خواستی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی پارتی بهلاڕێَدا بردنی خواسته‌كانی خه‌لكی كوردستانه!
تا ئێستا 5 رۆژ به‌سه‌ر خۆپیشاندانی 17ی شوباتدا تیپه‌رده‌بێت، خواست‌و داواكارییه‌كانی ئه‌و رۆژه بۆ هه‌مووان رۆشنه كه به‌گشتی له خواسته‌كانی خۆشگوزه‌رانی، له دژی گه‌نده‌ڵی، زیادكردنی كرَیو دابینكردنی بیمه‌ی بێكاری‌و… دابینكردنی ئازادییه سیاسییه‌كاندا به‌تایبه‌ت ئازادی خۆپیشاندان‌و مانگرتنندا خۆی ده‌بینیه‌وه. ئه‌مرۆ كۆمه‌لێك خواست‌و دروشم هینراوه‌ته نێو ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه، ته‌نات چهپو كۆمۆنیست‌و ئازادیخوازانیشی گرتۆته‌وه. ئه‌ویش كۆمه‌لیك خواستی وه‌ك” چونه ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی پارتییه له سلیمانی”، چونه ده‌ره‌وه‌ی” چه‌كدارانی بارزانی”، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م خواستانه له نێو سلیمانی له دوێنیوه 21 ی شوبات له به‌رده‌ركی سه‌را نه‌مابێت یان كه‌م بوبێته‌وه، ئه‌وا له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان‌و وولاتانی ئه‌وروپادا، به‌گوڕو تینه‌وه بانگه‌وازی بۆ ده‌كرێت. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ن كه هیزه‌كانی زێڕه‌ڤانی له ده‌وروبه‌ری سلێمانی نهماونن به‌لام ئه‌م داوكدنی ئه‌م خواسته هه‌ر درێژی هه‌یه. ئه‌م دواكاریانه وه ئه‌م دروشمانه هیچ كامیان خواستی خه‌لكی كوردستان نین‌و به‌قازانجی ڕاپهرینو به‌ره‌و پیشبردنو به‌هیزكردنی ڕیزه‌كانی خۆپیشانده‌ران نین…. له‌جیاتی فروانكردنهوهی خۆپیشاندان‌و ڕاپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان‌و رادیكاڵكردنهوهی خواست‌و داواكاریهكانو پێ به‌پێ هینانه پێشه‌وه‌ی خواست‌و داواكاری بالا تر، گشت فه‌زای ڕاپه‌ڕین ده‌گۆرێت بۆ شه‌ڕو ته‌قه‌كردن‌و كێشه‌كانی نیو ده‌رونی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدارو ئۆپۆزیسیۆن.. به‌لام كێشه‌ی ئه‌وان كێشه‌ی زیادبون‌و كه‌مبونی كورسیه‌كانی نێو په‌رله‌مانه، كێشه‌ی ئه‌وان پاوانكردنی ناوچه‌كانی نفوز ده‌سه‌لاته… به‌بێ ده‌ستكاری سیتسه‌می ده‌سه‌لاتداریتی ئه‌مرۆی “حكومه‌تی هه‌ریم” به‌بێ ده‌ست لیوه دانی “فیدرالیه‌ت”. كێشه‌ی نیوان ئه‌وان كێشه‌ی مانه‌وه‌و گۆڕینی دهمو چاوه‌كان،… ” حكومه‌تی یه‌كگرتویی نیشتمانی” كه شیرك‌و بیكهسو ههوالانی باسی ده‌كه‌ن یان “هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومهتو دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه”كه گۆڕان باسی ده‌كات، نه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان بهخواستو ویستی بیمه‌ی بیكاری، دابینكردنی نان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی برسیهتیو دابینكردنی ئازادییه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌بناغه‌وه بۆ له باربردنی ڕاپهڕینو داوكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. ئه‌وانه پێشنیاز‌و سیاسه‌تی نێو ریزه‌كانی خێزانی بورژوازی كوردن، هه‌ركامیان سه‌ربگریت، به‌وه‌ی كه ئێستاش هه‌یه، هیچ یه‌ك له‌خواستی شۆرشگیرانه‌و ڕاپه‌رینی خه‌لكی كوردستان دابین ناكات.
زاڵبونی ئه‌م خواست‌و دروشمانه ده‌دری “پۆپۆلیزمه” پۆپۆلیزمیكی لغاو به‌ربوو، كه له‌هه‌ر خرۆشان‌و خۆپیشاندان‌و شۆرشێكی جه‌ماوه‌ریدا به هیزه‌وه سه‌رهه‌لده‌دات له پراتیك‌و فه‌رهه‌نگی خه‌باتكارانه‌دا، له دروشم‌و خواسته‌كاندا، له شێوه‌ی ڕابهریو شێوه‌ی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌دا شیوه‌ی به‌ره‌وپێش بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌دا. به‌لام ئه‌م پۆپۆلیزمه شیوه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی په‌تاكه‌ی دیسان په‌تای بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه. ئه‌وه ناسیونالیزمی كورد ئه‌مرۆ، ئالا هه‌ڵگری پۆپۆلیزمێكه، كه ده‌یه‌وێت له ڕیگای شه‌قامه‌وه ئالوگۆرێك بكات به‌قازانجی ڕازانهوهو جوانكردنی ده‌سه‌لاتی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له سایه‌ی دروشمه‌كانی وه‌گ “دژی گه‌نده‌ڵی”و “جیایی حزب لهحكومه”… ئه‌م “پۆپۆلیزمه” له‌سایه‌ی شكستی سیاسه‌ته‌كانی دوینێی” گۆڕان به‌هۆی دهنكدانهوه” ئه‌مجاره‌یان په‌نای بردۆته به‌ر “گۆڕان به‌هۆی شه‌قامه‌وه”.. به‌لام هه‌مان ناوه‌رۆكی سیاسی، هه‌مان ئامانج‌و هه‌مان سیاسه‌ت.
