Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی مناڵان، بۆ كوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌ ..!!

هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی مناڵان، بۆ كوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌ ..!!

Closed
by February 22, 2011 گشتی

                       

ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌م دۆخه‌ی ئیستای هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی بڕوانین ، تێده‌گه‌ین ئه‌م توڕه‌بوونه‌ سه‌ره‌تایه‌كی په‌نگخواردووی له‌ ناعه‌داله‌تی و گه‌ندیلی و بێ رێزی ئینسانی كوردی هه‌یه‌ ، ده‌رئه‌نجام دوای زیاتر له‌ 18 ساڵ له‌ قسه‌كردن و ره‌خنه‌گرتن و گوێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات بۆ داخوازیه‌كانی شه‌قام ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئێستا خه‌ریكه‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان توڕه‌تر ده‌كات ، بۆیه‌ ده‌بینی ئه‌مڕۆ به‌جیاوازتر له‌دوێنێ داخوازیه‌كانی شه‌قام ده‌گۆڕیًَ و رۆژبه‌رۆژ داخوازیه‌كان ده‌چنه‌ قۆناغی جیاوازه‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌زموونی راپه‌ڕینی ساڵی ” 1991 ” له‌ دژی به‌عس بهێنێته‌وه‌ بیرخۆی ، پێموایه‌ ئه‌م دۆخه‌ نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ، من تێناگه‌م بۆچی هه‌میشه‌ دوای خوێن رشتن دێنه‌وه‌ هۆش خۆتان ، دوای ئه‌وه‌ی خوێنی چه‌ندین گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌تان كرده‌ قوربانی عه‌قڵییه‌تی دۆگماتیزمانه‌ی خۆتان ، كه‌چی دوای خوێن رشتن كۆده‌بنه‌وه‌ ، ئاخر ئه‌مه‌یه‌ وا له‌خه‌ڵك ده‌كات بڕژێته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ به‌م عه‌قڵییه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هیچ ئیعتیبارێكتان بۆ داخوازییه‌كانی چه‌ندین ساڵی پێش راپه‌ڕینی گه‌نجانی سلێمانی نه‌بوو ، هه‌موو بینیمان له‌و خۆپیشاندنانه‌ی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی روویاندا ، تا نه‌گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كارله‌كارترازا ئه‌مجار ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ری بۆ مه‌سه‌له‌كان خسته‌ڕوو ، به‌ڵام كات به‌سه‌رچووبو ، چونكه‌ داخوازی خۆپیشانده‌ران ئه‌و قۆناغه‌ی بڕیبوو ، من كۆپله‌ شیعرێكی شاعیری فارسی ” شمس له‌نگوردی ” دێته‌وه‌ بیرم كه‌ ده‌ڵێ ” دره‌نگ هاتی مووسا ، سه‌رده‌می موعجیزه‌كان به‌سه‌رچوون ، عاساكه‌ت بده‌ به‌ چارلی چاپلن ، با تاوێ پێبكه‌نین ” ، بۆیه‌ بڕوام وایه‌ تا ئه‌م چركه‌ساته‌ بوارتان بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌ ، كێشه‌كه‌ بووه‌ته‌وه‌ بانێك و دووهه‌وا ، له‌لایه‌كه‌وه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌نو داوای هێمن كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن  و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ راگه‌یاندنه‌كانتان به‌ گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر ده‌ڵێن ” گێره‌شێوێن ” ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ ، بۆخۆی شێواندنی دۆخه‌كه‌یه‌ ، نه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌نجان داوای ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن قسه‌ له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرژیی وئاڵۆزیانه‌ بكه‌ین ، ده‌بێ له‌وێوه‌ قسه‌بكه‌ین ، بۆچی لق ته‌قه‌ی له‌خه‌ڵك كرد و خه‌ڵكی شه‌هید كرد ، ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ ده‌كرێ قسه‌ی تری به‌دواوه‌ بكه‌ین ، باشه‌ براده‌رانی لق ده‌ڵێن ویستیان بێنه‌سه‌رمان و بمانكوژن ، من ده‌پرسم باشه‌ ئه‌م پێشبینیه‌ بۆ ؟ چۆن ده‌كرێ پێش وه‌خت ئه‌م ته‌فسیره‌ی بۆ بكه‌ی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ بپرسین له‌ هه‌ولێر و بنه‌سڵاوه‌ و شه‌قڵاوه‌ و سۆران و دهۆك ، ئه‌م باره‌گایانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوتێنراو تاڵان كرا ، تۆ بڵێ له‌م هه‌موو باره‌گایه‌ یه‌ك چه‌كی تیانه‌بوو تاكوو ئه‌وانیش ته‌قه‌ له‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌و هه‌موو بارگایانه‌یان سووتاندوه‌ ؟ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ عه‌قلییه‌ته‌كان جیاوازن ، ئه‌وانه‌ جیاوازن كه‌ چه‌كیان به‌ده‌سته‌و به‌ناوی پارێزگاریكردن له‌ خه‌ڵك ، خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر شه‌هید ده‌كه‌ن ، ئه‌م كوولتوره‌ نه‌خوازراوه‌ ده‌بێ كۆتایی پێبێت و ریشه‌كێش بكرێت ، داخێكی زۆرم له‌بری هێمن كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و جێبه‌جێكردنی داواكاری خه‌ڵكی راپه‌ڕیو ، هێزی حیزب ده‌هێنرێ بۆ سلێمانی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی هێزی تێدانه‌بێ ، به‌بڕوای من ئه‌مه‌ نه‌ك سووكایه‌تیه‌ به‌ خۆپشه‌نده‌ران ، به‌ڵكوو سووكایه‌تییه‌ بۆ ته‌واوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناو سلێمانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسێكی گه‌وره‌ به‌زمانێكی زۆر ناشارستانیانه‌ وه‌ڵامی خه‌ڵك ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ هه‌ركه‌سێك ده‌ستمان بۆ درێژبكات ده‌ستی ئه‌بڕێنه‌وه‌ ، ئه‌م جۆره‌ قسه‌كردننانه‌ هێنده‌ی تر مه‌سه‌له‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و ده‌رگاش له‌رووی گفتوگۆ و لێكحاڵیبوون داده‌خات ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی له‌م عه‌قلییه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و تووندوتیژییه‌ دوور نه‌خاته‌وه‌ ، دڵنیام ناتوانێ شه‌قام ئارام بكاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌یه‌ته‌ ژێرباری داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵی چاكسازی سیاسی نه‌دات ، ئه‌وا ره‌ۆشه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌بێت و دۆخه‌كه‌ ده‌چێته‌ قۆناغێكی تره‌وه‌ ئیتر ئه‌وكات به‌كه‌س چاره‌سه‌رناكرێت ، كوشتنی گه‌نجی كورد له‌سه‌رداخوازی ره‌وا كه‌ خۆشتان ده‌یان جارئاماژه‌تان پێداوه‌ ، جگه‌ له‌بێڕزی له‌ داخوازیه‌كانی شه‌قام ، ناتوانین هیچ ته‌فسیرێكی تری بۆ بكه‌ین ، بۆیه‌ كولتووره‌ی گووله‌ له‌به‌رانبه‌ر به‌ ” به‌رد ” چه‌نده‌ رووبه‌ڕوی ئه‌و گه‌نجانه‌ بوه‌وه‌ ، هێنده‌ش ئه‌وگوولانه‌ له‌جه‌رگی هه‌موو ئینسانێكی كورد درا و گه‌نجنتان هێنه‌یه‌ سه‌ر ئه‌و جۆره‌ عه‌قلییه‌ته‌ ، مایه‌ی پێكه‌نینه‌ زۆرجار له‌میدیاكانه‌وه‌ ده‌بیستین بۆ ئه‌وه‌ی مناڵی كورد فێری چه‌ك به‌كارهێنان نه‌بێ ،هێنانی یاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن ، كه‌چی بۆ حیزب كه‌ به‌ناوه‌ رێكخراوی جه‌ماوه‌ری مه‌ده‌نییه‌ قه‌ده‌غه‌نیه‌ ، ده‌بێ چ جۆره‌ ته‌فسیرێك بۆ ئه‌م عه‌قلییه‌ته‌ بكه‌ین و چۆن دیالۆگه‌كان به‌رهه‌می چاكسازییان هه‌بێ ؟ .

داناعه‌سكه‌ر

Previous
Next