مه‌زنایه‌تی به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له چیدایه؟
به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی و پێشوه‌خت به‌رنامه بۆڕێژ کراوه، به‌ڵکو ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ملیۆنی ئینسانی زوڵم لێکراوه، به‌ڕووی کۆی سته‌م و نادادپه‌روه‌ریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که بوونی هه‌یه. شۆڕش کاتێک ده‌توانێت هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه کۆمه‌ڵایه‌تیه بێت که له نێو خودی ئه‌و به‌شه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر له کۆمه‌ڵگادا و هه‌نگاونان بۆ ڕوخاندنی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی پایه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بوه‌ته هۆکاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی کۆی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی، له چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا.
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان مهزنایهتیهکهی له‌وه‌دایه، بۆ جارێکی تر به ئاگا هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده ملیۆنیه‌ی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه هه‌یه‌تی خۆی تێدا ده‌ناسێته‌وه و هێزی ڕێکخراوی پۆڵاینی خۆی تێدا ده‌دۆزێته‌وه. به دیوێکی دیکه‌دا مه‌زنایه‌تی ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له تونس و میسر به‌رپا کرا، ئه‌وه‌ی نیشاندا، که هاتنه مه‌یدانی ملیۆنی ئه‌م ئینسانه په‌راوێز خراوانه له کۆمه‌ڵگادا، ده‌توانێت چ ئاڵوگۆڕ و مهزنایهتیهک بخولقێنێت کاتێک هێز و ئیراده‌ی خۆی ده‌ناسێت. خودی ئه‌و ڕێکخراو بوونه، خۆ به‌خۆیه بوو، ئومێد و توانا و هه‌ستانه‌وه‌ی لای ئه‌م چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگا دروست کرده‌وه و بۆ کۆی جیهاندارێتی سه‌رمایه‌داری نیشان دایه‌وه، که خاوه‌نی چ قودره‌تێکی پۆڵایینه.
شۆڕشی مه‌زنی تونس و میسر دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی مافیایی بنه‌ماڵه و کۆی سیستمێک که ئه‌و سته‌م و ناعهدالهتیهیان به‌رپاکردوه، بۆخۆی قوتابخانه‌یه‌کی هێند مه‌زنه، که ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هێناوه‌ته له‌رزه، چونکه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به هه‌زار و یه‌ک شێوه له‌یه‌ک ده‌چن و هه‌ڵگری یه‌ک چه‌مکی هاوبه‌شن، ئه‌ویش ده‌ست گرتن به‌سه‌ر کۆی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیاندا و قۆرخ کردنیان له ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه حاکمهکانیاندا. هه‌روه‌ها ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه وای کرد کۆیه‌ک له ڕۆشنبیر و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانێک که ڕه‌نگه زۆرجار گاڵته‌شیان به هێز و توانای ئه‌و چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگا هاتبێت له‌وه‌ی بتوانن ببنه جێگای ئومێد به‌خش له کۆمه‌ڵگادا، به ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌مانیشی به‌خه‌به‌ر هێنایه‌وه له‌وه‌ی به‌ڵی ئه‌وه ته‌نها هێز و ڕێکخراو بوونی ئه‌م چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگایه که ده‌توانیت کۆی سته‌م و ترسێک که ده‌سه‌ڵات خوڵقێنه‌ریه‌تی ژێره و ژوور بکات.
ئه‌زمون و وانه‌کانی ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه زۆر مه‌زنن، هه‌ر زۆر به خێرای وه‌ڵامی کۆی میدیا و ده‌سه‌ڵاتی دایه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌مانه تێک ده‌ر و گێره شێوێنن و خه‌ریکن بنه‌ما دامه‌زراوه‌ییه‌کانی تا ئێستای کۆمه‌ڵگا له به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، هه‌ر دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک، ئه‌و خه‌ڵکه شۆڕش گێڕه بۆخۆیان که‌وتنه پاکردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتیه‌کان. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری ئه‌و سیستمه خنکێنه‌ره‌یه بۆ خۆی کۆمه‌ڵگا وا لێده‌کات هه‌نگاو بنێنن به‌ره‌و بنیات نانی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری و دزی و جه‌رده‌یی له کۆمه‌ڵگادا، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و شۆڕشگێڕ له تونس و میسر ئه‌وه‌ی نیشاندا، خواست و ئومێدی ئه‌و ملیۆنیه له ئینسانی سته‌م لێکراو، هه‌نگاو نانه به‌ره‌و بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و سکولار که کۆی گشتی مرۆڤه‌کان تێیدا به‌هره‌مه‌ند بن له مافی ژیان کردنێکی شایسته به خواستی ئینسانیانه.
