
جه‌نگی به‌رد …. كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
به‌ردو جه‌نگ
هه‌ر به‌ردێك چه‌ندان حیكایه‌ت‌و
هه‌رجه‌نگێك چه‌ندان تابوت‌و
هه‌رخاكێك چه‌ندان
جۆگه‌له‌ی خوێن
ئه‌م شعره بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌نووسم!
مانای مرۆڤ
له‌به‌رده‌م سه‌ربازه‌كانی
برسیه‌تی‌و
دیلی‌و نه‌خۆشی‌و، جه‌نگ‌و ئایدز
خودایه..
پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگ
ته‌ڵقینی هه‌موومانی دا
تۆ ته‌ڵقینی هه‌موویان بده‌ی
خودایه
پاش ئه‌وه‌ی برسیه‌تی
وێنه‌ی نانی له‌نه‌ستماندا
سڕیه‌وه
تۆش به پارچه نانێكه‌وه ده‌ركه‌ویو
برسیێتیمان بیربه‌ریته‌وه
به‌رد
نازانم له‌كام حیكایه‌ته‌وه
ده‌ست پێ‌بكه‌م
گوێبگره
تۆ(لات‌وعوزای)،
خودا مێینه‌كانی قوره‌یشی
یا به‌ردی ره‌شی پیرۆزی مه‌ككه
تۆ تفه‌نگی مناڵانی فه‌له‌ستینی
یا تاته نوێژی گوندێكی چۆڵی
ئه‌ی به‌رد
تۆش وه‌ك ئێمه‌ی ئاده‌می
هه‌ندێكتان به‌ر نه‌فره‌تی خودا كه‌وتن
ڕووتان ڕه‌ش بوو
به‌شێكتان ئه‌وه‌نده پارانه‌وه
كڕنوشتان برد
تا خودا سپیه‌تیو نوری
فریشته‌كانی پێ به‌خشین
زۆرێكتان،
ئه‌وه‌نده له‌به‌رده‌م شه‌ڕ كاڵفام بوون
تا له‌خوێنی یه‌كتریدا سووربوون
ئه‌ی به‌رد
هه‌ندێكتان له‌ترسنۆكیدا
ڕوو زه‌ردو
هه‌ندێكیشتان بێ ڕه‌نگ
ئه‌ی جه‌نگ
تۆ قه‌تاره‌یه‌ك تابووت به‌ڕێ ده‌خه‌ی
تۆ چ دارتاشێكی زرنگی
له چێكردنی داره مه‌رگ
شه‌ڕی براو، شه‌ڕی خێڵ‌و شه‌ڕی سامان
له هه‌موویان تۆ سروودێكی
له‌پێشی‌و
به‌رده‌وام ده‌تچڕین..
ئه‌ی خاك، تۆ كیشوه‌رێكی جوانی
پڕ پڕی له‌باخی فیرده‌وسی‌و
له تاوه‌ری باڵای خوایی
لێوانی له‌پانتیلۆنی ئه‌و پاشا داوێن پیسانه‌ی
ده‌تگۆڕنه‌وه
به له‌زه‌تی چه‌ند چركه‌یه‌ك
تۆ سروودمانی
ده‌تبێژن‌و باوه‌ریان پێت نییه
حیكایه‌تی
ده‌تخوێننیه‌وه‌و به بێ ئه‌زموون
ده‌تسڕنه‌وه
ئه‌ی خاك
تۆ ووڵاتی دڵی ئێمه‌ی
با هیچ نه‌بێ له‌ووڵاتێكی بچكۆله‌دا
له‌ژێر پیاڵه‌ی فنجانی مه‌مله‌كه‌تێك دا
مرۆڤایه‌تی سه‌ربخه‌ی