Skip to Content

Monday, September 16th, 2024
ته‌مه‌ومژه‌کان نیگه‌رانمان ده‌که‌ن، بروسکه‌ نوێکان به‌رده‌وام ده‌بن

ته‌مه‌ومژه‌کان نیگه‌رانمان ده‌که‌ن، بروسکه‌ نوێکان به‌رده‌وام ده‌بن

Closed
by February 17, 2011 گشتی

                       
 

•    ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ کاریگه‌ریی شۆڕشی توڕه‌یی بوون:
•    سه‌رۆکی ئامریکیی:  ده‌بێت نه‌وه‌کانمان وه‌ک لاوانی میسر په‌روه‌رده‌ بکه‌ین.
•    سه‌رۆکی ئیتالیا:   ئه‌وه‌ نوێ نیه‌ بۆ میسریه‌کان ئه‌وان وه‌ک خووی هه‌میشه‌ییان مێژوویان دروستکردوه‌.
•    سه‌رۆکی نه‌رویج: ئه‌مڕۆ هه‌موومان میسریین.
•    سه‌رۆکی به‌ریتانیا:  گه‌لی میسر مه‌زنترین گه‌لن له‌سه‌ر زه‌ویدا و شایسته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵن.
•    CNN:  بۆ یه‌که‌م جار ده‌بینین گه‌لێک هه‌ستێت به‌ شۆڕش و خۆشی شه‌قامه‌کان پاک بکاته‌وه‌.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌م شکۆدارییه‌تان دروستکرد، تۆ بڵێی ڕێگه‌ بده‌ن لێتان بدزن، له‌ ئێستاوه‌ ئاگاداربن  له‌وانه‌ی ده‌رگای شه‌وی تاریک ده‌کووتن تا ئه‌م خه‌ونه‌  به‌ده‌ستهاتووه‌ نه‌گۆڕێت بۆ مێرده‌زمه‌ی ترسناک.
•     هه‌واڵاکان ده‌ڵێن نیرۆنی لابراو له‌ شه‌رم شێخ ه‌، ئه‌مه‌ش ورووژێنه‌ری پرسیاره‌: ئایه‌ له‌ شوقه‌یه‌کی کرێگرته‌دایه‌ یان له‌ ئوتێل یان له‌ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیدایه‌ ؟.
•    فه‌رمانڕه‌وایی سوپا که‌ نیرۆن ڕایسپاردووه‌ بۆ حوکمڕانی کاتیی کارێکی بێزراوه‌، نیشتیمان پڕێتی له‌ که‌سانی به‌ تواناو پسپۆر بۆ درو‌ستکردنی باشترین وه‌زاره‌ت. به‌تایبه‌تی که‌ وه‌زاره‌تی ئه‌حمه‌د شه‌فیق تا ئێستا ناوی گه‌نده‌ڵچیه‌کانی ڕژێمی پێشوو له‌ لیسته‌که‌یدان.  پێناچێت  وانه‌ی شۆڕشگێرانی هه‌رسکردبێت، ئه‌وه‌تا به‌ هه‌مان شێوازی کۆن بیرده‌کاته‌وه‌، ئه‌حمه‌د شه‌فیق بانگی عیماد ئه‌دیب ده‌کات بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی.  ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی شارستانیی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی پێویستنیه‌،  حکومه‌ت ته‌نیا نووسینگه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندنی ده‌بێت و نوێنه‌ری ئه‌و نووسینگه‌یه‌ دیدوبۆچوونی حکومه‌ت و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان بڵاوده‌کاته‌وه‌.
•    جگه‌ له‌وه‌ی که‌ عماد ئه‌دیب دۆستێکی باوه‌ڕپێکراوی نیرۆن بوو، خاوه‌نی هه‌ڵوێستێکی زانراویشه‌ لای هه‌مووان، پێکه‌ناوییه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی( ئه‌رجواز عمرو ئه‌دیب برای ناوبراوی ‌سه‌ره‌وه‌، به‌ ده‌مووچاوێکی تازه‌وه‌ ده‌گری بۆ ئه‌و ناحه‌قیانه‌ی له‌سه‌رده‌می موباره‌کدا لێیکراوه‌‌… ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ رۆژی لێپرسینه‌وه‌ بێت، تا ئه‌وانه‌ی که‌ شه‌رمناکه‌ن و تا ئێستاش ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یخوازن ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن، وه‌ک چۆن هونه‌رمه‌ندی میسری خالی صاوی ده‌ڵێت: ده‌بێت وه‌ک سوکی  پوش  سوکبوونیان بکه‌وێته‌ به‌رچاو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ سواری سه‌ری مه‌سمێدیا ببوون. سوپاس بۆ تۆ خالید.