داهێنانی نوێ له‌م شۆڕشه مه‌زنه‌دا، ده‌ست نه‌بردن بوو بۆ به‌کار هێنانی چه‌ک له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شۆڕشگێره‌وه، ئه‌مه خاڵێکی زۆر مه‌ده‌نی و پۆزه‌تیف بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزی سوپا‌و داموده‌زگای سه‌رکوتگه‌ری سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، له ئاماده باشی ئه‌وه‌دا بوون که هه‌رکات پێویست بێت بتوانن به‌رپه‌رچی شۆڕشگێڕان بده‌نه‌وه، به‌ڵام بارودۆخه‌که به شێوه‌یه‌ک شکایه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی سوپا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌تی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و میسداقیه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆی(که له خزمه‌ت خواسته گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگادایه نه‌ک ده‌سه‌ڵات!)، ئاماده نه‌بوو به ئه‌ندازه‌یه‌کی ته‌واو خوێناوی، ده‌ست بکاته‌وه له خۆپیشانده‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی له سبه‌ینێی کۆتای هاتنی سه‌رۆک و داروده‌سته‌که‌یدا خۆی بتوانێت ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگا بکات. دیاره ئه‌م جۆره ههنگاونانهش لای زلهێزانی جیهان جێگای ستایش و پشتگیری بوه، چونکه زلهێزانی جیهان ڕاسته به ڕوکه‌ش پشتگیری له ئامانج و خواسته‌کانی شۆڕشگێڕان ده‌که‌ن، به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه، مه‌رج نیه وابێت. به‌ڵکو ئه‌و زلهێزانه‌ی جیهان وا ده‌خوازن که مۆدێلێکی نوێ له ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ژێر ناونیشانی دیموکراسی و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌دا، بێته ئاراوه و هه‌ر به‌و شێوازه‌ش بتوانن ده‌ست بگرنه‌وه به جڵه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیستمی سه‌رمایه‌داری خۆیانه‌وه. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م ئه‌زمونه نوێیه‌ی هێزی ملیۆنی ئینسانی شۆڕشگێڕ ئاماده ده‌بن دیسان به شێوازێکی دی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێن و ملکه‌چی هه‌مان شێوازی هه‌ژاری و لێسنهندنهوهی به‌رهه‌می شۆڕ‌شیان بکرێنه‌وه؟ دیاره لێره‌دا ئاستی به‌رچاو ڕۆشنی و ئاسۆی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش ده‌بینرێت له نێو توێژی گه‌نجانی ئه‌و هێزه ملیۆنیهدا، که به‌هیچ جۆرێک ئاماده نابن جارێکی دی ملکه‌چ ببنه‌وه له ژێر ده‌ستی هه‌یمه‌نه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی ناداد په‌روه‌ردا. چاره‌سه‌ر نه‌کردنی خواسته‌کانی ئه‌و هێزه به‌رینه بۆخۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که خۆیان واته‌نی مه‌یدانی ته‌حریر له به‌رده‌ماندایه، یانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست به‌رداری ئه‌و خواست و ئامانج و مافه ڕه‌وایانه نابن که به شوێنیه‌وه‌ن.
