
پارتی : کۆده‌تای خوێناوی و هه‌یمه‌نه‌ی یه‌کلایه‌نه !!!!
(سه‌رنجێکی خێرا له‌سه‌ر تاوانهکوکوی 17/ 2 پارتی )
عدنان که‌ریم / سدنی
19/ شوباتی 2011
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی 17/ 2 ی شاری سلێمانی سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێیه له کێشه‌ی نێوان جه‌ماوه‌ری فراوانی کوردستان له‌لایه‌ک و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هه‌رێمی کوردستان ، به‌تایبه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌کی تره‌وه.
چۆن ؟
ئه‌وه‌ی پارتی و چه‌کداره‌کانی لقی چوار له‌وڕۆژه‌دا کردیان ، له‌ناوه‌ڕۆکدا هیچی که‌متر نه‌بوو له تاوانی له‌بیرنه‌کراوه‌ی 31ی ئابی 1996.به‌و مانایه پارتی وه‌کوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌ره‌کی له‌مڕۆی کوردستاندا هه‌موو ڕایه‌ڵ و پۆیه‌کی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا پچڕاند و ڕێک وه‌کوو دوژمن لێیان هاته‌ده‌ست.
خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی لاوان زۆر به‌دروستی له‌و ڕاستیه گه‌یشتوون که ته‌نها داواکردنی ڕیفۆرم له ده‌سه‌ڵات ناتوانی ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێبکه‌وێته‌وه. هه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیش به‌وڕاستیه گه‌یشتوون که سووکان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ، سه‌رباری هه‌ر قسه‌یه‌کی بریق و باقی ڕه‌سمی یا دیبلۆماسی تر، پارتی دیموکراتی کوردستانه و ڕۆڵی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕۆژبه‌ڕۆژ دابه‌زیوه بۆ 2 ئاست:
یه‌که‌م: به‌هره‌مه‌ندبوون له‌به‌شێک له سامان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گه‌رچی ئه‌و به‌شه ڕۆژبه‌ڕۆژ که‌متریش ببێته‌وه.
دووه‌م: پاکانههێنانهوه بۆ سیاسه‌ت وڕیبازه چه‌وت و دژی خه‌ڵکیه‌که‌ی پارتی و حکوومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵی فریودان و ئارام ڕاگرتنی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له ژێر ده‌یان بیانووی وه‌کوو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و مه‌ترسی ده‌ره‌کی و ئاڵوزی قۆناغهرکه و ساوایی تاقیکردنه‌وه‌که و .. تاد.
17 / 2 به‌ومانایه سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێیه که ئیتر په‌یوه‌ندی خه‌ڵک و به‌تایبه‌تی به‌شی ووشیاری خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی برده قۆناغێکی تره‌وه. ئیتر خه‌ڵک نه‌ک له‌ڕێی چاوه‌ڕوانی له حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌ردوو حیزبه‌وه ئه‌یه‌وێت مافه‌کانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵکوو تاقیکردنه‌وه‌کانی میسر به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی فێرکردنن که ئه‌وه ئومێدێکی پووچه و ئه‌بێ خۆیان به هێزی خۆیان ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه ناچار بکه‌ن که وه‌ڵام به‌داواکانیان بده‌نه‌وه. خه‌ڵک چه‌ندین ساڵه به‌دیار ئومێد و به‌ڵێنه‌کانی هه‌ردوو حیزب و سه‌رکرده‌کانیان و په‌رله‌مانه‌وه بوون که چاکسازی له داوم و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتدا بکرێت. ئه‌وان چه‌ندین ساڵ به‌و ئومێدهبوون لیژنه‌ی نه‌زاهه و کۆمیته جۆربه‌جۆره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان چاری مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاستی زۆر نزمی خزمه‌تگوزاریه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. سه‌دان هه‌زار لاوی ئه‌م ووڵاته به‌دیار به‌ڵێنه‌کانی دام وده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه دۆشدامان که چاری مه‌سه‌له‌ی بێکاریان بۆ بکه‌ن. به‌کورتی خواستی چاکسازی و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حیزب و خاو خێزانی سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو حیزب به‌سه‌ر هه‌موو دام و دهزگاسهرهکیهکانی کوردستاندا خواستی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستانه و ئیتر کاسه‌ی سه‌بری خه‌ڵک لێی ئه‌ڕژێ و نه‌چاوه‌ڕوانی دام دهزگاب ڕه‌سمیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نه به‌ڵێنه‌کانی هه‌ردوو حیزب ناتوانن خه‌ڵک ئارام و بێده‌نگ بکه‌ن. هه‌ر لێره‌شه‌وه جیاوازی داخوازی و شێوازی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و توناکان و شیعاره‌کانی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا لێک جیائه‌بنه‌وه و سنووری کورتبینی سیاسی ئه‌و هێزه سیاسیه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت.