•    ته‌لاری ماسبیرو و ڕۆژنامه‌ قه‌ومیه‌کان وه‌ک حاڵه‌تی پێشوویان نامێننه‌وه‌، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕۆژی حساباتدا ئه‌م ده‌ستگایانه‌ ته‌رخانبکرێن بۆ کاری خۆیان و وه‌زاره‌تێک نه‌مێنێت به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه‌.
•    کارنه‌کردن به‌ ده‌ستوره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماده‌ دینیه‌کان که‌ له‌ بناغه‌دا داوایه‌کی ئخوان بوون له‌ کاربخرێن، ده‌بێت پڕۆژه‌ی ده‌ستورێکی نوێ بێته‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی شارستانیانه‌ و ئازادکردنی له‌ به‌نده‌ دینیه‌ ڕه‌هاکان، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ دین و ده‌وڵه‌ت به‌ یه‌کجاری له‌یه‌کجیابکرێته‌وه‌ و دین ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ کاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه‌.
•    هیچ که‌س ناتوانێت گومانی هه‌بێت له‌ (طنطاوی) که‌ هه‌وادار و لایه‌نگری نیشتیمان نه‌بووه‌، دیسان که‌سیش ناتوانێت گومان بکات له‌وه‌ی که‌ (طنطاوی) به‌ تووندی لایه‌نگری نیرۆنی لابراو نه‌بووه‌!!!.
•    لابردنی وێنه‌ گه‌وره‌که‌ی نیرۆنی لابراو کارێکی سروشتی بوو، به‌ڵام دانانی  ووشه‌ی(جلالة) له‌ شوێنه‌که‌یدا سروشتی نه‌بوو، خوا له‌سه‌رو هه‌مووانه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ سیاسه‌تدا نا، به‌ڵکو له‌ باوه‌ڕ و دیندا، باشتر وابوو له‌ جێگه‌ی وێنه‌که‌دا تابلۆی ئاڵای میسر دابنرێت یان خه‌ریته‌ی میسر، خوا له‌ هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌دا بوونی هه‌یه‌ که‌ نه‌خشه‌ی ده‌کێشین، یان بوونی هه‌یه‌ به‌ بێ تابلۆکانیش.
•    شۆڕشی توڕه‌یی لۆتسی میسری جێگیربوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ڕووده‌دات ململانێی نێوان هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌که‌یه‌، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ نزیک بوو له‌ سه‌رده‌می پاشاکان و ئه‌و خه‌لیفانه‌ی که‌ به‌ خه‌یاڵ ده‌ژیان، وه‌ سه‌رده‌مێکی نوێ که‌ لاوه‌کانمان بۆیان ئاماده‌کردین، سه‌رده‌می کۆن به‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی شه‌فیق و ئه‌زهه‌ر و شیخه‌کانی و خانه‌ی فتواچیه‌کان و شیخه‌کانی و که‌نیسه‌ و سه‌رۆکه‌کانی بوو.
•    ئخوانه‌کان و باقی شێخه‌کانی سه‌رده‌می کۆن پێداده‌گرن له‌سه‌ر ده‌ستکاریی نه‌کردنی ماده‌ی دووی ده‌ستور چوونکه‌ ڕوخێنه‌ری هه‌موو مانا شارستانیه‌تیه‌کانه‌، عصام عه‌ریان بۆمان ده‌رده‌په‌ڕێت و ده‌قیژێنیت ئه‌و مادیه‌ مادیه‌که‌ له‌سه‌روو ده‌ستوره‌وه‌ و باڵاتره‌ له‌ هه‌موو ده‌ستوره‌کان، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌ که‌ مه‌سیحیه‌کان خۆیان به‌ نوێنه‌رایه‌تی پاپا خه‌خت له‌ بوونی ئه‌و مادیه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، کاتێک بڕیاری دادگا ده‌رچوو به‌ ڕێگه‌دان به‌ مه‌سیحیه‌ ته‌ڵاقدراوه‌کان که‌ ده‌توانن شوبکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی مه‌دنیانه‌ پاپا ئه‌مه‌ی به‌رپه‌رچدایه‌وه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی دوه‌م له‌ ده‌ستوردا، که‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێگه‌ی داوه‌ به‌وانه‌ی موسڵمان نین کار به‌ یاسا دینیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ بکه‌ن، ئه‌مانه‌ بێ ئابڕوه کۆنه‌کانن له‌ سه‌رده‌می بنیامینه‌وه‌، که‌ قسه‌ی مه‌سیحیان بیرچۆته‌وه، که‌ ووتوویه‌تی‌: ماناو مه‌به‌سته‌کان سه‌رده‌بڕن، به‌ڵام ئه‌وان ئازادیان سه‌ربڕی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماناو مه‌به‌سته‌ ده‌قییه‌کان و سه‌روه‌ری پیاوانی دینی.  له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئخوان ئاستی داواکاریه‌کانیان به‌رزکردۆته‌وه‌ به‌وه‌ی ماده‌ی دووه‌م ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام تاکه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ ده‌رهێنانی یاساکان،  ئه‌ی لاوانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر ئامده‌بن و ڕێگه‌ مه‌ده‌ن به‌ بازرگانێتی به‌ دینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بمانگێڕنه‌وه‌ بۆ سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، شۆڕشه‌که‌ی ئێوه‌یه‌ که‌ ئێرانیه‌کانی هانداوه‌ بۆ شۆڕشکردن به‌رامبه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی دینی.
•    ته‌ ئێستا گیراوه‌کانی شۆڕشی لۆتس ئازاد نه‌کراون، مه‌سه‌له‌ چیه‌ له‌ ئازادنه‌کردنیان ئه‌ی پیاوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ؟!
•    ده‌بێت یاسای دروستبوونی حیزب ڕێگه‌ نه‌دات به‌ دروستبوونی حیزبی دینی، وه‌ بێلایه‌نه‌کان که‌ باگراوندی دینیی تووندڕه‌ویان هه‌یه‌ ڕێگه‌نه‌درێن خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ هیج ئه‌نجوومه‌نێک، نه‌ک هه‌ر سه‌رۆکی کۆمار، هه‌رکه‌سێکیش که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌ڵبژێردرا، ڕێگه‌ی پێنه‌درێت به‌ ناوی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ دینیه‌کان بسه‌پێنێت، هه‌رکه‌س ئه‌مه‌ی کرد به‌ یاسا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.
•    چۆن شه‌قامه‌کان پاکرایه‌وه‌ له‌ خۆڵوخاشاک، به‌وجۆره‌ش ده‌بێت شه‌قامه‌کان و ئامرازه‌کانی هاتووچۆی گشتی پاکبکرێته‌وه‌ له‌ دروشمه‌ دینیه‌کان، که‌ ئه‌حمه‌د ڕشدی وه‌زیری ناوخۆ کردبووی و هاوڵاتیانش بۆ دڵنه‌وییکردنی جیبه‌جێیان کردبوو. ‌ 
•    داواکاریشم که‌ ئه‌حمه‌د زویل و فاروق به‌زاز هاوبه‌شی بکه‌ن به‌ خێرایی.
•    ئه‌نجوومه‌نی باڵای هیزی سوپا کارێکی باشیانکرد به‌ ڕاگه‌یندنی په‌یوه‌ستبوون به‌ هه‌موو ڕێکه‌وتننامه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌، ئێمه‌ پێویستمان به‌ دوژمانیه‌تی جیهان نیه‌ و ئه‌وانیش ته‌ماشای ئیمه‌ به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ ده‌که‌ن و پێش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داوای هیچ هاوکارییه‌ک بکه‌ین ئه‌وان ئامادیی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ که‌ هاوکاریمان بکه‌ن له‌ شۆڕشی لۆتس دا، چاره‌نووسی ئه‌مڕۆمان کاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان دروست ده‌کات.
