 
	نامه‌کانی عیشق ….. سه‌ردار جاف
         
 تووله رێی دڕکاوی 
جارێکی دی سڵاو 
    ئازیزم ………
         شه‌قاوه خێراکانم  له میحرابی برژۆڵی چاوه‌کانته‌وه فێری هه‌وه‌س گرتن بوو ، هه‌ر له‌وێشه‌وه رێی حه‌ج و زیاره‌تت ئاشنا بوو ، سه‌فه‌رێکی سهختهنم گرت و نازانم چه‌ندی دیکه به رێگهیهوهدهبم و به ئافاتییهوه ده‌تلێمه‌وه ، مه‌حاڵه بتوانم له نیوه رێی سه‌فه‌رم ده‌ست به‌ردار بم ، خه‌راباته …ئه‌و ده‌مانه‌م به هزردا دێته‌وه له تووله رێ دڕکاوییه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر کانیاوی به‌له‌کاوی گوژم ده‌به‌م ، گه‌یشتنه به‌ر قاپی میحرابت چه‌شنی شه‌وانێکی تووش و پڕ کڕێوه‌یه و ئه‌زیش له‌و شه‌وه‌دا به‌ته‌نێ و له کۆسارێکا بێ رهژوویهک له بن دار به‌ڕوویه‌کدا کرژۆڵهم کردبێ و گه‌یشتنه کازێوهو گزنگ و سپێده‌ی به‌ر هه‌تاوم ئه‌سته‌م و دژوار بێ .
       تۆ هه‌ر له من بێ ئاگای ؟ یان هه‌ر خۆتم لێ دوور ده‌گری ؟ نازانی گری چاوه‌کانم چه‌ند به سوێن ؟ چه‌نده وه‌ک ژیله‌مۆی ئاگردانی ماڵه رووت و رهجاڵێکی گوندێکی دوور ده‌ست دهپوکێمهوه ، که‌سێک نییه سه‌ر له نوێ گڕ له جه‌سته‌ی پوکاوهبووم به‌ربا و گه‌ش گه‌ش ببمه‌وه ، سوور سوور به وێنه‌ی ده‌نووکی که‌وه کهوییهکانی زه‌نوێرستانی نیشتیمانم پاک پاک بێمه‌وه به‌ر دیده پڕ له سیحراوییه‌کانت ، ئه‌و چاوانه‌ی منی له گێژاوێکنا له بری ئه‌وه‌ی دڕکه‌کانی چوقوڕئاوا به بن پێیه‌کانم که‌ون ، لێ….. هه‌نگی له‌وێ ئاوایه ئاوا ،نهۆ ئه‌و دڕکهزییانه به جار 
نا جارێکی مه‌مله‌که‌تی زوویر بوونتا له ناخی دڵما ئۆخه‌ی ده‌که‌ن …. آه ،،، ئازیزم ده‌ستم به بنچکه عیشقێکیش راناگا ، له‌م زریان و لافاو  وگهردهلووله قوورتارم بکا ، له نێو قامه‌ت و هزری تۆدا نهورهسێکم ئۆخه‌ی بوونی مه‌رگت له ده‌فته‌ری یاداشته‌کانی ته‌مه‌نما سڕیوه‌ته‌وه ، که‌چی هه‌موو کاتێ حه‌سره‌ته‌کانم بۆنی مه‌رگ ده‌که‌ن ، ئه‌رێ ده‌زانی به‌م تلانهوانهم ئاشنای مه‌رگم ده‌که‌یت و رۆحم ده‌فڕێنی به‌ره‌و ساباتێکی نامۆ بوونی مه‌رگ .؟
    بۆ نازانی من تۆم له نێوشیلاوی  په‌ڕه گوڵا ده‌رهێناوه و بۆ ساتێ چییه ئه‌و له‌زه‌ته شیرینه‌ی خۆتت نه‌دامێ به ته‌حریمی ده‌زانی ؟  ده‌زانی لای من چ ته‌حریم بوو ؟ شه‌ری برا کوژی …!که‌چی هه‌ر ده‌مانکرد ، که‌نگێ تۆیش  وه‌ک ئه‌و گوناهانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ڵێی گوناهێک و هه‌زار تۆبه ….! که‌نگێ له نێو له‌ره‌ی ده‌نگه‌کانه‌وه ئه‌و گوناهانه تێک ده‌شکێنی و له ئامێزی شێتگرتووما به بهلهزهوه به سه‌ما وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی ته‌مه‌نته‌وه له ئامێزما تێر تێر ده‌نوویت و 
بۆنی هه‌ناسه و گڕی ناخت کهف و کوڵم گڕ تێبه‌رده‌دا ، و به جه‌سته‌یه‌کی پڕ له شیله‌ی ههنگوینییههو باوه‌شم پڕ له مێخه‌ک ده‌که‌ی ، به کووڵ تێكدهئاڵێین ئیدی شتێک نامێنێ ناوی گوناه بێ ، که‌ژاوه‌ی ژووانمان پڕ ده‌بێ له بۆنی غهیبووبهکانی کپبوونی غه‌ریزه ، ئاودامانی دۆراندۆرمان سابات و سه‌کۆی ئاوێته بوون هێنده سوورسوور سوور،  زۆرجاران به‌و ره‌نگه سووره دبێژم سيووری نتک نتک ، سووری قه‌ترانی ، که‌چی زاڵم تۆ هێنده ته‌لی دڕکاویت له بن  پێیه‌کانم چه‌قاندووه له بری سوور بوونی شه‌وه‌کانمان رێگای گه‌یشتنم به تۆ سوور بووه ، سوورێکی پر له خوێن وا نه‌زانی له که‌ناره‌کانی ئه‌و مۆڵگه خۆ به ده‌سته‌وه بده‌م ، ده‌زانی چۆن سه‌رم له ته‌نیشت سه‌رته‌وه هاوجووت ده‌بێ ، ده‌ترسم ئه‌و ساتانه تۆ له من شێت‌تر و گڕگرتووتر بی . 
    ئازیزم …. 
   ئای له‌و چرکه سوورانه‌ی له ئامێزما خه‌وی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌تباته‌وه جه‌سته‌ت خاو خاو ، شه‌که‌تی ماندووبووی ئه‌و رێگا دوور و سه‌فه‌ره خوێناوییه‌ی منی پێ بکه‌وێ ، دڕکتترین و سه‌ختترین و تووشتترین و کڕێوهترین رێگا ببرێ ، ته‌نها ئێستا ماندووم ده‌که‌ی و ئه‌زییه‌تێکی زۆرم ده‌ده‌ی و هه‌ر خۆت دهحهوێیهوهو هیچی تر …………………….
         به‌لژیک 
                                                                   Antwerpen  
                                                        Serdar.jaff@yahoo.com 

 
			 
			 
			