ئه‌م شۆڕشه پڕ له ئه‌زمون و وانه‌ی نوێیه. هه‌ر له‌م هاتنه مه‌یدانه مه‌زنه‌دا بوو، ڕه‌نگ و بۆی ئیسلامیست و ناسیۆنالیزم و قه‌واره‌کانی دی که‌وتونه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، چونکه خه‌ڵکی له‌و وڵاتانه‌دا گرفتێکیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوه له‌وه‌ی که ناسیۆنالیست و دین په‌روه‌ر نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه، خه‌ڵکی گرفتی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بێ‌کاری و بێمافی و نه بوونی ئازادی و هه‌ست کردنی ته‌واو به دزینی سامانی گشتی له‌لایه‌ن چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، بۆخۆی هۆکار و به‌رئه‌نجامی به‌رپاکردنی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه بووه. ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌م شۆڕشه نوێیه، دره‌نگ یان زوو کۆی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاران ده‌گرێته‌وه، پێده‌چێت ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی تا ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان، به ئه‌ندازه‌یه‌کی وه‌حشیانه ڕوبه‌رووی هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ببنه‌وه، چونکه مه‌رج نیه ده‌سه‌ڵاتێک له سوریا‌و و جه‌زائیر و یه‌مه‌ن و لیبیا و عێراق و ئێران‌دا هه‌یه تا ده‌گات به وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی، هێزی سه‌ربازی نه‌خاته خزمه‌تی خۆیه‌وه، چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ماونه‌ته‌وه، زۆرتر خوێن ڕێژتر بوون له مێژوی ڕابردوی خۆیاندا، دژی هه‌رچ ده‌نگێکی ناڕازی و ئازادی خواز بوونی هه‌بوبێت. به‌ڵام ئه‌وه هێز و ئیراده‌ی مه‌زنی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕه که ده‌توانێت چۆک به کامه ده‌سه‌ڵاتی دڕنده و خوێنخۆر هه‌یه دابدات و نهشسڵهمێتهوه له‌و به‌کارهێنانی هێزه‌ی ڕوبه‌رووی ده‌بێته‌وه.
ئاخونده‌کانی ئێران هه‌رده‌م هێزیان به‌کار هێناوه دژی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ناڕازی و ئازادی خواز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا هاتوه خه‌ڵکی چه‌وساوه و به‌شخوراو، هیمه‌ت و ئومێدی زیاتری په‌یدا کردوه بۆ هه‌رچ هاتنه مه‌یدانێکی نوێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش، هه‌مان ڕێوڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌ی و حاکمیه‌تی ڕه‌هایی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچۆنێک بۆیان بکرێت ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی له ژێر فشاری زه‌بر و ترس و تۆقاندن و به‌کار هێنانی چه‌کدا، ده‌نگه ناڕازیه‌کانیان بخنکێنن، وه‌ک چۆن له ساڵی 2006 دا بینیمان به‌رانبه‌ر به داخوازیه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان هێزی سه‌ربازی و میلیشیایان به‌کار هێنا بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به داخوازیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. هه‌ر له دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، بۆ داواکردن له ده‌ستبردن بۆ چاک سازی له داموده‌زگا ئیداری و سیاسیه‌کاندا، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزی حاکم به‌و بزوتنه‌وه‌یه، شێوازی هه‌ڕه‌شه‌و به‌کارهێنانی چه‌ک بوو. ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها بۆ وه‌ڵام دانه‌وه بێت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵکو ناڕاسته‌وخۆ به‌خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هات و ناڕه‌زایه‌تیتان هه‌بوو یان بتانه‌وێت وه‌ک خه‌ڵکی میسر و تونس شۆڕش بکه‌ن دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردی، ئه‌وه ده‌بێت بزانن، ئێمه به چه‌ک ڕوبهڕووتان ده‌بینه‌وه. ئه‌م ئاماژه ناڕاسته‌وخۆیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناسیۆنالیزمی کوردی بۆخۆی په‌یامێکی ڕاستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیشان ده‌دات که به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دژی ئازادیخوازی و ده‌نگه ناڕازیهکانن، له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حیزبیه بۆرژوازیه خێڵه‌کیه، سته‌م کاره، بۆخۆی هه‌رچی سامانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه له ژێر ده‌ستی خۆی ناوه‌و یه‌ک چینی ملیاردێر و ملیۆنێری له پاروی دزراوی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش دروست کردوه و خاوه‌نی ئه‌زمونی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌یان شه‌ڕی دیکه‌یه له مێژووی ڕابردوی خۆیاندا. به‌ڵام هه‌ر هێز و توانای ڕێکخراو بوونی سه‌دان هه‌زاری ئینسانی زه‌حمه‌تکێش و شۆڕش گێڕه ده‌توانیت، کامه دیواری پۆڵاین و بته‌و هه‌یه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه و کامه ده‌سه‌ڵاتی سته‌م کار و چوسێنه‌ر هه‌یه له ڕه‌گ و ڕیشه ده‌ریبهێنێت و فڕێی بداته زبڵدانی مێژوه‌وه.
تاهیر حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
14/02/2011