حه‌یرانێک بۆ ئازادی هه‌ولێر …به‌ندی عه‌لی
Closed
.. 2011
ئه‌ی که‌ناری وه‌فا
هه‌سته سه‌رپێ
وا نه‌وره‌سه باڵ سپیه‌که‌ی
روحی رێژوان
بۆ لای تۆ دێ
له‌باوه‌شی میهری بگره
ئه‌ی میهره‌بان
ڕازی پێه‌و نازی ئه‌وێ
گوێی بۆ شلکه
ئه‌و مه‌لێکی پێکراوه‌و
له‌سازی بێزاری دڵت
جورئه‌تی ئاوازی ئه‌وێ
هه‌ولێر
ئه‌ی ده‌فته‌ری مێژوو
په‌ڕه‌یه‌کی نوێ ئاوه‌ڵاکه
به‌په‌ڕه‌موچێکی سپی و
مه‌ره‌که‌بی خوێنی ڕۆژین
قه‌سیده‌یه‌ک بنووسه‌وه‌و
بیده به‌ده‌ست خاره سێوه‌ی
تاکو بیکات به‌حه‌یرانێکی ئازادی