•    یه‌کێتی لاوانی شۆڕش پێویسته‌ به‌رنامه‌ی حیزبێک دابڕێژن و حیزبی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌م حیزبه‌ له‌ هه‌موو حیزبه‌کانی تر به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکی سروشتی خۆتانه‌و به‌ فیڕۆی مه‌ده‌ن، کاره‌که‌ی خۆتان بگه‌یه‌نه‌ دوا ئه‌نجام تا نیشتیمان ده‌ست ئه‌وانه‌ نه‌که‌وێت که‌ میهره‌بان نین له‌گه‌ڵیدا.
•    هونه‌رمه‌نده‌ ته‌شکیلیه‌ میسره‌یه‌کان پێویسته‌ دووباره‌ گۆڕه‌پانه‌کان و شه‌قامه‌کان به‌ نموونه‌گه‌لێک بڕازێنه‌وه‌ که‌ ته‌عبیر له‌ شۆڕش و هاوڵاتیبوون بکات، پێش هه‌موو شتێکیش پێویسته‌ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ و په‌یکه‌ری یاده‌وه‌ریی دروستبکه‌ن که‌ ته‌عبیر له‌ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانی شۆڕش بکات بۆ ڕێزلێنان له‌ ڕژانی خوێنی پاکیان(میسر نزیکه‌ی پاکبووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موو په‌یکه‌ره‌ کۆنه‌کان چوونکه‌ ته‌عبیری له‌ بته‌کان  ده‌کرد).
•    ده‌بیت رۆژی 25 یه‌نایر جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی میسر بێت.
•    بۆ خه‌لکی یه‌مه‌نی نابه‌خته‌وه‌ر و گه‌لی جه‌زائیری شکۆدار.. ڕاپه‌ڕن و دڵخۆشیه‌کانمان زیاتر بکه‌ن، ئایه‌ گه‌لی سوریا تا ئێستا ده‌رنه‌پڕیون بۆ ده‌ستکردن به‌ شۆڕش؟ تۆ بڵێی که‌مته‌رخه‌می بکه‌ن له‌ به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ریه‌کانی براکانیان له‌ میسر و تونس؟
•    میسری نوی، گرنگی ده‌دات به‌ به‌رجه‌سته‌کردنی دیموکراتی و شارستانی و ده‌شتوانێت به‌ ڕێگای دیبلۆماسیه‌ت سه‌روه‌ری سینا به‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و دووباره‌ نرخی سامانی غاز زیاد بکات به‌ گوێره‌ی نرخه‌ جیهانیه‌کان.
•    شۆڕشه‌که‌مان له‌ پیناوی نیشتیمانێکی خۆشه‌ویست و هاوڵاتیه‌کی به‌ڕێز و فه‌راهه‌مکردنی ئازادیی و ئاڵا و داهینان و مه‌عریفه‌و هونه‌ر دایه‌ به‌بێ سوڵتانه‌ دینیه‌کان یان پیاوه‌ سیاسییه‌ دینییه‌کان.
•    بیرمان ناچیته‌وه‌ و دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ جێگه‌یک نه‌ماوه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی شارستانییدا بۆ دانانی یاساگه‌لێک که‌ هاوتا نه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و کۆمه‌ڵگای شارستانیه‌تدا و پێویست به‌ خانه‌ی فتواچیه‌کان نه‌ماوه‌، تکاشمان وایه‌ که‌ دینیه‌کانی ئه‌زهه‌ر بێده‌نگ بن و پیاوانی که‌نیسه‌ ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه‌ کاروباری گشتییه‌وه‌، فێربن، ئه‌ی پیاوانی دینی فێری بێده‌نگی بن، زۆرتان ووت، تا ئه‌و ئاسته‌ی که‌ گه‌ل و نیشتیمانتان گه‌یانده‌ دواکه‌وتوویی و کاره‌سات.

نووسینی:  السید قمنی
وه‌رگێرانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم

 

————————————————————–

سه‌رچاوه‌:
حوار المتمدن

http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=246180

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.