
نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
ئه‌و وه‌خته‌ی نیشتیمان
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كانی شه‌ڕدا
ده‌بێته گۆرانیه‌كی وه‌ڕس بۆ مردن
ده‌ستێكی پڕاوپڕ ده‌بێ له خوێن‌و
ئه‌وه‌ی تر سیخناخ له‌ته‌رم
ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ ده‌رگا به‌نیشتیمان ده‌گرێ،
چاوێكی مه‌رگێكی هیواشی تێده‌زێ‌و
چاوه‌كه‌ی تر ده‌بێته گۆڕستانێكی سه‌وز
ئه‌و ده‌مه‌ش شه‌ڕ به‌تونێله‌كه‌دا،
هه‌ناسه‌كانی ره‌وان ده‌كا
نیشتیمان پێ یه‌كی ده‌بێت وێرانی‌و
پێ یه‌كه‌ی تری كفنی مێژوو،
سه‌روه‌رییه‌كانی تۆمار ده‌كا
نا بۆ شه‌ڕ..
نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان له‌ته‌رم
نا بۆ هه‌ڵوه‌رینی په‌نجه‌كان‌و
مه‌رگی هێواشی رۆڵه‌كان
كه شه‌ڕ به بۆراقی مه‌ئساتدا دێنه ئێره
نا بۆ سوینی شیر‌و تیره توڕه‌كان له‌یه‌كترو
تێكچوونی كۆشكه جوانه‌كانی مێژوومان
به‌ده‌ست هه‌ناسه توڕه‌كانی شه‌ڕه‌وه ؟
ئه‌وانه خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان
سوینی ده‌می خه‌نجه‌ری ده‌سته‌كانمان
بۆ دوژمن بوو
نه‌ك بۆ شه‌قاركردنی جه‌سته‌ت
پاسه‌وانی بازگه‌كانی سه‌ر سنورت
له‌ترسی سه‌ربازه دۆرٍاوه‌كانی دوژمن بوو
نه‌ك بۆ بۆسه‌ی برایه‌كی هاوزه‌مان
ئه‌وان خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان
ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان بۆ كات
به‌ڕێكردن سه‌رف كرد
ئه‌و هه‌موو ته‌رمه‌یان به‌خشیه
مه‌رگی هێواشی شه‌ڕ
ئه‌وان خه‌جاڵه‌ت نیشتیمان