به‌ڵام گه‌ر له‌گشت ئه‌وانه بگه‌ڕێین و بۆ ساته‌وه‌ختێک هه‌موو سه‌رنجه‌کانمان خڕبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و 1 سه‌عاته‌ی کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی شاری سلێمانی و ئابڵووقه‌دانی باره‌گای لقی چواری پارتی و ڕاگه‌یاندنه جیاوازه‌کانی لێپرسراوانی حیزبی ناوبراو ئه‌وه له هه‌مووی زیاتر چه‌ند دیارده له‌و په‌یوه‌نده‌دا سه‌رنج ڕاکێشن :
1 /کۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی که ڕه‌مزی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌رخه‌ڵکدا سه‌پاندوه، کارێکی سروشتی و مافێکی ڕه‌وای خه‌ڵک و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی سروشتی کاروکرده‌وه‌کانی حیزبی ناوبراوه و گه‌ر تووندڕهویهکیش له‌لایه‌ن که‌مایه‌تیه‌کی ناو جه‌ماوه‌ره‌وه ڕوویدابێت ئه‌وه بێ هیچ گوومانێک پارسه‌نگی ڕاده‌ی تووندی گه‌نده‌لێ وناکۆکی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی ناوبراوه له‌گه‌ڵ ساده‌ترین به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکدا.
2 / ئاشکرایه هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست بارودۆخی ناوبراوه‌وه ئه‌ناڵێنن و سه‌رچاوه‌ی ژیانی سه‌ختیان هه‌مان ده‌سه‌ڵات و هه‌ردوو حیزبه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا شاری سلێمانی بۆته چقڵی چاوی پارتی و چه‌ن بۆیان کرابێت له‌هه‌وڵی تۆڵهکردنهوهدان له‌هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م شاره که به‌ڕاستی بوونه به‌پێشه‌نگ و مه‌کۆی ناڕه‌زایه‌تی و حه‌قخوازی. ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌بێ له‌ڕوانگه‌ی پارتیه‌وه ده‌رسی گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چبوون بۆ سه‌رانی پارتی و خانه‌وادی به‌رزانی فێربن . به‌ڵام ئه‌م شاره سه‌ری بۆ فاشیسته‌کانی به‌عس و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیده‌کان شۆڕنهکرد بۆیه ئه‌سته‌مه ملکه‌چ بکات بۆ پارتی و بارزانی .
