
سه‌رۆكه به‌ڕێزه‌كان ئێوه له‌كۆێن؟ …. گۆران جه‌لال
ته‌نگژه‌و ئاڵۆزی له كوردستان پێینایه رۆژی شه‌شه‌م، تاكو ئێستاش ئه‌گه‌ر تۆزێك توندوتیژی له‌ناو شاری سلێمانی كه‌متر ببوبێت، ئه‌وا له‌شوێنه‌كانی تر ئاراسته‌یه‌كی توندتری وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌تا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه پۆلیسێك به‌گولله ده‌كوژرێت‌و چه‌ندی دیكه‌ش بریندار ده‌بن، دیاریش نییه رۆژانی دادێ چۆن دهبێتو چ ده‌قه‌ومێ. كۆبوونه‌وه‌ی پێنج حزبه‌كه‌ی كوردستان به‌بێ ئه‌نجامێكی دیار كۆتایی هات، ئه‌و زمانه‌ی پێده‌گوترا زبر‌و زۆر كه‌س گووتی ئه‌و زمانه زبره راگرن ئێستا زبر تر بووه، سه‌دان كه‌س له خۆپیشاندان بهردهوامنو هێنده‌ی ئه‌وانیش هێز له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئێشكگره، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش هیچی نه‌خسته سه‌ر په‌رێزی هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه. زۆر به‌داخه‌وه ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌سه‌ر گازه‌ره‌ی پشته، یه‌ك سووكه ئاگر گڕ لهتهرو وشك به‌رده‌دات.
له‌ناو كوردستان هه‌موو كه‌س، هه‌ریه‌كه‌و چۆنی ویست قسه‌ی خۆی كرد، ده‌ره‌وه‌ش زۆر كه‌س پهیامو قسه‌ی خۆی نارد، خوێن رژاو ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو ببێ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره هه‌رسێ به‌رێز( مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق، كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) تاكو ئێستا نه‌كه‌س لێدوانی لێبیستوونو نه په‌یامێكی روونیشیان ناردووه، هه‌رچه‌نده ده‌بوایه، پێش هه‌موو لایه‌ك قسه‌ی خۆیان بكردابایهو به‌روونی هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ تێكرای خه‌ڵك روونبكردبایهوه، چونكه راسته‌وخۆ ئه‌وان په‌یوه‌ندارن به‌م دۆخه‌وه، پرسیاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه چ مه‌به‌ستێك له پشتی ئه‌و بێده‌نگیه‌وه هه‌یه؟ ئایا ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه؟ ئایا ناترسن وه‌زعه‌كه به‌جۆرێك له‌بار بچێت كه به‌كه‌س چاكنهكرێتهوه؟ ئایا ئه‌و رووداو‌و كێشه گه‌وره‌یه ئه‌وه ناهێنێ، ده‌ستبه‌رداری هه‌موو كارێكیان بن‌و مشوری ئه‌و بارودۆخه بخۆن؟ ئایا ئه‌وه نازانن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ئێستاش كلیله گه‌وره‌كه‌ی چاره‌سه‌ر له‌ده‌ستی ئەوهندایه؟ ده‌یان پرسیاری دیكه له مێشكی تاكی كوردی ده‌سورێته‌وه، له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌و سێ به‌رێزه به‌گشتی به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو سه‌رۆكی به‌رێز له‌هه‌موو كه‌سێك زیاتر، هه‌روه‌ك چۆن چاره‌سه‌ركه له‌ده‌ستی ئه‌وان دایه، به‌هه‌مان شێوه به‌رپرسیارێتی هه‌موو پێشهاتێكیشان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌وان به‌پێی پێگه‌ی خۆیان له خوێن‌و موڵك‌و ماڵی هه‌موو به‌رپرسیارن، به خوێنی شههیدهكانیشهوه، به‌رێزینه هه‌ستناكه‌ن یان دهنگو باستان پێنه‌گه‌یشتووه، كه‌چ له‌شه‌قامی كوردی ده‌گوزه‌رێ؟ زانیاریتان نییه، كه یه‌ك كه‌سی نابه‌رپرس یان هه‌له‌یه‌كی نه‌خوازراو چ كاره‌ساتێكی گه‌وره وه‌ك ئه‌وه‌ی له 17ی مانگ روویدا، ده‌خوڵقێنێ؟ ئێوه چۆن خه‌و ده‌چێته چاوتان له‌كاتێكدا جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌سه‌ر به‌رمیلێكی بارووت كات به‌رێده‌كات!!.
به‌رێزان هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و وه‌زعه بهبریاڕی ئێوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، خۆ ئه‌و قسه‌یه‌ش هه‌ر راسته كه ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه خراپیش بێت هه‌ر بهبریاڕی ئێوه‌یه. ئه‌گه‌ر وانییه فه‌رموون قسه‌ی خۆتان بكه‌ن. ئێوه ئه‌گه‌ر بێنه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه دانیشن نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ڵكو له‌گه‌ڵ منداڵێكی تووره‌ش، نه‌ك بچووك ده‌بنه‌وه به‌ڵكو گه‌وره‌تر ده‌بن. هه‌مووتان گووتتان ناعهدالهتیو گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، ئێستا رێك کاتی ئەنجامدانی ئه‌و تێستهیه، ئەگەر ئێستا بیكه‌ن دره‌نگ نییه، ئه‌گه‌رنا كه تێكچوو هیچ نامێنێ له‌سه‌ری دانیشن.
له كۆتاییدا ئه‌ونده ده‌ڵێم نابێ ئه‌وتان له‌بیر بچێ ئێوه سه‌رۆكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن به توڕه‌و ئه‌وانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانیشه‌وه، لهسهریشتانه به‌پراكتیكی هه‌نگاوه‌كان بۆ چاكسازی‌و چاره‌سه‌ر بنێن‌و گۆی له‌هه‌موو ده‌نگێك بگرن به‌وانه‌ی پێشتان ناخۆشه. پرۆسه‌ی دیموكراسی ئه‌وكات جوانه، كهدهنگو ره‌نگی جیاواز كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌شتان له‌بیر نه‌چێ ئه‌و ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی له ناوچه‌كه هه‌ڵیكردووه، حهزبكهینو نه‌كه‌ین ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه، حه‌كیم ئه‌و كه‌سه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵه‌كه بێت نه‌ك شهپۆڵهكە بیبات.