هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی کردنی جۆرج بوش وه‌ک تاوانباری جه‌نگ!
ماوه‌یه‌که زۆرێک له ڕێکخراو وکه‌سایه‌تی وحیزب وکۆمه‌ڵی مرۆڤ دۆست،له هه‌وڵی به دادگایی کردنی جۆرج بوش ی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکاوه‌ن، وه‌ک تاوانباری جه‌نگ.
تۆمه‌تبارکردنی بوش وه‌ک تاوانبارێکی جه‌نگ له‌سه‌ر 2بنه‌مایه:
1- له‌به‌رده‌ست بوونی به‌ڵگه ،له بوونی ڕۆڵی سه‌ره‌کی بوش له ئه‌شکه‌نجه‌دانی گیراوانی گومان‌لێکراو به تۆمه‌تی تیرۆر…نمونه‌ی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه دانه” نقوم کردنیان له ناو ئاودا،به‌ندکردنیان له سندوقی تاریک و ..تاد”.
2- پێشێلکردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ڕێکه‌وتنی چواره‌می جنێف و پرۆتۆکۆلی زیاد کراوی یه‌که‌می ساڵی 1977.له‌کاتی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆسهرعیراق وئه‌فغانستان. هه‌روه‌ها هێرشی بۆ سه‌ر عیراق پێشێل کردنی رێکه‌وتنه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بووه،به‌تایبه‌ت به‌ندی یه‌که‌م ودوهم،به‌جۆرێک جه‌نگ بۆ سهرعیراق نایاسایی بووه،به‌پێی لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان” کۆفی عه‌نان”.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوپه‌یمانیه‌ک دروست بوه له حیزبی سیاسی سویسری و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ی ئه‌وروپی وعه‌ره‌بی به ناوی” هاوپه‌یمانێتی له پێناو جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌کانی جنێف له دژی راکردن و ده‌رچوونی تاوانبارانی جه‌نگ له‌ده‌ست سزادان”.
بۆیه له 12 ی فێبروه‌ری ئه‌م ساڵدا جۆرج بۆش که به‌ره‌سمی بانگێشت کرابوو له لایه‌ن ریلخراوی زایۆنی” کیرین حیسود” بۆ ووتار خوێنده‌وه له‌و ڕێوره‌سمه‌دا له سویسرا ،که داهاته‌که‌ی ته‌رخان کرابوو بۆ دروست کردنی ئۆردوگای ئیسرائیلی له فه‌له‌ستین.
له ژیر فشاری ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا که ڕۆژی 10ی فیبروه‌ری 2011 دا شکایهتنامهیهکیان پێشکه‌ش به دادوه‌ری گشتی هه‌رێمی جنێف ” دانیال زابالی” کردبوو،بۆ ده‌ستگیر کردنی جۆرج بۆش و دادگایی کردنی وه‌ک تۆمه‌تبارێکی جه‌نگ وتاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له عیراق و ئه‌فغانستان ئه‌نجام داوه.ئه‌و سه‌ردانه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانیکی پارتی یه‌کێتی ناوه‌ندی دیموکراسی سویسری ،شکایهتنامهیهکی هه‌مان شێوه‌ی پێشکه‌ش کرد.بۆ ده‌ستگیر کردنی بۆش.هه‌روه‌ها ڕێکخراوی جیهانی دژبه ئه‌شکه‌نجه‌دانیش شکایهتنامهیهکیان پێشکه‌ش کرد‌و له ڕاگه‌یاندنێکیاندا به‌و بۆنه‌وه داوای ده‌ستگیر کردنی ده‌ست به‌جێی بوش یان کردبوو له کاتی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی خاکی سویسری.
به پێ سه‌رچاوه‌ی الجزیره ،که گوایه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌که له‌به‌ر ڕوونه‌دانی توندوتیژی بوه له‌کاتی ڕێورهسهمهکهدا،که ئه‌وانیش له زمانی پارێزه‌ری ڕێکخراوه که‌وه وه‌ریان گرتبوو.به‌ڵام به پێ قسه‌کانی پسپۆر له مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیه‌که ‘ دکتۆر ئه‌لیاس خوری،روونی کرده‌وه که ( جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 246ی یاسای سویسری له مانگی جه‌نوه‌ری 2011 ،له‌سه‌ر دادگا پێویست ده‌کا به گرتن وبهدواداکهوتنی تاوانبارانی جه‌نگ وجێبهجێکهرانی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی ” هۆی سه‌رکی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی بوش بوو.
جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سی عیراقی که له داگیر کردنی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه زه‌ره‌ر مهندبوونه،ئه‌وانیش شکایهتنامهیان داوه به دادگای سویسری .
ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه بڕیاریان داوه که به‌دوادا چوون بکه‌ن به دوای تاوانبارانی جه‌نگ له‌هه‌رکوێی دنیادا بن.
ئاراس ڕه‌شید
سه‌رچاوه‌کان” ڕۆیته‌ر،ئه‌لجه‌زیره”