 
	فه‌خۆ…هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
ئاسمانی پڕ له گریان و هه‌نیسك و ئافات، هه‌ر له مندالیه‌وه له چاوانی  فه‌خۆ دیار بوون، ئه‌و چاوه شینانه‌ی، له یه‌كه‌م بینین‌دا دنیایه‌ك له به‌زه‌ییان ئه‌گواسته‌وه ویژدانی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌یانزانی رووخسار بخوێنه‌وه، ووشه شیرن و ناسكه‌كانی له‌منداڵی ئه‌و په‌پوله ره‌نگاوڕه‌نگانه ئه‌كرد، كه ته‌نیا له سهوزایدا ئه‌ژیان، كێ هه‌یه رووه  سووره‌كه‌ی فهخۆی دیبێ و ماچبارانی خوای نه‌كردبێ، كێ ئه‌یتوانی له‌گه‌ڵ پرچه درێژه‌كه‌ی شۆڕنه‌بێته‌وه بۆ جیهانی كه‌س  نه‌دیوی پڕ له شه‌رم، كه بناغه‌ی مه‌مكیشی دائه‌نا  كراسه‌كانی هه‌ر له شه‌رم بوون، ئه‌و به‌ژن و باڵایه وه‌ك  لاولاوی هه‌میشه به‌هار ئه‌یویست بگاته خوا و ئه‌م نهێنیه‌ی پێ  ئاشكرابكات.
بۆ له‌گه‌ڵ بوونم  دایكمت برد؟؟؟؟
 ¬¬  پرسیارێكه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانێ، كه پێی ئه‌لێن به‌خت، دیاره به‌ختیش له‌گه‌ل جوانی و ژیری ناكۆكیه‌كه‌ی بێ سنووره و جه‌نگێكی به‌رده‌وام، بۆیه له سه‌ره مه‌رگی هه‌موو جوانهمهرگهكان نه‌فره‌ت له جوانی ئه‌كرێ و له‌سه‌ر كێلهكانیشیان  ئه‌نووسرێ )…….ئای  بێ  به‌خت…….( ئه‌وه ئه‌گه‌ر گۆڕ و كێلیان هه‌بێ.
ئه‌و ده‌ستانه له كوێ هاتن، كه ئه‌توانن گیان و  جه‌سته له یه‌كتر بكه‌ن، په‌رده‌ی گوێی بكوژه‌كان ج  ئاسنێكه، به‌رگه‌ی ههنیسكهكانی مردن ئه‌گرێ، ج  هێزێك له‌م چاوانه كۆبۆته‌وه كه ئه‌توانن به‌رانبه‌ر لاشه بێ گیانه‌كان زه‌ق بوه‌ستن.
تف له‌وانه‌ی  مه‌رگی ناوه‌ختی خه‌لكی تریان هه‌لگرتوه، تف له‌وه‌ی مه‌رگی ناوه‌ختی دانا، بۆ ئازاردانی هه‌سته ناسكه‌كان .
ئه‌م ناكۆكیه ج شێت بوونێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه،  چۆن بگه‌مه ویژدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی فهخۆیان كوشت .
ئه‌لێن ویژدانیان نیه .
نایان بینی چۆن به‌م ریشه رووی ره‌شیان شاردۆته‌وه، مه‌ندیل و عهمامهشیان خستۆته سه‌ر قۆچه‌كانیان،  ئه‌وانه دڵیان له ئایه‌ته‌كان زۆر ره‌قتره، وا ئه‌زانن خوا به‌كوشتنی فهخۆییهكان ئه‌ژی .
بۆچی كوشتیان ؟؟
گونهههكهی زۆر له كوشتن گه‌وره‌تر بوو ؟؟؟؟؟
كاتێك گونه‌هه وورده‌كان زۆر به زوویی ریشه‌كێش بكرێن، گونه‌هه گه‌وره‌كان دروست نابن، ئه‌مه بیردۆزی  دیندارهكانه..  
چۆن ریشه‌كێش ؟
كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مترین گونههیان لێوه ئه‌زێ.  
گونه ه…….گونه ه……گونه ه……
من تێناتێناگهم گونه‌ه  چیه !!!!!  
جولانه‌وه……..چاوكردنه‌وه……..گوێڕاگرتن……….قسه‌كردن………بۆنكردن……….تامكردن…….هه‌موو  ئه‌مانه  له  ده‌ره‌وه‌ی سنووری ته‌سكی ئه‌وان گونههن…  گونه‌ه  و  تاوانن..
ئه‌ی  گونههی  فه‌خۆ  ؟؟
وێنه‌ی  ده‌م و چاوی له‌گه‌ڵ كوڕێك گۆڕیبووه‌وه.
  Handren88@hotmail.com
٦ی١٢ی٢٠٠٠

 
			 
			 
			