
پارتی تیرۆری گەنجان و دەست بڕینەوە
پارتی ” تیرۆری گەنجان و دەست بڕینەوە ”
فازیڵ میرانی چۆن لە تاوانکاری لقی چواری حیزبەکەی دەدوێ
فازل میرانی: ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاكانمان ده‌ده‌ن تا بۆمان بكرێت ده‌سته‌كانیان ده‌بڕینه‌وه )
PNA – ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان “فازل میرانی” ده‌ڵێت: فێرنهبووینه ته‌عدا له‌كه‌س بكه‌ین و ته‌عدا له‌كه‌سیش قبوڵ بكه‌ین، بۆیه ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاكانمان بده‌ن تا بۆمان بكرێت ده‌سته‌كانیان ده‌بڕینه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی دوێنێی شاری سلێمانی، شه‌وی رابردوو “فازل میران” له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: چه‌ند رۆژێكه كۆمه‌ڵێك رێكخراو كه ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی تۆماركراوه، داوای مۆڵه‌تیان كردووه خۆپیشاندانێك ئه‌نجامبده‌ن، هه‌م به‌ناوی پشتیوانیكردن له‌خه‌ڵكی تونس و میسر، هه‌م وه‌كو داخوازی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك له كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان، پارێزگاری سلێمانی ره‌زامه‌ندی دا و رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه دیاركرابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئیداره‌ی سلێمانیمان ئاگاداركردنه‌وه له‌وه‌ی به‌نیازن بێ رێزییه‌ك له‌شاره‌كه‌دا به‌رامبه‌ر باره‌گای لقی 4 یان باره‌گایه‌كی دیكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت. به‌ڵام پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی پاراستنی باره‌گاكانی ئێمه‌یان به‌ئه‌ستۆی خۆیان گرت كه كۆنتڕۆڵی خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌شوێنی ده‌ستپێكردن تاوه‌كو شوێنی كۆتایی كه یاداشتنامه‌یان هه‌یه‌و پێشكه‌شی پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ن.
فازل میرانی وتیشی: به‌داخه‌وه پۆلیس و ئاسایش نهكۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد، نه پارێزگاری باره‌گاكانی ئێمه‌یان كرد، بۆیه خۆپیشانده‌رانیش له‌وه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیان بوو، یان گێره‌شێوێنیان له‌نێواندا هه‌بوو، چونكه مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌یان باره‌گای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه په‌لاماردانی باره‌گای لقی چواری پارتی پیلانێكی پێشوه‌خته دابڕێژراوه و روونیكرده‌وه ” كه به‌ردبارانی لقیان كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لقی چوار قسه‌م كرد و وتم ته‌حه‌مولی میلله‌تی خۆمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر منداڵێك یا گێرهشوێنێك ، به به‌ردێك رای خۆیان ده‌رده‌بڕن ئه‌وا كێشه‌یه‌ك نابێت، دواتر وتی ئه‌وا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر دیوار ئاودیوی ناو بارگای لق بن و له‌وكاته ده‌ستڕێژی گولـلـه ده‌ستی پێكرد. له‌راستیدا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا لقی چوار به‌رپرسه له‌كاره‌با، ئه‌گه‌ر دژی گه‌نده‌ڵین ئایا به‌ته‌نها له‌لقی چوار گه‌نده‌ڵی هه‌یه ، ئایا لقی چوار حكومه‌ته له سلێمانی.