3/ به‌پێوانه‌کانی ڕژێمه خێڵنشینهکانی که‌نداوی عه‌ره‌بیش ( بڕواننه تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ر ئێستای به‌حره‌ین ) و ( دیموکراتیه‌ته‌که‌ی !! ) ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و علی خامنه‌ییش ، خه‌ڵک مافی ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی و هێرشبردنی بۆ سه‌ر بته‌کانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیان هه‌یه. پارتی نه‌ک هه‌ر به‌چه‌ندین فرسه‌خ ئه‌و ڕژیمانه‌ی بۆردا له‌بواری سه‌رکوتی خوێناویدا ، به‌ڵکوو سڵینهکردهوه له کوشتنی ژیوانی 14 ساڵه . ئه‌مان یه‌که‌مین ده‌سرێژیان به‌گووله‌ی گه‌رم ده‌ستپێکرد و هێشتا به هیچ پێوانه‌یه‌ک هیچ پاسه‌وانێکی پارتیش نه‌که‌وتبوونه به‌ر مه‌ترسی خوێن له‌لووت بهربونیش.
4 / پارتی وکوو پاڵه‌وانی 31 ی ئاب خۆی له‌وه گێل ئه‌کات که سیاسه‌تی پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات و زه‌وتکردنی سامانی خه‌ڵک و ئیرهاب و گه‌نده‌لێ وشڕهخۆری حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌کایان مه‌ترسی بۆ سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی خه‌باتکارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دروست ئه‌که‌ن نه‌ک پێداگری خه‌ڵک له‌سه‌ر یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی و ته‌رخانکردنی داهاتی ئه‌م ووڵاته بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی.
له‌بری ئه‌وه سه‌رانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌یانه‌وێ ڕۆڵی ماموه‌ستا بگێڕن و وانه‌ی ئه‌وه‌مان فێربکه‌ن که چۆن کارێک نه‌که‌ین “ئابڕووی میلله‌ته‌که‌مان نه‌چێت و تاقیکردنه‌وه‌که‌مان له‌که‌دار نه‌بێت”.
5 /هێنانی هێزی زێڕه‌ڤانی له هه‌ولێر و بادینانه‌وه بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی و چاوسوورکردنه‌وه له گۆڕان له‌و شاره، هێرش بردنه‌سه‌ر باره‌گاکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر و سۆران و دهۆک و شوێنی تر، په‌له‌قاژه‌یه‌کی بێتامه له سیناریۆیه‌ک که پارتی سازی داوه بۆ هه‌یمه‌نه‌کردنی یه‌کجاری به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی له‌کوردستاندا. ئه‌م هه‌نگاوه ئیتر لغاوشکێنیهکی دیکتاتۆریانه‌ی بێپه‌رده‌یه و بهتاکخستنهوهی سلێمانی له‌به‌رده‌م هێرشی هێزی سه‌رکوتی زیڕه‌ڤانی پارتیدا ، زه‌نگی مه‌ترسیه‌کی ترسناکه گه‌ر خه‌ڵکی باقی شاره‌کانی کوردستان لێی بێده‌نگ بن ، ئه‌ڵقه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پیلانی هه‌یمه‌نه‌ی پارتی و کۆده‌تاکه‌ی تێپه‌ڕ ئه‌بێ.
6 /
17 / 2 بۆ پارتی بۆنه‌یه‌ک بوو ده‌مێک بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌کرد تا هه‌وڵبدات شانسی خۆی تاقی بکاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌می کۆده‌تا سیاسی- سه‌ربازیه‌که‌ی:
ئهلف: خه‌ڵکی شاری سلێمانی تهمێخوار بکات. چاوی ئه‌وان بترسێنێ له‌وه‌ی وه‌کوو میسر و تونس و به‌حره‌ین نه‌بن به‌سه‌رمه‌شقی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان بۆ ڕاپه‌ڕین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
بێ : ده‌رچوون له‌ژێرباری هاوپه‌یمانی ستراتیجی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا چونکه پارتی هه‌ست ده‌کای ئیتر ئه‌و ڕێکه‌وتنه خێری خۆی دایه‌وه و ئیتر کاتی به‌سه‌رچووه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌رازووی هێزی ئێستای نێوان خۆی و یه‌کێتی نیه.
