
وه‌ڵامێك بۆ قادری ئه‌لیاسی له‌مه‌ڕ زمانی هه‌ورامیه‌وه
به‌ڕێز کاك قادری ئه‌لیاسی!
زۆر جار ڕویداوه که سه‌ره‌تایه‌کی له‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌م به مه‌به‌سی بیرخستنه‌وه‌ی مێتودی له نوسیندا ئاراسته‌ی خامه‌یه‌ك کردبێ که ناوه‌ڕۆکی نوسین و ساختمانی بیرکردنه‌وه‌ی له ڕوی زانستیه‌وه ڕوی ده‌رکه‌وتنی له مه‌یدانی سیاسه‌ت و هونه‌رو ڕۆشنبیریدا نه‌بێت. ئه‌م بیرخسنهوهیهش بۆئه‌وه بووه جارێکی تر ئه‌و خامه‌یه له دیدو به‌رژه‌وه‌ندی ئایدیۆلۆژی خۆیه‌وه سه‌رکوتی مافه سوننهتیو گشتیه‌کانی خه‌ڵکیتر نه‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نوسی، ده‌ی با به ده‌لیلی زانستی بنوسێ، بۆیه کاك قادر بۆتۆش ده‌ڵێم : ئهگهرنوسهرێك نوسینێکی خسته سه‌ر کاغه‌ز ده‌بێت بیر له دوو پێگه‌ی گرنگ بکاته‌وه تاوه‌کو ئالیه‌ته‌کانی هه‌ڵێنجانی نوسینه‌که‌ی دیاری بکات. هه‌ر ئه‌م دوو پێگهیهشن که حوکم‌و ئهنجاموههڵسهنگاندن ده‌داته نوسینه‌که. ئه‌و دوو پێگه‌یه‌ش توانا‌و ڕێژه‌ی زانست و زانیاری ئه‌و نوسه‌ره‌یه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بونیاد‌و باکگراونده فیکری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی، که بێگومان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینن له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نوسینداو له هه‌مان کاتیش‌دا مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی نوسه‌ردا… بۆ نمونه کاتێك منداڵێك لاسایی باوکی ده‌کاته‌وه‌له مه‌سه‌له‌یه‌کدا، بێگومان ئه‌و منداڵه به‌پێی توانا‌و عهقڵو سه‌لیقه‌ی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بۆچون یان کرده‌وه‌که‌ی باوکی ده‌کات، هه‌ربۆیه ئه‌و منداڵه ده‌بێته مایه‌ی له‌که‌دارکردنی عهقڵو ڕوانین‌و بۆچونه‌کانی باوکی، که له‌هه‌مان کاتدا عهقلو ڕوانگه‌ی باوکه‌که بێ عه‌یبن. ئا لێره‌وه‌یه که فالسهفهو هزرو بۆچونه گه‌وره‌کان به‌هۆی عه‌قڵه بچوکه‌کانه‌وه بچوک و له‌که‌دار ده‌کرێن.بۆیه ئه‌گه‌ر پیاو بیه‌وێت نوسینی نوسه‌رێك هه‌ڵسه‌نگێنێ پێویسته سه‌ره‌تا ڕوانینه‌کانی نووسه‌ر شیته‌ڵ بکات هاوکات مه‌نهه‌ج و جۆری خوێندنه‌وه‌که‌شی دیاری بکات له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنی توانای نوسه‌ر له‌و بواره‌ی که ده‌رباره‌یه‌وه ده‌ینوسێت وه چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی له مارامهکانیدا، تاوه‌کو پیاو نه‌که‌وێته هه‌ڵسه‌نگاندنێکی چه‌وتی نابابهتیانهوه که‌ده‌کرێت له بناغه‌دا خه‌تای تواناوخهلفیهت و مه‌رامی نوسه‌ر بێت، خۆ ئه‌گه‌ر توانا‌و مه‌رامه‌کانی نوسه‌ر جێگه‌ی تێڕامان و قسه‌و باس بن ئاخۆ ده‌بێت ده‌ره‌نجامه‌کانی به‌رهه‌می نووسه‌ر چه‌نده له ڕاستیه‌وه نزیک بن و چه‌نده شایانی مشتومڕیفکری بن؟ … نه‌مده‌ویست وه‌ڵامی کاك قادری ئه‌لیاسی بده‌مه‌وه که له به‌رواری 2011/2/11 له‌سایدی ڕوداودا بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر به‌یان نامه‌که‌ی (ڕێکخراوی پارێزه‌رانی زمانی هه‌ورامی) بۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه له ژێر ناو نیشانی (هه‌ورامی زاراوه‌یه نه‌ك زمان)، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌کردن لهسهرزمان و شوناسی هه‌ورامان ته‌نها هی من نیه، به‌ڵکو پرسیاری خه‌ڵکی تریشه که به چ پێهوهرێك دیاری ده‌کرێن و باسیان لێوه ده‌کرێت و له کوێدا به‌دوایاندا بگه‌ڕێین، وه هه‌تاکو شایهراکانی نه‌زانی و بێسه‌لیقه‌یی نه‌بنه مایه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا بردنی خه‌ڵکی و دورخستنه‌وه‌یان له ڕاستیه‌کان، ئه‌م وه‌ڵامه‌م نووسی وه‌کو ڕاستکردنهوهیهك هه‌روه‌ها وه‌کو ڕونکردنهوهیهکیش بۆ به‌ڕێز کاك قادر ئه‌لیاسی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پرسی زمان‌و زاراوه له یه‌کتر جیابکاته‌وه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا بتوانێت تێبگات که تێڕوانینی ئێمه بۆ زمانه کوردیه‌کان و سه‌روه‌ری کوردستان به‌و شێوه‌یه نیه که به‌ڕێزیان لێی تێگه‌یشتوه. ئه‌لیاسی مافی خۆیه‌تی چۆن بیرده‌کاته‌وه‌و سیستمی بیرکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر چی له‌نگه‌ری گرتوه‌و بۆ چ مه‌رامێك به‌کاریان ده‌هێنێ! به‌ڵام تۆمه‌تبار کردن و هاندان و چه‌واشه‌کاری خه‌ڵکی به‌هۆی هه‌ژاری زانستیه‌وه، سه‌ره‌نجامه‌که‌ی سنورداشکردنه. بۆئه‌وه‌ی وردتر قسه‌بکه‌م له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌پێویستی ده‌زانم گوزه‌رێکی خێرا بکه‌م به‌و بڕگانه‌ی که شایسه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ن تاکو سیاق و ئاراسته‌ی قسه‌کان دیاربن.
کاک قادر له‌دێڕی یازده‌هه‌می نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت ” هه‌ورامی زاراوه‌یه‌کی زمانی کوردیه نه‌ك زمانێکی جیاواز له زمانی کوردی” ، ئا لێره‌دایه توانایی‌و ڕێژه‌ی زانست و زانیاری ئه‌لیاسی گڵۆڵهبوه. هه‌روه‌ها بونیاد‌و باکگراونده فیکری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی له‌م ڕسته‌یه‌دا به‌جوانی ڕه‌نگ کراوه، ئیتر مرۆڤ ئۆتۆماتیکی تێده‌گات مه‌رامی ئه‌لیاسی چۆنه له دیدی باکگراونده فکریهکهیهوه. مام قادر له‌وه ناچێت سه‌ری له مه‌سه‌له‌ی زمانه‌وانیه‌وه ده‌رچێت ئه‌گینا هیچ نه‌بوایه ده‌بوایه پێناسه‌یه‌کی هه‌م بۆ زمان وه هه‌م بۆ زاهاوه دابنایه، چونکه خۆی واته‌نی ئه‌و “چالاکی بزاڤی کوردایه‌تیه” که چاوه‌ڕێی هیچ نه‌بێ پێناسه‌ی چمکی زمان و زاراوه‌مان لێده‌کرد و له هه‌مان کاتیش‌دا جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتر. چونکه کاتێك مرۆڤ بیه‌وێت ڕاستیه‌ك بسه‌لمێنێ ده‌بێت فاکتاو ده‌لیلی زانستی بخاته ڕو، ئه‌گینا ده‌کاته قسه فڕێدان. یان ده‌بوایه ئه‌و ووشه‌یه‌ی که ئه‌و پێی ده‌ڵێت “زمانی کوردی” ڕونی کرداباوه وبیخستبایه به‌رده‌م خوێنه‌ران که ئه‌و زمانه کوردیه کامه‌یه؟ کاك قادر کاتێك ده‌ڵێت ” له‌بیر کردنی هه‌ر زاراوه‌یه‌ك له‌و زاراوه‌و بنزاراوانه به‌زیانی زمانی کوردی ده‌زانم” ده‌کرێت پێمان بڵێیت ئه‌و زمانه کوردیه کامه‌یه؟ چونکه هه‌تا ئێستا من زمانێکی کوردی نابینم که له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا هه‌موو چین و توێژێکی ناوچه کوردیه‌کان لێیێبگهن و قسه‌ی پێبکه‌ن. من کاتێك ووشه‌ی “زمانی کوردی” ده‌بیسم هه‌روه‌کو جه‌عفه‌ری شێخوالایسلام ده‌ڵێت بۆم هه‌یه بپرسم، ئایا ئهوزمانه کوردیه هه‌ر ئه‌و شێوهئاخاوتنهیه که له دیاربه‌کر، سلێمانی، هه‌ورامان، کرماشان یان مه‌هاباد قسه‌ی پێده‌کرێت؟ ئایا ڕێزمان، ده‌نگه‌کان (فۆنه‌کان) یان چۆنیه‌تی پێکهاته‌ی ده‌نگه‌کان (فۆنۆلۆژی) یان چۆنیه‌تی لێکدانی ووشه‌کان (مۆرفۆلۆژی) ئه‌و زمانه‌ی که له سلێمانی قسه‌ی پێده‌کرێت هه‌روه‌کو ئه‌و شێوه ئاخاوتنه‌ی دهۆك یان هه‌ورامانه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌لیاسی (نا) بێ که ده‌بێت هه‌ر واشبێی، ئه‌گه‌ر بهرچاوتهنگیو ئیحساساتی ڕوت له گۆڕێ‌دا نه‌بێ، له‌م حاڵه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته که به‌م هه‌موو شێوه ئاخاوتنه جۆراو جۆرانه که له کوردستاندا هه‌ن بوترێ یه‌ك زمان . که‌واته کاکه ئیلیاسی ئێمه زمانێکمانن نیه که هه‌موو کوردێكیان زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به خۆیانن ده‌ڵێن کورد بتوانن پێی بدوێن یان ئێی بگه‌ن. بۆیه ته‌ندروست تره ئه‌گه‌ر بڵێین که ئێمه وه‌کو کورد چه‌ندین زمانمان هه‌ن پێیان ده‌گوترێ “کوردی” یان “زمانه کوردیه‌کان” . زۆر جاریش که ده‌ڵێین زمانی کوردی ، ته‌نها قسه‌یه ، له پڕاکتیکدا کێشه‌مان بۆ دروست ده‌کات بۆنمونه کورده‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له شوێنه ڕه‌سمیه‌کاندا وه‌کو مه‌حکه‌مه‌و ئیداره‌ی یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نمونه‌له سوید‌و لهله ووڵاتانی تری ئه‌وروپاو کهنهداداداوای وه‌رگێڕی کوردی ناکه‌ن، به‌ڵکو ده‌زانن که ده‌بێ داوای وه‌رگێڕی (سۆرانی) یان (کرمانجی) بکه‌ن که هه‌میشه پاشگرێکی پێوه ده‌لکێنن (کوردی سۆرانی، کوردی کرمانجی…) . ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه که زمانی کوردی قه‌ت نه‌بوه‌و هه‌رگیزیش له داهاتودا نابێت. به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم شێوه قسه‌کردنێکی یه‌کگرتو نیه له دنیادا که پێی بگوترێ (زمانی کوردی) که کاکه ئیلیاسی وا به‌و ئاسانیه نیشتوه‌ته ملی و له ژێریا نقه‌ی دێت.
