
چاكسازی گه‌نده‌ڵی ……عه‌لی باسانی
چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ بنبڕكردنی هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی، پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد و به‌په‌له‌یه بۆ هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی ، یه‌كێك له‌و هۆكارانه ئێكسپایه‌ربوونی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌پرسی و به‌ڕێوه‌به‌ره ئیداریانه هه‌یه، كه زۆربه‌یان بۆ ماوه‌ی یانزده ساڵ و بگره زیاتریش له پۆسته‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه، وه‌ك بڵێی بیانه‌وێت بۆ خۆیان تاپۆی بكه‌ن. كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه شیاوی ئه‌و پۆستانه نین و سه‌رچاوه‌ی وه‌ها دۆخێكی ناله‌باری ئیداری ئێستایه، به بڕوای من باشترین چاره‌سه‌ر دانانی كه‌سی زانستی و ئاكادیمییه بۆ پۆسته بهڕێوهبهرییهكان، كه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت نیشتیمان و مافپه‌ره‌وه‌ر بێت له ئاست بهرپرسیاریهتهكهیدا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه سه‌رچاوه ده‌ستپاكی و خاوه‌ن پیشه‌ی شاره‌زا له بورای كاردا، ئه‌وه‌ش به گۆڕینی و له جێگادانهوهی ئه‌و كه‌سه ئه‌كادیمی و پسپۆڕانه له بواری خۆیاندا.
یه‌كێكی تر له هۆكاره گرنگه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی، دیاریكردنی كاتی مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه له پۆسته جیا جیاكاندا، هه‌ر له فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌وه بیگره، تاوه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، من پێم وایه ئه‌و كاته له دوو ساڵ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات، هه‌رچی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش، ئه‌گه‌ر بێت و له ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه نه‌گۆڕدران، ئه‌وا پێویسته گۆڕانكاریان به‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامبوونیان له‌و لیژنانه‌ی كه له په‌رله‌ماندا هه‌ن، بۆ زیاتر بینینی ئاراسته جیاوازه‌كان. هه‌رچی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پۆستهدارن، پێویسته له لیژنه‌ی چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌رچووبن، ئه‌وسا دابندرێن، به به‌رچاوی كۆمه‌ڵێك رێكخراوی مه‌ده‌نی و حكومی، دواتریش له ماوه‌ی پۆستهكانیدان خولی راهێنانی هوشیاركردنهوهیان بۆ سازبدرێت، دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویسته كاره‌كانیان له ژێر چاودێری گشتیدا بێت. پێچه‌وانه‌ی ئێستا كه ئه‌ندام حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بێ تێپه‌ڕبوون له‌م فلته‌ره‌دا پۆسته‌كان ده‌گرنه خۆ، ئه‌وانیش نوێنه‌ری ساخته‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی داخوازی خه‌ڵكه، چونكه توانای بڕیاردانیان له ده‌ست خۆیاندا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌یه‌تی بڕیاری پێ ده‌رده‌كات. ئه‌وان فێری ئه‌وه نه‌كراون كه به‌بێ جیاوازی چینایه‌تی ئایدۆلۆژی و به رۆحێكی ئینتیمایانه و نه‌ته‌وه‌یی و هاونیشتیمانیان، دواتریش خه‌مخۆریان بۆ گه‌له‌كه‌یان بۆ ره‌چاوكردن و په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری به رۆحێكی ئینساندۆستایهنه كار بكه‌ن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئێستا كه ئه‌و كه‌سانه توانای خۆ دایكوتێنیان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رچاوه به خۆسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها سه‌رچاوه‌ی گرتووه تاكو به‌رپرسانی سه‌ره‌وه تێیه‌وه گلاون، بۆ خزمه‌تكردنی خێڵایه‌تی و پڕكردنه‌وه‌ی ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئیداری حكومه‌ت به خزم خزمێنه و مه‌حسوبیه‌ت و گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی پاره و سامانی گشتی نه‌ته‌وه.
