
ویژدان: ئینسانی کورد هیچ نرخی نییه!!
له‌کن ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تی کوردیان زه‌وتکردوه، ژیانی ئینسانی کورد هیچ قیمه‌تی نییه.
من نه به ملیارد دۆلارم هه‌یه، نه به هه‌زاران چه‌کدارم هه‌یه، به‌ڵام به شانازییه‌وه ده‌بێژم من ویژدانم هه‌یه. ویژدانم هه‌یه که ناتوانم بێده‌نگ بم کاتێک منداڵێکی بێ تاوانی 12 ساڵی به ده‌ستی چه‌کداری حیزب به گولله ده‌کوژرێت.
یه‌که‌م جار نییه که خۆ پیشاندان له سلێمانی ده‌کرێت، سلێمانی شارێکه شتی ناماقوڵ قبوڵ ناکات، مه‌لا مسته‌فایان کرد به مسته‌فا بارزانی و پشتیان تێکرد، جه‌لال تاڵه‌بانیان کرد به مام جه‌لال و پشتیان تێکرد. له ساڵانی حه‌فتاکان ( ئه‌بوو شامات) کابرایه‌کی میسری بوو که به ده‌سیسه‌ی حکومه‌تی عێراقی هێنای له سلێمانی مدینه ئهلعاب و مه‌لهای کرده‌وه، به‌شه‌ش مانگ دروستیکرد به‌ڵام شه‌وێک شاره‌که په‌لاماریدا و به شه‌ش سه‌عات بۆیان تهختیانکرد.
وه‌لی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌م دواییه کاره‌ساتی لێکه‌وته‌وه، گه‌نجێکی 12 ساڵه‌ی بێ تاوان، بێ چه‌ک به گولله‌ی چه‌کداری حیزب شه‌هیدکرا. منداڵێک ده‌بێت تاوانی چی بێت!! جگه له‌وه‌ی که خه‌ون به ئاینده‌یه‌کی رۆشنتر و ئازادتر ده‌بینێت. کوشتنی منداڵێک تاوانێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئینسان و میلله‌ت، کاره‌ساتێکی بێ وێنه‌یه. ته‌نها ئه‌وه به‌رپرسیار نییه که گولله‌که‌ی ته‌قاندووه، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاره که ئه‌و که‌سه‌ی داناوه، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیار و تاونباره که ئه‌و لێپرسراوانه‌ی داناوه. چونکه ئه‌وانه‌ی خواره‌وه ته‌نها ( ئه‌وامر ) جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش مه‌فهومی یاسایه. لێپرسراو به‌رپرسیاره نه‌ک ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی کردوه. که رژێمی سه‌دام روخا سه‌ددام و وه‌زیره‌کان داگادییکران نه‌ک ئه‌ندامی حیزب و ئه‌فسه‌ر. که نازی ئه‌ڵمانیا رووخا وه‌زیر و لێپرسراوان له دادگای نیوههبێری دادگایی‌کران نه‌ک ئه‌ندامی حیزب و سه‌رباز.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه و سه‌یره، هه‌ڵوێستی حیزبی ( پارتی )یه به‌رامبه‌ر به رووداوه‌که. ئه‌مه یه‌که‌م خۆپیشاندان نییه، چه‌ند مانگ و هه‌فته‌ی رابووردوو خۆپیشاندان کراوه، خۆپیشاندانکرا دژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده و به‌ردبارانکرا و چه‌ندجار په‌لاماری بیناکه‌یان داوه. به‌ڵام که‌س ته‌قه‌ی لێ نه‌کردوون و که‌سیان نه‌کوشتووه. به‌ڵام باره‌گای پارتی به گولله وه‌ڵامی به‌ردبارانکردن ده‌داته‌وه، تائه‌م خاڵه‌ش گرنگ نییه. من رێزم بۆ شه‌خس هه‌یه به‌ڵام کرده‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، کاک نێچیروان بارزانی له ( غیابی) سه‌رۆکی پارتی که جێگری سه‌رۆکی پارتییه به گوێره‌ی مێدیاکان له کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ده‌بێژێت پارتی غه‌دری لێکراوه، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆی دهڕنابڕێت به‌رامبه‌ر به کوشتنی منداڵێکی بێ تاوانی بێ چه‌ک به ده‌ستی چه‌کداره‌کانی!!!. وه‌ک ئه‌وه‌ی که ژیانی منداڵێکی کورد قیمه‌تی نه‌بێت و هه‌ستیار نه‌بێت به‌رامبه‌ر به ژیانی تاکی کورد. به‌ڵام له لایه‌کی تریش له‌شکریان نه‌نارد بۆ پاراستنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده که به‌ردبارانکرا و که بینایه‌کی حکومییه!! ( غه‌دریش له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده نه‌کراوه) . وه‌هه‌روه‌ها نه غه‌دره و نه نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆ تاڵانکردن و هێرشکردنه سه‌ر مه‌کته‌بی هێزێکی سیاسی تر له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیان به ده‌ستی لایه‌نگرانیان که یه‌ک له‌سێ به‌شی په‌رله‌مانن و له په‌رله‌مانی ئێراقن!!.