هه‌ڵبه‌ته به‌داخه‌وه له‌لقی ئێمه ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی بۆ پاسه‌وانی له‌وێ بوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌یه‌ته‌وه سه‌ر باره‌گا و بێ رێزیش نه‌كه‌نه‌وه، چونكه له‌راستیدا ئێمه “پارتی دیموكراتی كوردستان” وتومانه‌و ده‌یڵێینه‌وه بێڕێزی كردن به باره‌گاكانی ئێمه گران ده‌كه‌وێت و تا بۆمان بكرێت ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆمان درێژ بكات، ئه‌وا ده‌سته‌كانی ده‌بڕینه‌وه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی: ئێمه له‌گه‌ڵ یاسای خۆپیشاندانی هاوڵاتیانداین كه په‌رله‌مانی كوردستان دهریكردووهو سه‌رۆكی هه‌رێم واژووی له‌سه‌ر كردووه، بۆیه خه‌ڵك ده‌بێت داخوازییه‌كانیان به پارێزگار، وه‌زیر، په‌رله‌مان بده‌ن ئه‌وا مافێكی ره‌وای خۆیانه ، به‌ڵام من لێره‌وه له خه‌ڵكی كوردستان ده‌پرسم ئایا لقی چوار نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌كوردستان و سلێمانی، ئایا لقی چوار به‌رپرسی كاره‌بایه، بۆ له‌و هه‌موو باره‌گایه ته‌نها باره‌گای لقی چوار ببێته مه‌به‌ست.
ئێمه‌ش دڵگرانین به‌وه‌ی خه‌ڵك بۆته قوربانی ئه‌و رووداوه، له‌هه‌مانكاتدا ده‌ستڕێژی له‌باره‌گای ئێمه كراوه و خه‌ڵكانێكیش له‌ناو بارگای ئێمه برینداربوون و برینه‌كانیشیان قورسه و ره‌نگه خه‌ڵكی ئێمه‌ش شه‌هید بووبن. ئه‌مه دیارده‌یه‌كی ناشارستانییه ده‌ستێكی دوژمنكارانه‌ی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبده‌ن.
ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كرد و بهرنامهكیانداناوه كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانن كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، میله‌تێكی تازه ئازادی خۆمان وه‌رگرتووه و له‌م فیدڕاڵییهتهدا ده‌ژین.
فازل میرانی له‌و لێدوانه‌یدا وتی: ئێمه راگهیهندراوێكمان ده‌ركردووه و داوامان لهحكومهتكردووه لیژنه‌یه‌ك پێكبێنێت تا بزانرێت تاوانبارانی ئه‌و رووداوه كێن. له‌هه‌مانكاتدا ئێمه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆمارده‌كه‌ین كه داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان كردووه و پێچه‌وانه‌ی یاسای خۆپیشاندان ره‌فتاریان كردووه، چونكه به‌په‌لاماردانی باره‌گای لقی چوار بۆته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی كوژران برینداربوونی هاوڵاتیان. جگه له‌مه‌ش بوونه‌ته هۆكاری تێكدانی ئاسایش و ئارامی كوردستان، له‌كاتێكدا هه‌موومان مه‌به‌ستمان پاراستنی ئه‌م سه‌قامگیری و ئارامییه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه ناچارین پارێزگاری له‌باره‌گاكانی خۆمان بكه‌ینه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستمان بڕوات به‌رگری ده‌یكه‌ن، چونكه فێرنهبووینه ته‌عدا له‌كه‌س بكه‌ین و ته‌عدا له‌كه‌سیش قبوڵ بكه‌ین.
میرانی ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌و ئاژاوه‌نانه‌وه كردووه، به‌هۆی كوژران و برینداربوونی لایه‌نگرانیان ناتوانن نكۆڵی بكه‌ن كه ئه‌وان نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه پێمانخۆشه كه‌مترین كه‌س له‌و ئاژاوه‌یه به‌شداربووبێت، چونكه ئێمه له‌باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌ونی بونیادنانی كیانێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ ئه‌م وڵات و گه‌له و پاراستنی ئه‌زموون و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه به‌دواداچوون له‌سه‌ر تاوانباركردنی خه‌ڵكێك زۆر ناكه‌ین، جگه له‌مه‌ش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كاری حكومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكات، چونكه ئێمه وه‌ك لایه‌نێكی غه‌در لێكراو سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین و ئه‌ركی حكومه‌ته به‌دواداچوون بكات و جا چ وه‌ك به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی یان یان له‌سه‌ر مۆڵه‌ت واژوویان كردووه له‌رێڕه‌وی مۆڵه‌تی پێدراو ده‌رچوون، ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته ده‌ستگیریان بكات و راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریان بكات و به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێته‌وه.(
سەرچاوە
سایتی پەیامنێر
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=224045