
بۆ شاعیر‌و هونه‌رماندان,وه‌ك(حه‌مه كاكه ڕه‌ش)هه‌ڵوێستان هه‌بێت, دهناوهك (پیرباڵ) پێڵاو باران ده‌كرێن!
هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی خۆشه‌ویست, ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئاشكرایه كه زمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌مانا لۆژیكیه‌كه‌ی جگه‌له‌وه‌ی كه په‌یامی بوێری و ئازایه‌تیه, هاوكات زمانحاڵی كلتوری گشت كۆمه‌ڵگا جیاجیاكانی دونیایه, ئه‌گه‌ر شتێك له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا ههبَێت پێی بگوترێت ئه‌ده‌ب, یان هونه‌ر, ئه‌وا ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئێمه (له ئێستادا) ئه‌وه‌نده لاواز و بێ پێزبووه و به‌جۆرێك خراوه‌ته خزمه‌ت حیزبه‌وه كه ئینسانی كورد شه‌رم ده‌كات خاوه‌نی ئه‌م هونه‌ره‌یه!, (دیاره مه‌به‌ستی من له‌باشووری كوردستانه), ده‌ره‌نجامی یه‌كه‌می ئه‌م پاشاگه‌ردانی و ماڵوێرانیه هونه‌ریه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچه‌ند هۆكارێك و چه‌ند كه‌سانێك كههیواخوازم لێره‌دا زۆربه‌كورتی و بهچهندخاڵێك باسیان بكه‌م:
1-سڕینه‌وه‌ی شوناس و تاموچێژی هونه‌ری كوردی به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كه‌له‌لایه‌ن (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ڕاوێژكاری كاروباری هونه‌ری سه‌رۆكی كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێم, كه‌ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پێودانگێك هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و خیانه‌ت و كاره نانیشتیمانیانهی كه سیاسیه‌كانی كورد له‌ڕابردوودا كردویانه‌وه و ده‌بێت ڕۆژێك بێت شانبه‌شانی سیاسیه‌كان هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هه‌موو ئه‌و به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه دادگای بكرێن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كهلهوهزارهتی ڕۆشنبیری و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌تا ئه‌مڕۆش بهئیمزایهك به هه‌زاران دۆلاری موڵكی گشتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان بۆ ئه‌و به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه سه‌رف كردوه كه سێدیان له وڵاتانی به‌رودراوسێ تۆمار كردوه‌و به هونه‌ری قێزه‌ونی بێگانه ماڵی گۆرانی و میوزیكی كوردیان كاول كرد!.
2-دووباره بونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و سیسته‌م و كلتوره‌ی سه‌رده‌می به‌عس و جیهانی عه‌ره‌بیزم, كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شاعیر و هونه‌رمه‌ندان له‌دوای ڕاپه‌ڕین دوباره‌یان كرده‌وه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی براكوژی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕازانه‌وه‌ی بۆنه‌و كۆنگره‌كانی دووحیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا گۆرانی و به‌ندیان به‌سه‌ر ئه‌و سهركردانهدا , یان ئه‌و حیزبانه‌دا ههڵَداوه كهبهسهدان خیانه‌تیان كردوه و تائهمرۆِش ده‌ستیان به‌دزین و ڕاوڕوتكردن و خوێنی هه‌زاران لاوی ئه‌م سه‌رده‌مه سووره, یاخود هاندانی جه‌ماوه‌ر له سه‌رده‌می شه‌ڕی نه‌گریسی برا كوژیدا بۆ كوشتنی كورد به‌ده‌ستی كورد كه‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دیارن كێن و چۆن ئهوبهرههمانهیان تۆمار دهكردو ئه‌و به‌ناو شاعیرانه‌ش كێبون كه‌له‌و جۆره شیعرانه‌یان ده‌نوسی و وهدیاربو كه چی كهسو لایه‌نێك ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی هانده‌دا بۆئه‌م جۆره كارانه؟!.
3- هه‌موو ئه‌و شاعیر‌و ئه‌دیب و به‌ناو ههونهرمهندانه دیارن كه له‌ڕابردوودا و هه‌تا ئه‌مڕۆش ڕێكخراوه پیشه‌یه‌كان و سه‌نته‌ره ڕۆشنبیریهكانیان خستۆته خزمه‌ت حیزب و به‌ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتیاندا بردون, به‌ویستی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه گشت سه‌نته‌رو ڕێكخراوه پیشه‌یه‌كان وه‌ك گشت كایه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه مۆنۆپۆلی حیزب كراون و به‌سه‌وز و زه‌رد ڕه‌نگ ڕێژكراون!, دواجار هه‌موو ئه‌وكه‌سانه هیچ جیاوازیه‌ك, به‌ڵێ (هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسی وسهركردانهی كه‌ده‌ستیان سوره به‌ڕژانی خوێنی هه‌زاران لاوی نموونه‌ی قه‌سابخانه‌كه‌ی17/شوباتی سلێمانی و ده‌بێت ڕۆژێك بێت دادگای بكرێن).
