بن به هه‌ژموونی حیزبی ڕه‌ها، له‌سه‌ر ده‌ستگای ده‌وڵه‌ت و وه‌زیفه حکومیه‌کان دا‌نیشێت، داوای پراکتیکه‌کردنی پرنسیپی ” که‌سی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو” بکه‌ن.
ـ به تووندی به‌رپه‌رچی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته بده‌نه‌وه که‌له هه‌ناویدا هه‌ڵگری له‌باربردنی چه‌مک و ڕۆحی هاوڵاتیی بوونی عیراقیه، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه په‌راوێزییه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ـ بێ‌کاری ڕه‌تبکه‌نه‌وه و داوای کار و ڕێز و نان پێکه‌وه بکه‌ن. به‌رپه‌رچی ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ژارییه بده‌نه‌وه که به‌ڕێژه‌ی له 70%ی خه‌ڵکی عێراقی گرتۆته‌وه، که هه‌ندێکیان له‌سه‌رو یان له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه به گوێره‌ی پێوه‌ری جیهانی، له کاتێکدا به ملوێنه‌ها دۆلار به فیڕۆ ده‌درێت، له‌لایه‌کی تره‌وه خاوه‌ن ملیاردهران و ملوێنهران له‌وانه‌ن که له‌سه‌ر حسابی ماڵ و سامانی خه‌ڵکی گشتی و دزێتی و تاڵانکردن له ماوه‌یکی کورت‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و هه‌ندێکیشیان هه‌ڵاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ـ سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی ماڵی و کارگێڕیی هه‌موو ده‌ستگاکانی ده‌وڵه‌تی عیراقی ڕه‌تبکه‌نه‌وه به بێ هه‌ڵاوێردکردن، داوای ده‌ستبه‌جێی چاودێری بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی که پراکتیکه‌ی پێدانی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن له وڵات‌دا. داوای پرنسیپی ” ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟” بکه‌ن.
ـ قایل مه‌بن به‌و بودجه‌یه‌ی که به ڕێژه‌ی 36% دانراوه بۆ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که و ڕه‌تیبکه‌نه‌وه، له کاتێکدا که به‌شی تاکێک له نزمبوونه‌وه‌دایه و هه‌روه‌ها بودجه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیش… هتد. قبوڵتان نه‌بێت ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌یر و فێڵاوییه‌ی که وازیهێناوه له نیوه‌ی موچه‌که‌ی له کاتێکدا ته‌نیا دهرماڵکهی ده‌گاته چه‌ندین جاری موچه‌که‌ی.
ـ جیاکاریی نێوان کچان و کوڕانی خوێندکارانی کۆلێژ و زانکۆکان ڕه‌تبکه‌نه‌وه، ئه‌وه لوتکه‌ی دوژمنایه‌تی ژن و پیاوه وه‌ک یه‌ک.
ـ دابه‌شکردنی زه‌ویوزاری ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر وه‌زیره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و گه‌وره به‌رپرسه‌کان ونوێنه‌رانی حیزبه سیاسیه‌کان ڕه‌تبکه‌نه‌وه.
ـ وازهێنان له کرێی خان‌و که جۆرێکه له سه‌رانه له ناوچه‌ی سه‌وز و قادسیه و شوێنه‌کانی تر ره‌تبکه‌نه‌وه، له کاتێکدا هه‌ژاران له خانوی قوڕ و خانوی له ته‌نه‌که دروستکراودا ده‌ژین، یان هه‌ر هیچیان له‌مانه‌ش نیه.
ـ قایل مه‌بن به‌و حکومه‌ته‌ی که دوای 8 ساڵ له ڕوخانی فاشیزم ناتوانێت کاره‌با و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی و فێرکاریی و خانوبه‌ره‌ی پێویست بۆ خوێندن و …هتد دروستبکات.
ـ قایل مه‌بن به سیاسه‌تی لاوازی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که ناتوانێت به‌رامبه‌ر به تیڕۆر و خوێنڕشتنی به‌رده‌وامی هاوڵاتیان و کوشتنی هه‌وادارانی ئاین له عێراقدا بوه‌ستێته‌وه.
ـ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و ده‌وڵه‌تانی تر بۆ کاروباری عێراق ڕه‌تبکه‌نه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی ئێران، سعودیه، سوریا و ئامریکا که ڕژێمی تایه‌فه‌گه‌رێتی ئێستای چه‌سپاند و سه‌پاند له عێراق دا ڕه‌تبکه‌نه‌وه.
ئه‌ی لاوانی عێراقی پێشه‌وا، ئه‌گه‌ر خۆتان سه‌رقافڵه‌ی کاروانی خۆتان نه‌بن که‌س هاوکاریتان ناکات بۆ گۆڕان له‌و واقیعه نهویستراوهدا و ژیانتان بێ هیوا و به‌تاڵ ده‌مێنێته‌وه و ناتوانن چێژ له کار و ڕۆشنبیریی و هونه‌ری جوان و که‌ڵک له ژیانی شارستانی و مرۆیی و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی جیهانی ببینن.
لاوانی تونس و میسر نموونه‌ی جوان و به‌رزیان پێشکه‌شکرد به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تی به گه‌لی عێراق. گه‌لی عێراقیش نموونه‌ی تایبه‌تی پێشکه‌ش ده‌کات و که‌ڵک له نموونه‌ی تونس و میسر ده‌بینێت له هه‌موو بواره‌کاندا و به تایبه‌تی له به‌کارهێنانی میتۆدی ئاشتیانه و کاریگه‌ریانه بۆ خۆ ئاماده‌کردن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سازشکردن و بیانوو هێنانه‌وه بۆ گۆڕان. ئه‌و حیزبانه‌ی ڕاپه‌ڕینیش ڕه‌تده‌که‌نه‌وه له دواجاردا لۆقهدهکهن به دوای ڕوودوهکاندا! کچان و کوڕانی لاو ترسی نه‌ماوه له دڵیان‌دا و ده‌توانن هه‌موو گه‌ل به‌لای ڕۆحی شۆڕشگێڕێتی خۆیاندا ڕابکێشن، ئه‌وتا سه‌رکه‌وتنیان له دوو وڵات‌دا به‌ده‌ستهێنا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕوانی لاوان و گه‌لی عێراق ده‌کات. ده‌بێت کاربکه‌ین بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی دیموکراتی و دروست بوونی حوکمێکی مه‌ده‌نی دیموکراتی که ده‌ربڕی ویستی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندیه بنچینه‌ییه‌کانی بێت و به‌رنامه‌ی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن و وه‌به‌رهێنان له پیشه‌سازی و کشتوکاڵ جێبه‌جێ بکات و سه‌روه‌ته ماڵیه‌کانی وه‌ک نه‌وت به باشترین شێوه به‌کاربهێنێت و خهزمهتگوزایی پێ‌بکات و ئاستی ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌ل بهرهوسهروه به‌رێت..
13.2.2011
————————————————————————-
سه‌رچاوه: حوار مته‌مه‌دن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=245987