جا بێینه سه‌ر باسی زمانی هه‌ورامی که کاکه‌ی ئه‌لیاسی به دیالێکت ناوی ده‌بات با وجودی ئه‌و مێژوه کۆنه‌ی که ڕیشه‌کانی له ئاڤێستادا پیاو ده‌توانێ په‌یدا بکات،که ئه‌مه‌ش ده‌کاته ئه‌وه‌ی زمانی هه‌ورامی له ئا‌ڤێستا کۆنتره هه‌ر وه‌ك کاکه خودادادی مورته‌زایی له زمانی موحه‌مه‌د ته‌قی به‌هاره‌وه ده‌ڵێت که (هه‌نوکه‌ش له 80 له سه‌دی ئا‌ڤێستا دێته‌وه‌سه‌ر هه‌ورامی ئێستا، که‌له‌کتێبی (سبك شناسی)داچهندهها ووشه‌ی وه‌کو موانان، شناسان، مواچان… به نمونه دێنێته‌وه و ده‌ڵێت هیچ ئا‌ڤێستا شناسێك سه‌ر له‌م ووشانه ده‌رناکات. ئه‌مه له حاڵێکدایه که نه‌خوێنده‌وارێکی هه‌ورامی واتای ئه‌و ووشانه به سههلو ئاسان دهزانێو له ناو ئاخافتنی ئاسایی ڕۆژانه‌یدا بهکهڕات دهیانبێژێتهوه.
بۆئه‌وه‌ی بتوانین چوارچێوه‌یه‌ك داڕێژین بۆ هه‌ڵاواردنی (زمان) و (دیالێکت) پێویسته ئیشاره‌تێکی گورج به ههنندێ تیۆری زمان ناسانه‌وه بکه‌ین. شێخوالئیسلام ده‌ڵێت: هه‌ندێ پێوانه هه‌ن لهزمانناسیداوهکو، ئاگاداری شه‌خسی، ئاگاداری گشتی لێزانینی زمانناسیانه ،بۆجونوبهرچاو ته‌نگی کولتوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی و ته‌نانه‌ت پێوانه‌ی ئابوری. لێزانینی زمان ناسیانه له هه‌ندێ بواردا یارمه‌تی ده‌ره بۆیه وشه‌ی” زانستی” کاره‌که‌ی ئێمه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵاوردنی زمان زمان لهزاراوه به‌ڕاست نازانن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که به زانستی نازانن. هه‌ر وه‌کو زمان ناس (ماکس وهینرهیچ) قسهیهکیزۆرگهورهی هه‌یه سه‌باره‌ت به جیاوازی زمان و دیالێکت ده‌ڵێت “زمان ئهودیالێکتهیه (زاراوه‌یه) که خاوه‌نی سوپا‌و هێزی ده‌ریاییه” که مه‌به‌سته‌که‌ی ده‌کاته ئه‌وه‌ی که هه‌تا دهولهتت نه‌بێت زمانه‌که‌ت دیالێکته، به‌ڵام که ده‌وڵه‌تت بوو ده‌بی به‌زمان. بۆ نمونه سه‌یری زمانی نهرویجیو سویدی بکه، یان نهرویجیو دانمارکی یان دانمارکیه سویدی. قسه‌که‌ری ئه‌م زمانانه به باشی له یه‌کتری تێده‌گه‌ن ، له کاتێکدا قسه‌که‌ری هه‌رکامیشیان به‌شێوه ئاخاوتنی خۆی قسه بکاو نه‌چێته سه‌ر شێوه‌ی ئه‌وی تر. واته نه‌رویژیه‌که به نه‌رویژی قسه بکاو دانمارکیهیهش به دانمارکی قسه بکات کهچیله یه‌کتریش تێده‌گه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش که‌س به‌وانه ناڵێت دیالێکت به‌ڵکو پێیان ده‌ڵێن (زمان) چونکه ده‌وڵه‌تن و ستاندارده کراون. باشه کاک قادر ئه‌گه‌ر من به‌زمانی خۆم (هه‌ورامی) له دیاربه‌کر و گۆلی وان قسه بکه‌م به بروای تۆ چهندلێم تێده‌گه‌ن؟
زۆرجار زمان‌ناسان ده‌ڵێن زمان ده‌بێت له‌ناوچوارچێوه‌ی سیستمی ده‌نگی، ووشه‌و و گراماتیك، ئهلفباداخۆی یه‌کلایی بکاته‌وه. بۆیه من ده‌مه‌وێت به کاك ئه‌لیاسی رابگه‌یه‌نم که زمانی هه‌ورامی ئه‌و زمانه‌یه که خاوه‌نی ڕێزمانو ، دهنگو، ووشه‌و، پیتی تایبه‌تی خۆیه‌تی وه زۆر به ئاسانی خۆی له زمانه کوردیه‌کان جیاده‌کاته‌وه. که‌زۆربه‌ی زمانه کوردیه‌کان له‌ڕوی گراماتیکه‌وه به‌تایبه‌تی (نێر و مێوه) ناتوانن شان به شانی زمانی هه‌ورامی بڕۆن. بۆ نمونه (ئاد لوا په‌ی هۆرامانی) واته ئه‌و (بۆ که‌سێکی نێر) ڕۆیشت بنۆ هه‌ورامان” به‌ڵامبۆ که‌سێکی مێی ده‌ڵێین (ئاده) واته ئه‌و بۆ مێینه، ئادهلوا په‌ی هۆرامانی .