هونه‌رمه‌ندان وئه‌دیب و شاعیرانی خۆشه‌ویستی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان, ئه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تاكو ئه‌مڕۆ به‌پاكی ماونه‌ته‌وه و پاره‌و پوله دزراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئێوه هیچ ئه‌رزشێكی نه‌بوه و هه‌رده‌م له‌به‌ره‌ی گهلدابون, ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه, تكایه له له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبه‌ست و سرودو گۆرانیهكانتانهوه هانی ئه‌و گه‌نجه خوێنگه‌رمانه‌ی نیشتیمان و به‌تایبه‌تیش شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بده‌ن كه سارد نه‌بنه‌وه له‌و خۆپیشاندانه‌و به‌رده‌وامبن, ئازایه‌تی و بوێری و چاونهترسیتان بنوێنن, با هه‌ڵبه‌ست و سرودهكانتان په‌یامی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری سهرتاسهریبێت ههربهنموونهی دوایین هه‌ڵبه‌ستی شاعیری مه‌زن و له‌دڵا شیرین و خۆشه‌ویست (حه‌مه كاكه ڕه‌ش) كهنهفرهت لهخائین و نیشتیمان فرۆشه‌كانی ئهمڕۆدهكات و داوای وه‌ده‌رنانیان ده‌كات, (تكایه!) ڕۆژی سه‌ركه‌وتن و ئازادی زۆر نزیكه‌و وه‌رنه به‌ره‌ی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی گه‌له‌وه, دواجار مێژوو ڕه‌حم به‌كه‌س ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كهههمووتان بینیتان فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌مڕۆ باجی ئه‌وهه‌ڵه گهورهیهیدا و له‌به‌رامبه‌ر ڕیكلامكردنێكدا بۆ بارزانی ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی ئازادی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا پێڵاوباران كرا!, بینیتان ئه‌وانه‌ی له‌بۆنه‌و یاده‌كانی حیزبی به‌عس و له ساڵیاده‌كانی سه‌دام حسینی گۆڕبه‌گۆڕدا وتافات و شیعر و سرودو به‌ندیان بۆبهعس ده‌گوت چۆن ڕسوای به‌ره‌ی گهلبون و هه‌تائه‌مڕۆش به‌سه‌رشۆڕی ده‌ژین و بێده‌نگن له‌ئاست هه‌موو ئه‌و نوسین و وتارهنهی كه‌له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه‌وه له‌سه‌ریان بڵاو ده‌كرێته‌وه!.
ئه‌مه دوایین هه‌ڵبه‌ستی شاعیر (حه‌مه كاكه ڕه‌ش):
(سلێمانی)….
حه‌مه كاكه ڕه‌ش
سلێمانی سلێمانی شاری عه‌شق و جوانی و هه‌ژان
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی بهعسیهكانت له خوێنی خۆیانا گه‌وزان
ئه‌ی شاره‌كه‌ی كاك ئهحمهدو شێخی نه‌مر، سلێمانی
ئه‌منه سووره‌كه شایه‌ده كه تۆ شاری كۆڵنه‌دانی
به‌داخه‌وه جارێكی تر گوله‌ی زۆڵه كوردی نامه‌رد
خوێنی لاوهكانتی ڕژان، به‌خوێن سوور بووه دار‌و به‌رد
دڵنیابه سلێمانی ئه‌مانه‌یش خاشاكی به‌رپێن
ئه‌مڕۆبێ یاخود سبه‌ینێ له‌شارا هه‌ر وه‌ده‌ر ئه‌نرێن
مانگه‌شه‌وی ئازادی تۆ ئاوانابێ سلێمانی
ئه‌مانه سه‌گن ده‌وه‌ڕن به ئازادی و عه‌شق و جوانی
ئه‌مانه كوڕی تاوانن به‌خیانه‌ت گۆشكراون
له‌وه‌ته‌ی هه‌ن ڕه‌گی گولین له هه‌ناسه‌مان ئاڵاون
ئه‌مانه مێژوویان دیاره تینوێتییان به‌خوێن ئه‌شكێ
ئازاد نابین تا ئه‌وده‌مه‌ی كه ده‌ڕۆن و ملیان ده‌شكێ
Goran_Dukani@yahoo.com