
منی پێشمه‌رگه… باوکی رووبار
Closed
23/2/2011
گرييمان شه‌ڕ هه‌ڵگيرسا
منی پێشمه‌رگه
تفه‌نگه‌که‌م هه‌ڵده‌گرم و
ده‌ڕژێمه شه‌قامه‌کانی شار
مه‌خزه‌نێک له گوڵ و چوکلێت
ده‌خه‌مه سه‌ر تفه‌نگه‌که‌م و
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا
له جياتی گولله
ده‌می کچانی شاره‌که‌م
پڕ ده‌که‌م له تامی چوکلێت
سنگی کوڕانی شاره‌که‌م گوڵباران ده‌که‌م
گوڵباران