له خۆپیشاندانی سلێمانی به‌ناوبانگ به (خۆپیشاندانی به‌ده‌رکی سه‌را ) له ساڵی 1930 دژی ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز، ( عه‌وله سیس) کوژرا.. ئه‌و خۆپیشاندانه مێژووی کورد و سلێمانی تۆمارکرد. ئه‌مڕۆکه‌ش شه‌هیدی منداڵی جوانه‌مه‌رگ ( رێژوان عه‌لی) مێژووی دوومی خۆپیشاندان تۆمارده‌کات، که دژی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه نه‌بوو به‌ڵکو دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی بوو.
ته‌نانه‌ت له به‌یانه هاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی، نیگه‌رانی خۆیان له کوشتنی منداڵی بێ تاوانی بێ چه‌ک رێژوان عه‌لی ده‌رنابڕن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ژیانی منداڵیکی کورد نرخی نه‌بێت. وه‌لی له جیاتی جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئاکامی خراپی خۆپیشاندان بۆ باری ئابووری و وه‌به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێم. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌ده‌خات که له خه‌می تاکی میلله‌ت نین، به‌ڵکو له خه‌می به‌رده‌وامی بازرگانی کۆمپانایی لیبرالیزم و قازانجی زیاتر که خۆیان خاوه‌نی زووربه‌ی کۆمپانیا گه‌وره‌کانن.
به‌م جۆره‌ش ئاشکراو روون ده‌رده‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی کوردستان ئه‌مڕۆکه دوو لاوازی هه‌یه ( دوو خاڵی زوعفی ) هه‌یه. یه‌ک بۆ قازانجی زیاتر کۆمانیاکانیان له گه‌ردا بێت. دوو سومعه‌یان له ده‌ره‌وه نه‌شکێت، چونکه وا له ده‌روه پرۆپاگه‌ندی بۆ ده‌که‌ن که ئه‌و دیوکراتییهی له کوردستانه نمومهیهکه بۆ هه‌موو رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست که لاسایی بکه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش له به‌یانه هاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌رده‌که‌وێت و وه هه‌روه‌ها کاک نێچیروان بارزانی له‌کاتی کشانه‌وه‌ی هه‌موو سکاڵاکان دژی رۆژنامه و رۆژنامه نووسان و سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی سکاڵاکانی پارتی گوتی بۆچی ده‌چن له ده‌ره‌وه باسی ده‌که‌ن ئێمه له‌ناوخۆماندا شته‌کان چاره ده‌که‌ین.
بۆ خاتری ویژدانیش، ده‌بێت ئه‌وه بیژین: ئه‌وانه‌ی که خۆیان ده‌رناخه‌ن و ته‌نانه‌ت ناوی خۆیان ئاشکرا ناکه‌ن و له پشته‌وه خه‌ریکی هاندانی خه‌ڵکن، بێ ویژدانن و به‌شی تاوانباریان هه‌یه له کوشتنی ( رێژوان عه‌لی) و کوژانه‌وه‌ی مۆمی ژیانی منداڵێک که خه‌ونی به ژیانێکی باشتره‌وه ده‌بینی.
ژیان هه‌مووی ده‌رس وه‌رگرتنه، جێێ هیوا و ئومێدی هه‌موو تاکی میلله‌تی کورده که رووداوه‌که سه‌ره‌ڕای کاره‌ساته‌که ببێته هۆی بیرکردنه‌وه و به ئه‌قلانی مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ واقیعی میلله‌تی کورد، هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه دابنیشن، پلان دابنێن بۆ ئایندهی میلله‌ت و ئاماده‌کردنی ئاینده‌یه‌کی رۆشنتر، عه‌داله‌ت تر، ئازادتر، هاوبهشتکردنی میلله‌ت له ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت، دابینکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکی. وه‌ک ده‌بێژن میلله‌ت پێویستی به هه‌موو رۆڵه‌کانی هه‌یه.