“چه‌كدارانی بارزانی بۆده‌ره‌وه” ” چه‌كدارانی پارتی” بۆ ده‌ره‌وه” یان ته‌نانه‌ت ” باره‌گای پارتی بۆ ده‌ره‌وه”… ئه‌مانه دروشم و خواست گهلیكن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان سه‌ر لێتیك ده‌رن، فه‌زای ڕاپهرینو خۆپیشاندان گرژ ده‌كه‌ن، توند‌و تیژی ده‌خولقێنن، شه‌ری نیوان ئه‌حزاب به‌وجود ده‌هێنن، كه هیچیان به قازانج خه‌لكی كوردستان‌و خۆپیشانده‌ران نین وه له زه‌ره‌ریانه… ئیمه خۆپیشاندان و ڕاپه‌رینی ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كیك له حزبه‌كانی ئپۆپۆزیسۆن یان ده‌سه‌لاتدار قازانج بكه‌ن، به‌لكو بۆ خواست‌و داوكارییه‌كانی خۆمانه.
به‌لام گریمان ” چه‌كدارنی پارتی‌و بارزانی چونه ده‌ره‌وه” ئه‌وكات چی؟! چی له‌مه‌سه‌له‌كه گۆراو كام خواستی راسته‌قینه‌ی خۆپیشانده‌ران جیبهجیبوه لهوخواستانهی كه له 17ی شوباتدا بۆی هاتینه مه‌یدان؟! هیچ كام له‌وانه نه‌ك جیبهجینهبوه به‌لكو بیرچۆته‌وه‌و خۆپیشاندانی خه‌ڵك به ڕیگایه‌كی تردا براوه. ئه‌وان چونه ده‌ره‌وه، ئه‌ی شهقو ته‌قه‌ی ئاسایشی سلیمانی چی لیبكه‌ین؟ ئه‌ی شهقو ته‌قه‌ی پیشمه‌رگه‌ی یه‌كیتی چی لیده‌كه‌ن؟! ئه‌ی ئاماده‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆران چی لیده‌كه‌ن بۆ هاوكاری كردنی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان”ئه‌منیه‌كان”؟!… شهقو ته‌قه‌و گولله هه‌مووی یهكیًكه، جا با خاوه‌نه‌كه‌ی كورد بیت عه‌ره‌ب بیت یان پارتی بیت یان بارزانی یان گۆران یان ئیسلامی… چ فهرقیكی هه‌یه…
ئه‌و دروشمانه دروشم‌و خواستی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كیشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانی كوردستاندا، بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ پارتیدا.. ئه‌وانه دروشمی خه‌لكی كوردستان نین. خه‌لكی كوردستان هاتونه‌ته نیو كورانی خه‌باتیكی سه‌راسه‌ریه‌وه له‌پیناو ئازادی و خۆشگوزه‌رانیدا.. له‌پیناو كاره‌باو ئاوی پاكدا بۆخواردنه‌وه،… گۆران به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌كیتی‌و پارتی له رادیكال بونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ترسێت، ئه‌و تا ئه‌وكات له‌گه‌ڵ خۆپشاندهراندایه كه وه‌ره‌قه‌كانی خۆی پێ راكێشێت، له‌وه بترازێت ئه‌و هاوكاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه به‌قه‌ولی خۆیان ده‌زگا فه‌رمییه‌كان كه هه‌ر ئێستا به‌شێكی به رچاوی سه‌ر به‌ئه‌وانه.
مه‌رجی یه‌كه‌می به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ڕاپه‌رینی ئه‌مڕۆی خه‌لكی كوردستان له ئێستادا دژ به‌ده‌سه‌لاتی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، له‌وه‌دایه، كه خۆی داببرێت له‌م چوارچیوه فكری‌و سیاسییه. رۆشن ڕوبه‌رووی حكومه‌تی محلی كوردستان بیته‌وه ” حكومه‌تی هه‌ریم” خۆیان‌و شه‌رعیه‌تی خۆیان به‌م حكومه‌ته‌وه به‌نده لهلایهكو له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر شهرعیهتو مهقبولیهتێكیان هه‌یه له‌نێو خه‌ڵكدا به هۆی حكومهتو پهرلهمانهكهیانهوهیه، جا دوو ناوچه‌ییه، یان سێَیه، لهناوهرۆِكی مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت. بژی ڕاپه‌رینی خه‌لكی كوردستان له پێناو خۆشگوزهرانیو ئازادی‌دا.
22شوبات2011
سامان كه‌ریم
saman.karim5@gmail.com