که‌چی له‌به‌رانبه‌ردا وانیه ، هه‌مان ضمیر به‌کار دێته‌وه که (ئه‌و)ه. بۆ نمونه: ئه‌و (نه‌سرین) چو بۆ هه‌ورامان، له هه‌مان کاتیش‌دا (ئه‌و) بۆ نێر ، ڕۆیشت بۆههورامان. که‌واته له ههورامیا (ئاد، ئاده) دوو ضهمیرنن به‌کار دێن بۆ ره‌گه‌زی نێر‌و مێ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ته‌نها (ئه‌و) که هه‌م بۆ پیاویش و هه‌م بۆ ژنیش به‌کار دێت. له لایه‌کی تریشه‌وه له هه‌ورامان ئاوڵناوهکان کۆ ده‌کاته‌وه کاتێك ناوه‌کان کۆبن یان یان تاك، بۆ نمونه له هه‌ورامان ده‌ڵێن (توته‌ی چه‌رمه) واته سه‌گی سپی، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێین (توتی ( بۆ کۆ) چه‌رمی، واته سه‌گ به کۆ سپی یان ورد تر بڵێین کۆمه‌ڵێك سه‌گی سپی. له ههورامیا (توته) واتای یه‌ک سه‌گ ده‌دات، (توتی) واتای سه‌گی زۆر ده‌دات، به‌ڵام لای کاك ئیلیاسی سه‌گی سپی یه‌ك سه‌گی سپیه‌و له هه‌مانکاتیشدا سه‌گی سپی زۆرسهگی سپیش ده‌کات . له‌سه‌رچاوه‌ی فرمانه‌کاندا هه‌ورامی جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه که سیستمێکی تایبه‌تی به سه‌رچاوه‌کانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام له‌ناو زمانه‌کانی تری کوردی‌دا نابینرێت. وه‌کو (وارد – وارده‌ی) واته خوار – خواردن یان له سیستمی نیسبهتهکاندا زۆر شتی تر که بواری نوسینمان که‌مه لێره‌دا هه‌موویان بخه‌ینه ڕو. بۆیه به‌کورتی زمانی هه‌ورامی ئه‌وسیسته‌مه گراماتیکیهی تیا به‌دی ده‌کرێت که‌چۆن لهزمانیکی وه‌کو سویدیداههیه. که‌وابوو شێوه ئاخاوتنی هه‌ورامی کوتومت خۆی له‌چوارچێوه‌ی پێنناسهی زمانناساندا دهبنینێتهوه و زۆر به ئاسانی ده‌کرێت پێی بوترێزمان. ئێمه له‌هه‌ورامان هه‌موو پهدیدێك نێر‌و مێی بۆ داده‌نێین وه‌کو، هه‌نار نێره، به‌هێ مێیه. وه‌زی (گوێز) مێیه، به‌لو (به‌ڕو) نێره هتد…زمانی هه‌ورامی له بواری گراماتیکو ده‌ستور زمانی‌دا زۆر به‌هێزه‌و زۆر شتی له‌سه‌ر ده‌نوسرێت، بۆیه به‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی مامۆستا (دێ هخودا) له کتێبی “لوغت نامه”داله باره‌ی زمانی هه‌ورامیه‌وه ده‌خه‌مه ڕوو بۆ سه‌لماندنی به‌هێزی زمانی هه‌ورامی. ” زبان هه‌ورامی یك زبان مستقل میباشدکهدارای لهجه های مختلف بوده و در کردستان جنوبیرایج است و ساکنین در طول حیات تاریخیخود بدان تکلم نمودهاند وه دارای قواعد د‌ستور و گنای کامل در کلمات و اصوات می‌باشد وباوجود تغییرات در دوران تاریخی از کیفیت و لطافت وروانی ان کاسته نشده‌است جونزبان عربی دارای قواعد و چارچوب محکم می باشد و در فراوانی و کوتاهی کلمات و جملات در نهایت یك زبانپربار و قاعده پزیراست، در رعایت مزکور و موئنث، مجازیو حقیقی، سماعی و قیاسی، اسمائی اشارات، معرفه نکره، سیفتهای فاعیلیو مفعولیو زمایری و غیره اگر از عربی برتر نباشد کم‌تر هم نیست وبا جرات میوان گفت یکی اززبانهای زینده ای است که احتیاج به حتا یك کلمه‌ی خارجی ندارد مگر در مواردی که مانند بقیهیزبانها واردگشته باشد و درزبان هه‌ورامی ههرگام لازمباشد می‌توان انها را سریعا جایگزین نمود همچنان که با امدن زبانی عربی به عینوانی زبانی دینی هه‌ورامی بدونداشتن فرهننگستان زبان به وسیلهی مردم عامی بلا فاسله شروع به جایگزینگی کلمات و اسما و کرد یا انها را کوتاه نمود مانند( وزو : دهسودیم، صلاه: نما، صوم: ڕوچی، اسکندر: ئهسکه، مسجد: مزگی، عبدالله: عه‌به، محمد:حه‌مه) .
