كاتی ئه‌وه هاتووه بڕیارێك بده‌ین
كێشه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات گه‌یشته راده‌یه‌ك یان باشتر بڵێم گه‌یاندرایه راده‌یه‌ك هه‌مووانی وروژاند، به‌شێوه‌یه‌ك بۆنی شه‌ڕێكی شاراوه له‌هه‌ردوو لاوه دێتوخهریكه رهشو سپی تێكه‌ڵ به‌یه‌كدی ده‌كات. دیاره هیچ دیارده‌یه‌كی سیاسی بێ ئهرزشو زه‌مینه، خه‌ڵك به‌داوی خۆی ناهێنێو شه‌قام ناوروژێنێ، له‌كوردستانیش زۆرن ئه‌و دیارده خراپ‌و ناجوورانهی نه‌ده‌توانرێ بشاردرێنه‌وه‌و نهبهكهسیش په‌رده‌پۆش ده‌كرێن، چونكه دیارده‌كانی گهندهڵیو ناعهدالهتیو ده‌ستتێخستنی حزب له‌ناو سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه گه‌یشتۆته ئاستێك راسته‌وخۆ گاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان‌و بژێوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دروستكردووه، به‌راده‌یه‌ك حزب ده‌خاڵه‌ت له‌شته تایبه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانیش ده‌كات.
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گرژیی‌و پشێویه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ریدا هێنایه گۆڕێ، جۆرێك له ناره‌حه‌تی دروستكرد‌و دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕی ناوه‌خۆی خسته‌وه هزری خه‌ڵك، به‌ڵام راستیه‌كی ئاشكرا كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌سێك نییه به حزب‌و هاوڵاتیانه‌وه بتوانێ بڵێ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی له‌كوردستان نییه، یان وڵات سیستهماتیكیو بێ‌گرفت به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تۆخی باسی ئه‌و دیاردانه‌ی كرد‌و ئه‌و رێگاچارانه‌ی خسته روو كه خۆی قه‌ناعه‌تی پێی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتیش تۆزێك سیاسیانه‌و نه‌رمتر بوونی ناعهدالهتیو گه‌نده‌ڵی ره‌تنه‌كرده‌وه، ته‌نها به‌شێوازی چاره‌سه‌ره‌كه رازی نه‌بوو، دیاره هه‌ردوو لایه‌ن لێكدانه‌وه‌و به‌هانه‌ی خۆیان بۆ بارودۆخه‌كه هه‌یه، ئاشكراشه ئه‌وه جۆرێكه له‌شه‌ڕی سیاسی هه‌ریه‌كه‌و ئه‌سپی خۆی لێتاودهدات، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، هه‌موو كه‌سێك له‌كوردستان له‌وه‌دا هاوبه‌شه، كه له‌كوردستان دیارده‌ی گهندهڵیو ناعه‌داله‌تی بوونی هه‌یه‌و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت، جائه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن تۆخی ده‌كات یان ده‌سه‌ڵات به كاڵتر باسی ده‌كات، هه‌مووی له‌وه‌دا كۆده‌بێته‌وه ئه‌مڕۆ كوردستان گه‌یشتۆته بارێك پێویستی به هه‌نگاونانی خێرا هه‌یه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێ مرۆڤ ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به ناخۆشهكانیشهوه، بێت.
لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟ ئایا ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی ئێستا كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات ئاماده‌یه ده‌ست بداته چاكسازی؟ ئایا به‌ڕاستی ئۆپۆزسیۆن مه‌به‌ستی چاكسازییه یان ده‌یه‌وێ گه‌مه سیاسیه‌كان به‌بارێكی دیكه‌دا ببات؟ ئایا جه‌ماوه‌ر بۆ شه‌قام ئاماده‌یه‌و به‌راستی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتۆته بنبه‌ست؟ ئایا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی كه‌سانی دیكه قسه‌و هه‌ڵوێستیان چییه؟ ئایا ئه‌گه‌ر وه‌ك تونس‌و میسر خه‌ڵك رژانه سه‌ر شهقامو شتێكیان نه‌هێشته‌وه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كێ جێگرهوهیهو ده‌توانێ مسۆگه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌و بستهخاكهی كوردستان بكات؟ ئایا حكومه‌تی ناوهندیو وڵاتانی ئیقلیم ده‌سته‌وه‌ستان دهوهستنو لێده‌گه‌رێن وه‌ك تونس‌و میسری لێبێت؟ ده‌یان پرسیاری دیكه هه‌یه مرۆڤ لهخۆیو لهههمووانی ده‌كات، به‌ڵام هه‌رچی بگوترێ هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێ، كه كوردستان به‌قه‌یرانێكی توندی سیاسی تێده‌په‌ڕێ، ئه‌گه‌ر بڕیارێك نهدهینو قه‌یرانه‌كان له گه‌مه‌ی دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن بهێڵینه‌وه ئه‌وه بێگومان ده‌رگامان بۆ فه‌وزایه‌كی گه‌وره ده‌خه‌ینه سه‌ر پشت. بهسهرچاوهگرتن له‌و كێشانه‌ی سه‌ره‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه به جدی بڕیارێك بدهینو كوردستان له‌و قه‌یرانه دهربازكهین، چونكه بارودۆخه‌كه له‌مه‌زیاتر به‌رگه ناگرێت، ئه‌گه‌ر بته‌قێته‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه نامێنێ هیچ لایه‌ك به‌ری قازانج‌و زیانه‌كانی بدورێته‌وه.