
له‌شه‌قامی سالمه‌وه نامه‌یه‌ک بۆ سالم
Closed
به‌ندی عه‌لی .. 2011
سالم ئه‌ی پیری ڕیش چه‌رموو
هه‌سته وا شار خرۆشاوه
ڕێی ژوانی عیشق ئه‌مڕۆ
پڕ گوڵی سووری ژاکاوه
ئه‌گه‌ر سودفه‌ی بێکه‌ست کرد
پێی بڵێ هه‌ر به‌خوێن ئه‌درێ
ئاوی داره پیره‌که‌ی تۆ
وه‌لێ هه‌ر خاری خه‌م ئه‌گرێ
سالم ئه‌ی عاشقی ماندوو
جوابێ بنێره بۆ کوردی
بڵێ ئه‌مڕۆ گوڵێکی تر
باڕه‌شی بێدادی بردی
ئه‌گه‌ر ڕێبوارێکی شامیش
گه‌ڕایه‌وه بۆ لای نالی
پێی بڵی بێ نازه شار‌و
بێ وه‌عدو په‌یمانه والی