پاش هه‌موو ئه‌مانه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیارده باوه، من پێم وایه دانانی لیژنه‌یه‌كی چاودێری (لێكۆڵه‌ر) و (سزاده‌ر)ی توند به‌سه‌ر ئهركهئیداریهكانی به په‌له هه‌نگاو به‌ره‌و چاكسازی ریشه‌یی به تایبه‌ت له خه‌رجكردنی مووچه به‌پێی داهات و پێدانی مووچه‌ی مانگانه‌ش به راسپاردنی لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵبژێدراو كه چاو‌دێر بێت بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌بوونی تاكی ئاماده‌بوو (موجود)ی تاكه‌كه‌سی له شوێنی كاردا، كه به پێی ئه‌ركه‌كانی دیار و به‌رچاو بێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای لێوهرگیرانی به‌ڵێنی یاسایی به دانانی چه‌ند چاودێرێكی نهێنی بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان، تاكو بوونی مه‌حسوبیه‌ت ره‌گی نامێنێت، نه‌وه‌ك ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌حسوبیه‌ت و سوودمه‌ندبوون به شێوه‌ی مشه‌خۆری، كه كاریگه‌ره له‌سه‌ر تێكچوونی ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی تاك له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌و هۆكاره‌ش له شه‌ڕی ناوه‌خۆوه ره‌گی داكوتاوه و تاكو ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵدابێت كه‌سانێك قوربانی ئه‌و دیاردیهن. ئه‌و بنه‌مای وا ده‌كات كه‌سه مشه‌خۆره‌كان بخزێنه ده‌زگا حكومییه‌كان، له كاتێكدا كه فایلی ئه‌و كه‌سانه له ریزی فایله رهشهكانه، هه‌ر له وه‌زیره‌وه بیگره تاوه‌كو فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی، كه به خواردنی مافی ئه‌وانی دیكه، خۆی سوودمه‌ند ده‌بێت، بۆیه به بڕوا من ده‌بێت گشت ئه‌و سوومهندبوونییهی كه سه‌رچاوه‌ی له خواردنی مافی گشتییه‌وه هاتووه، لێی بسه‌ندرێته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه دۆكۆمێنیان پڕه له شتی نایاسایی و دوور له هه‌ر پره‌نسیپێكی حكومی. ئه‌مانه‌ش نموونه‌ی سوودمه‌ندبوونیان له داگیركردنی موڵكی گشتیدا ده‌بیندرێت، هه‌ر له زه‌وییه‌وه بیگره تاوه‌كو خواردنی بچووكترین داهاتی گشتی. چاره‌نووسیشیان ده‌بێت وه‌كو دكتاتۆره‌كان بێت كه به به‌رچاوی میدیاكانی دنیاوه ریسوا بووینه.
دواجار ده‌ڵێم كورسی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بۆ كه‌س نییه، نه بۆ به‌رپرسانی مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵ، نه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌ی پۆسته‌كانیان له دوو ساڵ تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام جیاوازیان ئه‌وه‌یه‌ی هه‌رچی شێوه‌یه‌ی یه‌كه‌مه چاره‌نووسێكی ریسوابوون و كۆمێدیایانه چاوه‌ڕوانی ده‌كاته‌وه، شێوه‌ی دووه‌میش ئه‌و جۆره‌یه كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌ورووبه‌ری خۆی به خزم و كه‌سوكاری پڕ ناكاته‌وه بۆ خواردنی موڵكی گشتی، كه له دوای گۆڕینی پۆسته‌كه‌ی ده‌توانێت خۆی بۆ پۆستی تر بپاڵێوێت و ئاساییانه وه‌كو تاكێكی كۆمه‌ڵگا بژیت. پێویسته ئه‌وانه له دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نیان، به شێوه‌یه‌كی یاسایی خانه‌نیشین بكرێن و رێز له كاره‌كانیان بگیرێت. نه‌وه‌ك وه‌كو ئێستا كه ناچارم بڵێم: (چۆن گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵی دروست نه‌بێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئاوی گهنهدهڵییهوه بپڕژێت..؟!) به‌سه‌ر خاك و نیشتیمان‌دا گه‌نده‌ڵییه زیابهخشهكان سه‌وزایی ژیانمان له ناو ده‌بات…….