
مه‌سعود بارزانی ده‌بێت بڕوا
له‌به‌ر رۆشنایی رووداوه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان و خۆپیشاندانی 17 شوبات، که پارتی هه‌ڵسا به گه‌وره‌کردن و ئاڵۆزکردن و شڵه‌قاندنی وه‌زعی سه‌رتاپای کوردستان گه‌لێک پرسیار دێته پێشه‌وه و شه‌خسی جه‌نابی مه‌سعود بارزانی ده‌خاته به‌رپرسیار چونکه سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتییه.
مامه‌ڵه‌کردنی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم پیشانی ده‌دات که سه‌رۆکی هه‌رێم نه توانای سیاسی هه‌یه نه که‌فائه‌تی شه‌خسی هه‌یه سه‌رۆکایه‌تی میلله‌ت بکات و کاروباری میلله‌ت به‌ڕێوه‌به‌رێت. له کاتێکدا هه‌موو شتێکی ختسوهته ژێرده‌ستی خۆی و حکومه‌ته‌که کارتۆنییه و هیچ سهلاحییهتێکی نییه جگه له به‌ڕێوبردنی ئیداری نه بێت. هه‌موو بڕیارێک له ژێر ده‌ستی سه‌رۆکی حیزبدایه چ لهشکرگهری، بڕیاری حکومی و سیاسی و ئابووری.
به‌یاننامه‌ی حیزبێک کرا به کێشه‌یه‌کی گه‌وره، بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه یه‌کسه‌ر سه‌نگه‌ری گرت و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و حیزبه‌کان دژی. هه‌ڵوێستی راڕای پیشاندا که نیشانه‌ی بێ توانایی سیاسی ده‌رده‌خات. رۆژێک ده‌یگوت حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و رۆژێکی تر حکومه‌ت ههڵدهوشینیهوه به‌ڵام که‌س ناتوانێت ده‌ست بۆ په‌ڕله‌مان به‌رێت، دوایش ده‌یگووت گه‌ر بخوازن حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵده‌وه‌شیننه‌وه و هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین. پاشان ده‌بێژێت من خۆم لکه‌دار ناکه‌م و چووه بۆ ده‌ره‌وی وڵات. وه‌ک عاده‌تێک خۆی ده‌خاته سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه،( جارێکیان پارته‌که‌ی کۆکربووهوه پێی ده‌گوتن حیزبه‌که‌تان) ، به‌م شێوه‌یه‌ش خۆی ده‌خسته سه‌روو حیزب و هه‌موو شتێکه‌وه.
میلله‌تی کورد مۆدێرن بووه و گۆڕاوه و خاوه‌نی حکومه‌ته و زه‌مانی شاخ نییه له گوند له دوو ژووردا حیزب به‌ڕێوه‌به‌ریت. جه‌نابی مه‌سعود بارزانی توانای نییه چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی میلله‌تی کورد بدۆزێته‌وه. به سیفه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم لێپرسراوه له هه‌موو شتێک له کوردستان رووبدات. چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات و به مه‌زاجی شه‌خسی مامه‌ڵه‌ی کاره‌کانی میلله‌ت ده‌کات. ئه‌و که‌سه نییه که شیکردنه‌وه‌یه‌کی واقیعانه بۆ مه‌سه‌له‌کانی میلله‌ت بکات و ئه‌مجا چاره‌سه‌رێکی واقیعانه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه. ئه‌مه‌شمان له رووداوه‌کانی ئه‌م داوییه بینی.