7 / پارتی پێی وایه که ئه‌بێ ئیتر فایلی گۆڕان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌ته‌نها و یه‌کلایه‌نه به‌ده‌ستی خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه. ئه‌وان هێشتا به‌گومانن له هاوکێشه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان . ئه‌وه‌ی پارتی داوای ده‌کات له گۆڕان ئه‌م مۆدێله‌یه: هێزێکی ڕازی به وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵێک ئیمتیازات ، ڕه‌خنه‌گرێکی نه‌رم و نیان له‌ده‌سه‌ڵات ، نابێ ڕه‌خنه به‌ئاشکرا له‌ده‌سه‌ڵات بگیرێت و پێویسته ئه‌و باسانه له ژوورهداخراوهکاندا له‌گه‌ڵ خۆدی پارتیدا بخرێنهبهرباس، نابێ گۆڕان به‌هیچ جۆرێک فوو له‌ئاگری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک بکات و شیوازی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام قه‌ده‌غه‌یه و به‌کورتی ( ئۆپۆزیسیۆنێکی !!! ) نموونه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامیی دوای سوتاندنی باره‌گاکانیان له بادینان.
8 / پارتی ئه‌یه‌وێت به‌هێز و شێوازێکی نوێی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و ته‌وژمێکی نوێوه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیان. شێوازێکی تێکه‌ل له نموونه‌ی کلاسیکی تێڵا و که‌ره. ئه‌وه پیاده‌کردنێکی ڕاسته‌وخۆی ڕاسپارده‌کانی کۆنگره‌ی نوێی پارتیه سه‌باره‌ت به سلێمانی و نه‌فره‌تی خه‌ڵکی ئه‌و شاره و ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌حیزب و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سه‌رکردایه‌تی و خانه‌واده‌ی بارزانی.
9 / پارتی به‌م ئه‌ڵقه تازه‌یه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوتی خوێناوی ئه‌یه‌وێ بیکیفایهتی و ناتوانایی یه‌کێتیش بسه‌ڵمێنێ و نیشانی بدات که چۆن خۆی ڕاسته‌وخۆ ئه‌توانێ ئه‌زمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌و ناوچه‌یه به‌شێوازی ( پارتیانه ) واته زه‌بروزه‌نگ و سه‌رکوت چاره‌سه‌ربکات. گه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ی پارتی بچێته سه‌ر، که به‌هه‌موو پێوانه‌کان زۆر ئه‌سته‌مه، ئیتر هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئه‌چێته ئه‌رشیفی مێژووه‌وه و پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوی به‌قازانجی زیاتری پارتی ئه‌گۆڕێت.
به‌ڵام 17/2 به‌هامان مان بۆ خه‌ڵکی کوردستانێش خاڵی وه‌رچه‌رخانه. چۆن ؟
ئیتر خه‌ڵک به بالۆره‌ی وه‌کوو ناسکیی بارودۆخ و پیلانی دوژمن و به‌رده‌وامی کێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌و جۆره قسانه ناخه‌ڵه‌تێن. ساڵه‌های ساڵه داخوازی و مافه‌کانی خه‌ڵک پێشێل ئه‌کرێن و ئه‌مڕۆ و سبه‌یان پێده‌کرێت. ئه‌و داخوازی و مافانه به‌هه‌موو ستانداردێک ماف و داخوازی زۆر ساده و ڕه‌وان و هه‌روه‌ها بوار و ئیمکاناتی زیاد له پێویست بۆ جێبه‌جێکردنیان له‌به‌رده‌ستدایه. خه‌ڵک 2 کابینه‌ی تاقیکرده‌وه که‌چی فایلی داخوازیه‌کانیان و چاکسازی وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه. ڕژیمی به‌عس ڕووخا و بودجه‌ی هه‌رێم 6 ساڵه ئه‌چێته خه‌زینه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه و ئه‌و مه‌له‌فه گۆڕانێکی وای به‌سه‌ردا نه‌هات.