کاتێك باس لهزاراوهش ده‌که‌ین ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت کاك قادر ، که زاراوه ته‌نها و ته‌نها باس له ده‌نگ یان (تهلهفظ) ده‌کات . له هه‌ورامان ئێمه چه‌ندین زاراوه‌ی گه‌وره‌و بچوکمان هه‌یه. گه‌وره وه‌کو هه‌ورامانی لهون، هاورامانی ژاوه‌رۆو، هه‌ورامانی ته‌خت و هتد… که ئه‌م ناوچانه هه‌ریه‌ك به‌شێوه زاراوه‌یه‌کی هه‌ورامی شیرین ده‌ئاخفن و هه‌مووشیان ههورامینو له یه‌کتریش به‌باشی تێده‌گه‌ن. گوێگره له له‌هجه‌ی پاوه کاتێك ده‌ڵێن ( من نمه‌و په‌ی پاوه‌ی) واتهمن دێم بۆ پاوه، له هه‌مان کاتدا به‌شه‌کانی تر ده‌ڵێن (من مه‌و په‌ی پاوه‌ی) . واته مندێم بۆ پاوه. مه‌به‌ستیشمان له بچوك ئه‌وه‌یه که له هه‌رکام له‌م به‌شه دیالێکته گه‌ورانه ی هه‌وراماندا بندیالێکتیشمان هه‌یه. که‌ده‌کاته چۆنیه‌تی قسه‌کردنی هه‌ریه‌ك له گونده‌کانی ئه‌م ناوچه گه‌ورانه. وه‌کو له هه‌ورامانی لهۆن له گوندی ته‌وێڵه ونه‌وسود به دایك ده‌ڵێن (ئه‌دا) هه‌ڵبه‌ت ئه‌و (داله) ده‌که‌وێته نێوان هه‌ردو ئاسمانی دهمو شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه که ده‌نگی دال ناداته به‌ر گوێ به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک که‌س ده‌توانێ ئه‌و پیته بێنێته گۆ که ئه‌سڵی هه‌ورامی بێت. له بیرهبه دایك ده‌ڵێن (ئه‌یا) له خه‌رپانی ده‌ڵێن (ئه‌ڵای) هه‌موی ئه‌مانه له یه‌ك تێ ده‌گه‌ن که ئه‌و ووشانه به دایکه‌وه لکاوه هه‌رهه‌موویان واتای دایک ده‌ده‌ن. زمان‌ناسان ده‌رباره‌ی جیاوازی نێوان زمان و زاراوه وه کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که زمان زاراوه‌یه‌که کهسوپاو هێزی ده‌ریایی هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا پرسێکی ئه‌وه‌نده‌ئاسان نیه. بۆیهزمانهوانی پرۆفیسۆر (ئۆستن داهڵ)ی سویدی ده‌ڵێت” ئه‌م ناوی زمان‌و زاراوه‌یه له خودی زمانه‌کانه‌وه هه‌ڵنه‌هێنجراوه، به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه ئه‌م ناوه‌یان به‌به‌ردا ده‌کرێت، بۆیه تا ئه‌و کاته‌ی که ناسروشتی نه‌نوێنێت (غه‌یره ته‌بیعی ننهبێت) ته‌نها زمان به‌کار دێنم له جیاتی زاراوه . لێره‌دا ده‌توانم به کاكئهلیاسی بڵێم له‌م پێناسه‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆدهردهکهویت کهزاراوهکان زمانن‌و زمانه‌کانیش زاراوه‌ن کاتێك کهدهوڵهتیان بۆ دروست بوو ئیتر زاراوه‌کانیش ده‌بنن به‌زمانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆیان. بۆیه کاک ئیلیاسی هیوادارم به‌هۆی ئامانجی سیاسی خۆته‌وه ئاو مه‌که‌ره ژێر پێناسه زانستی‌و ئه‌کادیمیه‌کانی زمان و زاراوه . ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به‌ویژدانه‌وه به مێژوی زمانی هه‌ورامیدا بچیته‌وه بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زمانی هه‌ورامی زمانه و زمان بووه. جا بۆیه زمانی هه‌ورامی له‌زومڕه‌ی زمانه هیندو ئهوروپیهکانهو به پێشینه‌یه‌کی زۆر دێرینه‌وه ، که قسه پێکه‌رانی وه‌ك به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ناو شارستانیه‌تی دێرینی میسوپۆتامیا ژیاون ئه‌م شارستانیه‌ته‌یان تا ئێستا به سوره‌تی نه‌نوسراو سیننه به سینه و به‌شێکی که‌میشی به شێوه‌یه‌کی نوسراوه له‌نێو دڵی ده‌وراندا تێپه‌ڕیوه و به‌سه‌ربه‌رزی تا ئه‌مڕۆ گه‌ییشتوه، به‌هۆی جوگرافیای تایبه‌تی هه‌ورامانه‌وه (شاخاوی بوونی) زۆرتر له زمانه کوردیه‌کانی تر باشتر پارێزراوه ئۆرژیناڵ ماوه‌ته‌وه. که ئه‌مه ده‌بێته میراتێکی پڕ به‌ها له‌لایه‌نی هه‌موو ههورامیو غه‌یره ههورامیهکهوه که ئاوڕی لێبدرێته‌وه. هه‌رچه‌ند زۆرێك له لێکۆڵه‌رانی ڕۆژئاوایی وه‌کو “مه‌که‌نزی” و ” ئی سوونیش” و بڕیاره هاوبه‌شه‌که‌ی ساڵی 1921 ی “ئا. کریستنیسن و، م. بینیدیکتسن ” له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌دان که زمانی هه‌ورامی کوردی نیه‌و ئاخاوهرانی ئه‌و زمانه کورد نین . به‌پێجه‌وانه‌وه خودی ئه‌م خه‌ڵکه خۆیان به ئۆرژیناڵترین (ئه‌سڵترین) کورد ده‌زانن و هه‌موو فاکته‌ره‌کان و پێوه‌ره‌کانی کورد بوون له خۆیاندا ده‌بیننه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر کاك قادر سه‌یرێکی دنیای دیموکراسی بکات زۆر له‌م حاڵه‌تانه‌ی کوردستانی ئێمه ده‌دۆزێته‌وه، وه‌کو ووڵاتی سویسرا که چه‌ند زمانی جیا جیا له چوار چێوه‌ی ئه‌و ووڵاته‌دا که‌ر ده‌که‌ن به‌بێ هیچ جۆره ئیحساساتێکی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی. یان له سوید که چه‌ندین زمان به ڕه‌سمی ناسراون و له ووڵاتی هیند زیاد له په‌نجا زمانی جیا ڕه‌سمیه‌تیان پیدراوه. بۆچی ئێمه‌ش له کوردستان نه‌توانین ئه‌و دیموکراسیه پراکتیزه بکه‌ین تا له سایه‌یدا په‌لکه زێڕینه‌ی زمانه کوردیه‌کانیش هه‌ر دره‌وشاوه تر بێت‌و فه‌رهه‌نگی کوردیش به زیندویی بمێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش نابێت هه‌تا وه‌کو زمانه کوردیه‌کان به ره‌سمی نه‌ناسرێن و کاریان پێنه‌کرێت که یه‌کێکه له ئامانجه‌کانی ڕێکخراوی زمان پارێزه‌رانی زمانی هه‌ورامی.
هه‌ورامان عبدالرحمان
سوید
2011-02-20