Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
سۆسیال دەبابە …. پشكۆ ناكام

سۆسیال دەبابە …. پشكۆ ناكام

Closed
by February 24, 2011 گشتی

      
  
  ماوەیەكە (گۆڕان) هاوار هاواری چاكسازی و گۆڕینی حكومەت و پەرلەمانە، ئەگەر ئەو وەزعە بەردەوام بێت بەبێ ئەوەی ئیشارەت بەوە بدات كە (3) ساڵ پێش ئێستا، مەسئولێكی گەورەی یەكێتی، زۆر گەورە، گەورەتر لەو دو گەورەیە، وتی: كە ئەگەر حكومەتی هەرێم! نەتوانێت (كارەبا) بۆ خەڵكی جێبەجێ بكات، باشتر وایە ئەو حكومەتە وازبهێنێت، ساڵ هاتو ساڵ رۆیشت، كارەبا وەك (حەزرەتی مەهدی)خۆی پیشانی كەس نەیاو حكومەتیش پارەی هەردو سەری یابو، هەر مایەوە، ئەو مەسئولە گەورەیەش بە (حیكمەت)ی خۆی و بۆچونی (حەكیمانە)، بێدەنگی هەڵبژارد لەسەر نەزەرییەی (بێدەنگی) لە (امتیاز)ەوە نزیكترە وەك لە قڕەقڕ.
هەرچەندە هەر لەسەر شتی تریش، ئەو مەسئولە گەورەیە لەبەردەمی مایكرۆفۆنەكان بە هەمو قوڕگی هاوار دەكات و دواتر دەڵێت: «توخوا قسەكانم چۆن بو؟»
بۆ نمونە؛ كاتێك وەك (ســۆســــیـــــال دیموكرات)ێك ویستی باری لاری دەستە خوشكەكەی لە (سوید) راست بكاتەوە، وا قوڕی كرد بەسەریا كە هەزار بەرنامەی هێرش و نانبڕین و چاوسەوز، ببورن ئەو چاوسوركردنەوەیە دادی نەدا، نەخێر كار لێرەدا نەوەستا، (گەورە سۆسیال دیموكرات) روی كردە (نەمسا)، بەڵكو ئەمە خوایە حیكمەتی سیاسەتی وردبینانەی خۆی كارێك بكات لەوەی لە (سوید) نەك هەر سەر، قاچیشی نەگرت باشتر بێ، بەڵام لەوێش هەروەك ئەولا یەك هیچ بەدەستەوە…!
پاش سێ قەڵەمبازی سەرنەكەوتو، گەورە حەكیمی سۆسیال دیموكراتەكانی هەرێم، بیری كردەوە كە ئیتر دەبێت تاكتیك و بەرنامە بگۆڕێت، پێش ئەوەی گۆڕان بیگۆڕێت، گەیشتە ئەو قەناعەتەی كە دەبێت شتێك بكات، هەر هیچ نەبێت وەك زەرەری كردوە با لە نیوەی بگەڕێتەوە باشترە، سەری هێناو سەری برد، بیری لێكردەوە و هێنای و بردی تا سەرلەنوێ هەر بە حیكمەتی خۆی گەیشتە ئەو قەناعەتەی، هەمو نەگبەتی و ئه‌و بێبازاڕییه‌ی هەیە، خەتای گردەكەیە!! بەڵام ئەو سۆسیال دیموكراتە نابێت شەڕە تفەنگ بكات تا فیكرەیەكی زۆر ماقوڵی بۆ هات، چی تیایە ئەمڕۆ دونیا، دونیای مونتاج و لابردنە، با ئەویش بگرێتەوە، ئەوەبو دو دەبابەی لە بەرامبەر گردەكە دانا، دیموكراتەكەی لابردو دەبابەی دانا، یەعنی: ها گردەكە ئێمەین (سۆسیال -دەبابە)، ئەی تۆ گۆڕان داش چیت؟!
 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.