Skip to Content

Wednesday, September 11th, 2024
91- 2011 خه‌باتێكی سیاسیو داوایه‌كی به‌رحه‌ق!…. به‌هار مونز

91- 2011 خه‌باتێكی سیاسیو داوایه‌كی به‌رحه‌ق!…. به‌هار مونز

Closed
by February 23, 2011 گشتی

گه‌نجانی ئازیزی كوردستان ویستم پێتان بڵێم كه‌ هه‌ر ئێوه‌ نین به‌ گێره‌شێوێن دا ئه‌نرێن هه‌ر ئێوه‌ نین كه‌ پێتان ئه‌ڵێن ده‌ستێك هه‌یه‌ له‌ پشتی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه‌ . ئێمه‌ كه‌ گه‌نجانی ساڵی ڕاپه‌ڕین ی 1991بوین . خۆمان وه‌ك ئێوه‌ به‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ئه‌زانی . ئێمه‌ داوای ( نان . كار . ئازادی ) مان ده‌كرت . داوای ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی مان ئه‌كرد داوای ئازادی هه‌مه‌ لایه‌نی ژن و پیاو مان ئه‌كرد . ئێمه‌یه‌ك ئه‌مان ووت نابێت چیتر ژن له‌م ووڵاته‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بگوژرێت .  له‌به‌رامبه‌ر داواكاری ئێمه‌دا ئه‌یان ووت ئه‌مانه‌ تابوری پێنجن . ئه‌مانه‌ گێره‌شێوێنن . ئه‌مانه‌ دژی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگان

. ئێمه‌ ئازادی خوازیمان ئه‌ویست ئێمه‌  ئالۆگۆڕمان دروستكرد كه‌ جێگه‌ی خواست و داواكاری كۆمه‌لًگابوو .
ئه‌م كێشمه‌كێشمه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بوو . كاتێك حكومه‌تیان دروستكرد دوای چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆ له‌ به‌ینی زۆربه‌ی حزبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا ، ئینجا باسیان بوو به‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ت ساوایه‌  جارێ‌ بێ‌ ته‌جروبه‌یه‌ و  پێ‌ی نه‌گرتووه‌.

ئێستا ئێوه‌ی گه‌نجی ڕاپه‌ڕینی 2011 ئه‌تانه‌وێـت چیتر تاڵان و بڕی پاره‌ی خه‌ڵك فه‌رهود نه‌كریت له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه‌وه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریم‌و هه‌ردوو حزبی بالاده‌سته‌وه‌، ئیوه‌ ده‌تانه‌وێت ژیان وگوزه‌رانتان خۆشترو ئاره‌زه‌و هیواكانتان گه‌شتر بێت، به‌لام ئه‌وان له‌ نیو شاره‌كانی ئیوه‌دا بۆخۆیان به‌هه‌شتی شارو بۆ ئیوه‌ش . جه‌هه‌نمیان پیكهێناوه‌، بۆ خۆیان كه‌له‌كردنی سه‌رمایه‌‌و خانوبه‌ری جوان‌و كۆمپانیا گه‌وره‌كانن بۆ ئیوه‌ش بیكاری‌و هه‌ژاری‌و نه‌بونی كاره‌با. . ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێت سۆرانه‌كان‌و سه‌رده‌شته‌كان له‌سه‌ر ساده‌ترین ماڤ نه‌فڕێندرێن و تیرۆر نه‌كرێن، . ئه‌تانه‌وێت كه‌س وه‌ك دوعا به‌ به‌رچاوی پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی به‌رد باران نه‌كرێت . ئیوه‌ ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانیتان ده‌ویت. ئه‌مه‌ ناوه‌رۆكی خواسته‌كانی ئیوه‌یه‌. خواستیكی هیجگار ئینسانی‌و به‌رحه‌قه‌. بۆیه‌ ئه‌وكات‌و ئیستا ئه‌گه‌رچی كۆمه‌لگا له‌ كوردستان ئالوگۆری سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و فكری گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌، بینوه‌، ئه‌گه‌رچی لاوانی ئیستا ئاگاداری سالانی هه‌شتاكان نیین، به‌لام ناوه‌رۆكی خواسته‌كانی ئیمه‌ له‌سالی 1991و تا ئیستا هه‌ر هه‌مان ناوه‌رۆكی خواسته‌كانی ئیوه‌یه‌… هه‌ر نان‌و ئازدایه‌.

وه‌كو ته‌جروبه‌كانی خۆم ده‌مه‌ویت ئه‌وه‌ بلیم، كه‌ ئه‌مرۆ ڕۆژی ئالوگۆریكی گه‌وره‌یه‌ له‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌دا، ئاگاداربن، هیزه‌كانی بزوتهنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌ ئۆپۆزیسۆن وده‌سه‌لاتداره‌وه‌ن به‌لارێتاندا نه‌با.. له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆتان سوربن.. له‌پیناو دابینكردنی ئازادی‌و موچه‌ی به‌رزو بیمه‌ی بیكاری‌و ن دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام.. كگشت خواسته‌ به‌رحه‌قه‌كانتان كه‌ له‌رۆژی 17/2دا به‌رزتان كردوه‌… ئاكداربن، هیزه‌ سیاسیه‌كانی نیو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌نیوی جۆراوجۆره‌وه‌… فریوتان نه‌دات. مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی ئیمه‌، ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خۆمان جیابكه‌ینه‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تین سیاسه‌ت‌و ئامانجیان، حزبه‌كانیان‌و بزوتنه‌وه‌ كانیان… بۆپێشه‌وه‌… له‌پیناو ئالوگۆریكی ریشه‌ییدا تا به‌ده‌ست گه‌یشتنی ئامانجه‌كانمان.

22.02.2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.