گاڵته‌ی منداڵانه گه‌ر بێژن سوتاندنی مه‌ڵبه‌ندی ته‌له‌فیزیۆنی ناڵی( به شێوه‌یه‌کی تێرۆریستی) و په‌لاماردان و تێکدانی باره‌گای هێزێکی سیاسی له هه‌ولێر و دهۆک و شه‌قڵاوا و سۆران پارتی نه‌یکردوه و نه‌خشه‌ی پارتی نه‌بووه!!، ئه‌مجا جموجوڵکردن وگوێزانه‌وه‌ی هێزی له‌شکر وه‌ک هه‌ڕه‌شه( حیزبی سه‌رده‌سه‌ڵات هه‌ر به‌ئه‌قڵی شاخ و دوای راپه‌ڕینی 1991 بیر ده‌کاته‌وه). ئه‌مه له پاش چیی !!! ئه‌مه بۆچی!!!، بۆچی پارتی له‌به‌ر بهردبارانکردنێک شته‌کان گه‌وره ده‌کات، بۆچی ئاوا کێشه‌ی سیاسی بۆ میلله‌تی کورد دروستده‌کات!!، ئاوا ئاژاوه له ناو میلله‌تدا دروستده‌کات، بۆچی ژیانی خه‌ڵکی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌م گێره‌شێوێنی وه‌زعه‌که بۆچی!!!. ئه‌مانه هه‌مووی له ئه‌ستۆی جه‌نابی مه‌سعود بارزانیدایه به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی پارتییه و سه‌رۆکی هه‌رێمه و هه‌ر ئه‌م بێ تواناییه له چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی میلله‌ت شه‌رعییه‌ت دروست ده‌کات که سه‌رۆک ده‌بێت ده‌ست له‌کار بکشێنێته‌وه وشوێنه‌که‌ی چۆڵ بکات بۆ یه‌کێکی تر . ئه‌مه‌ش لێپرسراوی نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانییه و له ئه‌ستۆی هه‌موو هیزه سیاسیه‌کاندایه که رێگای یاسایی بگرنه به‌ر بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و بخرێته به‌رده‌م په‌ڕله‌مان بۆ کشانه‌وه‌ی متمانه به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.((به‌ڵام له کوردستان شت نه به دستوره، نه به یاسایه، نه به عورفی سیاسیه)). تاکه‌ی کورد نه‌بێت به میلله‌ت و وڵات و حکومه‌ت!. میلله‌تی کورد شه‌خسیه‌تی زۆری تێدایه بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌ک هوشیار زێباری، دکتۆر مه‌حمود عوسمان، رۆژ نوری شاوه‌یس، کۆسره‌ت ره‌سوڵ، دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، نه‌وشیروان مسته‌فا، نیچیرڤان بارزانی و که‌سانی تریش هه‌ن که زۆر ناودار نین.
رێکه‌وتنه ستراتیژه هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو شه‌خسی مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال به‌تاڵ بوه‌ته‌وه و هیچی تر مه‌فعولی نه‌ماوه که ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ماددی رایگرته‌وه له‌گه‌ڵ فشاری وڵاتێکی گه‌وره‌ی بێگانه. رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش زۆر باش ئه‌مه روونده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وندی ئابووریه‌ش که رایگرتووه نه‌مێنێت ده‌بێت ههوڵبدڕیت ئابووری و سامانی کوردستان به ته‌واوی بخرێته ژێر ده‌ست و سوڵته‌ی حکومه‌ت . باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تریش مام جه‌لال بتوانێ هه‌ڵی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێراق بدات که به‌شێکه له ستراتیژه‌که.
گه‌ر واقیعی بین، یه‌کێتی پارتی نییه، یه‌کێتی میکانیمزێکی خۆگۆڕینی تێدایه، یه‌کێتی میکانیزمی دیموکراتی تیدایه و میکانیزمی خۆگونجاندن و خۆ مۆدێرنکردنی تێدایه. یه‌کێتی ده‌بێت هێچی تر په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی دووڕوویی نه‌کات ( له‌گه‌ڵ سوڵته‌ش ده‌بین و له سوڵته‌ش ناڕازین) ئه‌مڕۆ شته‌کان گۆڕاوه و پێویستی به‌و دووڕووییه نییه و ده‌بێت هه‌ڵوێستی سیاسی وه‌ربگرێت و پرۆسه‌ی سیاسی دروست بکات نه‌ک خۆی هه‌ڵواسێ به پارتیدا. ئاشکرایه که حکومه‌تی هاوبه‌ش به زیانی یه‌کێتی بووه و پارتی به‌کاری ده‌هێنێت بۆ به شهرعییهتکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی. یه‌کێتی بۆ حکومهتدروستکردن ده‌بێت بگه‌ڕیت به دوای ته‌شکیلاتی سیاسی نوێ، بێ ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی لایه‌نێ به دوژمنایه‌تی لایه‌نێکی تر بکات. له‌پاڵ ئه‌مه‌ش چوارپێنج حیزبه‌که‌ی تر ده‌بێت بکه‌ونه هه‌وڵی ته‌شکیلات دروستکردن تا بتوانن به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌یان له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا بچه‌سپێنن نه‌ک به‌کاریان بهێنن بۆ دیکۆرکردن و رازاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت.