خه‌ڵک ئه‌مڕۆ و به‌تایبه‌تی لاوان و نوخبه‌ی ڕۆشنبیری کوردستان به‌یه‌ک ڕاستی بنه‌ڕه‌تی گه‌یشتون : داخوازیه‌کانی ئه‌وان نه‌ک هه‌ر ناکۆک نیه له‌گه‌ڵ مافه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڵکوو ئه‌نجامدانی چاکسازی هه‌مه‌لایه‌نه جێپێی گه‌لی کورد و مه‌سه‌له‌ی کوردستان له‌هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کان و ناوخۆی عێراق به‌هێزتر ئه‌کات. ئه‌و داخوازیانه‌ی خه‌ڵک نه‌ک هه‌ر هه‌ڕه‌شه نین بۆسه‌ر ئاسایشی حکوومه‌ت هه‌رێم به‌ڵکوو یه‌کڕیزی خه‌ڵک پته‌وتر و بواری که‌ڵک وه‌رگرتن له ناڕه‌زایه‌تی ڕه‌وای خه‌ڵک له‌لایه‌ن ناحه‌زان و دوژمنانی کورده‌وه له‌ناوئه‌به‌ن و ئه‌وان چه‌ک ئه‌که‌ن. گه‌لێکی تێر‌و ته‌سه‌ل و خۆشگوزه‌ران ئه‌توانن هه‌م که‌رامه‌تیان و سه‌ریان به‌رز بێت و هه‌م ببن به کۆڵه‌که‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای داڕووخاوی کوردستان و هه‌روه‌ها ببن به سۆپه‌ری پۆڵایینی به‌رده‌م هه‌ر ههڕهشهیهرک بۆسه‌ر ئاسایشی ووڵاتهکایان.
جه‌وهه‌ری کێشه‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات.ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هه‌ردوو حیزب و به‌تایبه‌تی پارتی بوونه به بارێکی قورس به‌سه‌ر گه‌لی کورد و مهسهلهڕهواکهیان
و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه. ئه‌وه ئه‌و ده‌رسه گه‌وره‌یه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان له ڕووداوه خوێناویه‌که‌ی 17 / 2 وه‌ریده‌گرێ. ئیتر خه‌ڵک به‌چاوێکی تره‌وه ئه‌ڕوانێته پارتی ووێنه‌ی یه‌کێتیش له مێشکی خه‌ڵکدا شتێک نیه جگه له ته‌ماشاچیه‌کی هه‌لپه‌رستی مشه‌خۆر زیاتر .
ڕۆژانی داهاتوو له‌کوردستاندا ئه‌بن به ڕۆژگارێکی مێژوویی و گرنگ.
ئه‌مه یه‌که‌مین به‌ره‌یه له شه‌ڕێکی فراوانی نابه‌رابه‌ر له‌ڕووی چه‌ک و ئیمکاناته‌وه. خه‌ڵکێکی بێچه‌ک به‌ڵام پڕ له‌هیوا که کاسه‌ی سه‌بریان لێی ئه‌ڕژێ به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتێکی تا ددان چه‌کداری خاوه‌ن ملیاره‌ها دۆلاری گه‌نده‌ڵی به‌ڵام خاڵی له‌هه‌ر ویژدان و هه‌رجۆره په‌یوه‌ندیه‌ک به خه‌بات و ئاواته‌کانی خه‌ڵکی ملیۆنی کوردستانه‌وه. هه‌موو ڕاستیه‌کانی ئێستا و مێژووی ئه‌م گه‌له و تاقیکردنه‌وه‌کانی هه‌ر ئێستای ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌باری سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی خه‌ڵک و ئازادی‌دا گه‌واهی ئه‌ده‌ن و مشتێک دیکتاتۆری بچووک ناتوانن ره‌وڕه‌وه‌ی مێژووی گه‌لێک بگێڕنه‌وه بۆ دواوه که ئه‌نفال و کیمیاوی و فاشیزمی به‌عس له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا شکستیان هێنا!!!!.