Skip to Content

Thursday, May 23rd, 2024
به‌درۆخستنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێکی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا

به‌درۆخستنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێکی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا

Closed
by February 18, 2011 گشتی

به‌پێی ماڵپه‌ری په‌یامنێر،له‌ راگه‌یاندنێکدا نوینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا ووتویه‌تی که‌ نوسینگه‌که‌یان له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌، ئێمه‌ وه‌ک چه‌تری ئازادی له‌ له‌نده‌ن رایده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا درۆیه‌کی شاخداره‌و دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌مرۆ کاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمان له‌ له‌نده‌ن بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک گرت، دواتر به‌هۆی فشاری پۆلیسه‌وه‌ له‌ ناو نوسینگه‌که‌وه‌ هاتووینه‌ته‌ به‌رده‌م نوسینگه‌که‌و رێگه‌مان گرتووه‌ له‌ چوونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامانی نوسینگه‌که‌ و رێگه‌ ناده‌ین که‌ ئه‌م نوسینگه‌یه‌ ده‌وامی تێدا بکرێت. هه‌روه‌ها ئاگاداری جه‌ماوه‌ری نارازیش ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانگرتنێکمان له‌به‌رده‌م ئه‌م نوسینگه‌یه‌دا راگه‌یاندوه‌ و بانگه‌وازی ره‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ین که‌ بۆ پشتیوانی له‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداری چالاکانه‌ بکه‌ن.
چه‌تری ئازادی/ له‌نده‌ن
18/2/2011

 

بۆ بینینی وێنه‌کان سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن …..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.