
جورئه‌تی جه‌ماوه‌ر و معاره‌زه‌ی شه‌رمن
17/2 ڕۆژی وتنی نه‌خێر بوو به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا،له‌م ڕۆژه‌دا گه‌نجانی شاری سلیمانی خرۆشان و گه‌رچی خۆیان قوربانیاندا و بیست ساڵیشه بونه‌ته قوربانی جه‌نگی ناو خۆیی به‌رژه‌وه‌ند خوازانی ناو یه‌كێتی و پارتی ،به‌ڵام به‌و خۆپیشاندانه ده‌سه‌ڵاتی بێ‌موبالاتی كوردیان توشی سه‌دمه كرد‌و برینێكی قوڵیان خسته جه‌سته‌ی سیاسی حوكمڕانانه‌وه،ئه‌وه‌یان بیر خستنه‌وه كه پۆست و پاره هه‌تاسه‌ر بۆ ئێوه نییه‌و ئه‌گه‌ر هه‌روا كه‌م تهرخهمبن لافاوی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر خۆتان و كورسیتان ڕائه‌ماڵێت،ئه‌وه‌یان یاد خستنه‌وه كه ئێوه‌ی به‌رپرس له دوێنێی سه‌رده‌می خه‌بات و تێكۆشانا پێڵاوی لاسیك و نانی ڕهقیشتان چنگ نه‌ده‌كه‌وت،خێره ئێستا خاوه‌نی ڤێلاو به‌نزینخانه‌و شهریكهو كۆمپانیای زه‌به‌لاحن؟به موچه‌ی مانگانه‌ی یه‌ك ملیۆنی گه‌یشتن به‌و داهاته!!جێی خۆشحاڵییه دووای شه‌ش ڕۆژ و تانوسینی ئه‌م بابه‌ته ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی هێمنانه ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای خزمه‌ت گوزاری و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادگایی كردنی تاوان باران و ڕیفۆرمی ڕیشه‌یی ده‌كه‌ن،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێیی تێڕامان و نیگه‌رانییه بێده‌نگی ،یاخود هه‌ڵوێستی دژ به‌یه‌كی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه،ئه‌وان ده‌ڵێن كوردستان وه‌ك هیچ شوێنێك نییه‌و پێویسته ئاگامان له ئه‌زمونه‌كه‌مان بێت،بابڵین ڕه‌نگه وابێت !به‌ڵام چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و پاش بیست ساڵ نه‌بونی خزمه‌ت گوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان،ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به ده‌سه‌ڵات بڵێین ئیستۆپ!
به‌ڕای من ئێستا دۆخێكی گونجاوه بۆ جوڵه‌ی موعاره‌زه،جوڵه به‌ومانایه‌ی ببێته پشت و په‌نای ڕای شه‌قام و خواستی ئه‌وان بگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات و جه‌خت له سه‌ر جێبه‌جێ كردنیشی بكاته‌وه،له حاڵی جێبه‌جێش نهكردنیشا په‌نا بۆ خیاری تر ببات،ئه‌گه‌ر ساڵانی ڕابردو پێداگری معاره‌زه به شێوازی توند بۆ چاكسازی خهتهیكی گه‌وره بوبێت بۆ سه‌ر باره‌گاو ئه‌ندامانی معارهزهو به ده‌ستی ده‌ره‌كی و یاخود تیرۆرست تۆمه‌ت بار كرابن، ئه‌وا هه‌نوكه ئه‌و مه‌سه‌لانه له گۆڕێ نییه‌و ته‌نها به ڕوماڵ كردنی چالاكی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر و پشتگیری كردن له داوا ڕه‌واكانیان موعاره‌زه ده‌بێته جێی ئومێدی ئاینده.
ئاوات ئالانی
awatalany@yahoo.com