حکومه‌تی کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک خۆی گرتووه: میزانییهو ئابوورییه‌کی هه‌یه که ده‌توانێت کاروباری میلله‌تی پێ به‌ڕێوه‌به‌رێت. حکومه‌تی کوردستان ده‌بێت له ژێر چنگی حیزب ده‌ربهێنرێت و بکرێت به حکومه‌تێکی به‌هێزی خاوه‌ن ئیراده و داموده‌زگا، که ئابووری و سیاسی و هێزه ئه‌منییه‌کان و سوپا بخرێنه ژێرده‌ستی سوڵته‌ی حکومه‌ت. ئه‌م ئه‌رکه نشتیمانییهش له ئه‌ستۆی هه‌موو هێزه سیاسیه‌کاندایه.( ئه‌م زانیاریه بۆ کوردیش: له ئه‌وروپا سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی له ریزه‌کانی سوپا قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌رکی سوپا پاراستنی میلله‌ته له ده‌ستدرێژی بێگانه!!!، ئه‌م هوشیارییه که‌ی ده‌گاته کوردستان!!!).
به به‌ڵگه‌وه رێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی پووچ بووه‌ته‌وه و مه‌فعولی نه‌ماوه. له رووداوکانی ئه‌م دواییه باش ده‌رکه‌وت و هه‌ر پارتی وه‌ک حیزب حوکم ده‌کات: نێچیرڤان بارزانی ده‌یگووت له‌سه‌ر داواکاری سه‌رۆکی هه‌رێم هێزمان ناردوه، دوایی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح که دیپلۆماتێکی به‌هێزه ئه‌مه‌ی گووت: دیاره مه‌به‌ستی کاک نێچیرڤان ئه‌وه بووه که هێزه‌که له ده‌ستی حیزب‌دا نییه و ئه‌و هێزه‌ی هاتووه به‌شێکن له ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌دات که حکومه‌ت له کوردستان فشه‌یه وحکومه‌تی حیزبه. له ساڵانی 77- 79 سه‌دام له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئێراق ده‌یگوت: ( صدام حسین هو حیزب البعث، حیزب البعث هو صدام حسین – ئه‌مه ده‌بێت له ئه‌رشیفی ته‌له‌فیزیۆنی ئێراق هه‌بێت گه‌ر یه‌کێک بخوازێت ته‌ماشای بکات.) .
له غیابی سه‌رۆکی هه‌رێم که لێپرسراویی خۆی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و به سه‌فه‌ر چوو بۆ ده‌ره‌وه و جێگریش قبوڵ ناکات، دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح موباده‌ره ده‌کات، به‌رهه‌م ساڵح سیاسیه‌کی به توانایه و زۆر دیپلۆمات و به سیاسیه‌ته و شێوازی خۆی هه‌یه. موبادهرهکهی شایانی وه‌سفکردنه چونکه ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌یتوانی بیکات ئه‌و ده‌یکات. خۆی گووتی شه‌خسی ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆکی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کردوه هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فا که کۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ن. بێ وێنه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌ی هه‌یه. که ئه‌مه‌ش حکومه‌ت به‌هێز ده‌کات و نرخ بۆ حکومه‌ت په‌یدا ده‌کات و به‌و هه‌نگاوانه‌ش حکومه‌تی کوردستان ده‌کرێت به حکومه‌تێکی راسته‌قینه و له ژێر ده‌ستی حیزب ده‌رده‌هێنرێت.
دوا وشه: ئه‌گه‌ر یه‌کێتی له حکومه‌ت بکشێته‌وه، به هه‌موو یاسا و عورفێک په‌رله‌مان و حکومه‌ت شه‌رعییه‌تی نامێنێت و ده‌بێت هه‌ڵبژرادن بکرێته‌وه بۆ ته‌شکیلی حکومه‌تێکی نوێ. ئایا یه‌کێتی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نبێت و ته‌شکیلاتی سیاسی دروست ده‌کات تا خۆی حکومه‌ت دروست بکات!!!! ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌س زۆر ئه‌گه‌رێکی که‌مه چونکه ئه‌قڵی کورد نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته و لایه‌نه‌که‌ی تر به دوژمنکاری داده‌نێت و هێزی زرێڤان دێته حه‌ره‌که‌تکردن و هاتنه دوژمنایه‌تیکردن.
رزگار حه‌سه‌ن له- سوید – ه‌وه