
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فه‌یس بووك
تاكه‌كان له ئاسماندا ده‌توانن به گروپ ئه‌و نه‌ته‌وه بونیاد بنێن كه مافه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵه و گروپه‌كان ویستیان له‌سه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ر زه‌وی و ئه‌وه‌ی كه هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ویسته جڤاتیه بێت , ئه‌مه بۆ سه‌ر ئاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا مێژویه‌ك بێت ئه‌م قۆناغه‌یان بڕی بێت ئه‌وا دوای ئاشنا بونی خۆرهه‌ڵات به ئه‌نته‌رنێت و چونه ناو یه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه ئه‌وا ئه‌مه ده‌چێته ناو چوار چێوه‌ی كارلێكردنی شارستانیهتیهكانهوه و به‌بێ ویستی ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌م نه‌ته‌وانه دروست بون به هه‌موو ده‌نگ وڕه‌نگی جیاواز و دین و ئایدۆلۆژیای جیاوازه‌وه به‌ره و گه‌وره بونێكی زیاتر ده‌ڕوا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تاكێك جگه له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌توانێت به‌ئاسانی له گه‌ڵ هه‌موو تاكێكدا په‌یوه‌ندی هه‌بێت له نه‌ته‌وه‌كانی تر بۆیه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م شۆڕبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ی ئاسمانه بۆ سه‌ر زه‌وی به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بتوانێت به‌ری پێ بگرێ كه خۆی له گواستنه‌وه سستمێكی دیموكراسی لیبرالی ڕۆژئاوایدا ده‌بینێته‌وه به واتایه‌كی تر هه‌موو تاكێك نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له ئاسماندا دۆزیوه‌ته‌وه هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئازادیه‌كان و مافه‌كانیان وه ئه‌و دروشمانه‌یان به‌رز كردوه‌ته‌وه كه چی تر حوكمی توتالیتارو دكتاتۆر و خێڵ ده‌بێ بگۆڕێ و ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكرێ بۆ باشترینیان كه ئێسته زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ڕوخان و شۆڕبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌یه بۆسه‌ر زه‌وی كه نمونه‌ی ئه‌مه له تونس‌دا ڕوی دا كه زۆرێك له بۆچونه‌كان به شۆڕشی فه‌یس بوكی ناوده‌نێن كه ورده ورده وڵاته‌كانی میسر و ئوردن و یه‌مه‌ن و لوبنانی گرتوه‌ته‌وه , من پێم وایه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه كه تاك بێ به‌شه له مافه‌كانی سه‌راپای جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگایان داگیر كردوه.
له به‌رده‌م فراوان بونی یه‌كه كانی chat دا كورد له به‌رده‌م فراوان بونێكی گه‌وره‌دایه به تایبه‌ت له facebook دا كه زیاتر 50000 كه‌س به‌شداره تێدا وه ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت كه ناڕهزایهتیهكی گه‌وره هه‌یه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ر ئاستی به‌كارهێنه‌رانی internet زیاتر ده‌بێت وه ژوره‌كانی paltalk ده‌نگه ناڕازیه‌كان زیاد ده‌كات و وه ئه‌گه‌ر كار بكرێت بۆ شین كردنی ناو و شوێنێك هه‌بێت بۆ به‌شداری ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شدار بوانی زیاد ده‌كه‌ن ئه‌م جگه له skype كه ئه‌میش ڕێژه‌ی به‌شدابوانی كورد له زیاد بوندایه وه چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی نوسینی سه‌ر wallدیواره‌كانی ناو شار ئێسته له سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌م یه‌كانه‌ی internet ودروست بوه له په‌نای ئه‌مانه‌دا tagged به هه‌مان شێوه كه مه‌سجێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه به تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه‌ش واده‌كات خۆێندنه‌وه زیاتر بێت و پاشخانی ڕۆشنبیری تاك له به‌ره‌و پێش چوندا بێت كه ده‌بینین ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لكترونی به‌تایبه‌ت سایته‌كان تیراژی بینینیان زۆ زیاتر ده‌بێت وه لایه‌ن گرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه زۆریان له ناو ده‌سه‌ڵاتدان له به‌ر نه‌بونی ئازادی دێنه وڵاتی خۆیان له ئاسمان و له‌وێ به ئازادانه ڕاكانی خۆیان ده‌رده‌بڕن وه ئێسته جه‌گه له‌م یه‌كه‌ی ctha كورد توانیویه‌تی به‌شداریه‌كی باشی هه‌بێت له twitter دا كه‌هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كات ناوه‌نده‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان زۆر به ئاسانی پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه و به خێراترین كات ئاگاداری ڕوداوه‌كان بن به‌گشتی بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداری پله یه‌كی هه‌یه له ناو سایته پڕ خوێنه‌ره‌كان وله facebook و paltalk و skype و tagged و twitter دا بۆ خۆی مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به گشتی له به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌كی گشتی به‌شداربوانی ئاسماندایه بۆیه زۆركات یه‌كێك له نوسه‌ره ئازاده‌كان نوسینێك بڵاو ده‌كاته‌وه له سایتێك یان له سه‌ر دیواری یه‌كێك له‌م یه‌كانه ده‌بینین زۆرترین تیراژی بینیی هه‌یه و زۆرتریت كۆمێنتی بۆ ده‌نوسرێ بۆیه به‌گشتی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م دابه‌زینی نه‌وه‌یه‌ك و ئهقڵێكدایه جیاواز له‌م بیركردنه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدان خۆ ئه‌گه‌ر به دیوێكی تردا سه‌یری بكه‌ین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاست ڕۆشنبیرهكانیدا ده‌توانین به بزوتنه‌وه‌ی تۆڕی ئه‌نته‌ر نێت و سایت و فه‌یس بووك ناو به‌رین كه ده‌كرێت له ئاینده‌دا چانسی زۆرینه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت كه ورده ورده ئه‌م ده‌نگانه داده‌به‌زنه سه‌ر زه‌وی ده‌بێته كردار و كۆبونه‌وه له چوارچێوه‌ی ڕێكخراوی مه‌ده‌نیدا و پشتگیری له دروشمه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا ڕێژه‌ی به‌شدار بوانی ئه‌نته‌رنێت زیاد بكات هێنده لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت ..بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كانی شه‌قام به هه‌موو شه‌قامی دنیاوه روو له زیاد بونه به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ (سنور‌و جوگرافیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نها له وانه‌كانی سه‌ره‌تایدا هه‌یه ده‌بێ فێربین خۆرهه‌ڵات وه‌ك یه‌ك یه‌كه‌ی ئۆرگانی پێكه‌وه گرێ‌دراو سه‌یر بكه‌ین) ده‌كرێ بڵیین په‌یوه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سایت و یه‌كه‌كانی ناو تۆڕی ئه‌نته‌رنێت په‌یوه‌ندیه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه دروست بووه كه ده‌بینین زۆرترین خوێنه‌ر و تیراژیان هه‌یه وه ده‌كرێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كوردی له‌م مه‌سجه تێ‌بگا ئیتر نان بڕین و كوشتن و هه‌ڕه‌شه كردن و كۆیله كردنی تاك بۆ حیزب وا ده‌كات كه هێزی ئاسمان دابه‌زێته سه‌رزه‌وی و به وێنه‌ی تونسیان لێ بكات چانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش زیاتر ببێت چونكه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه تائێستا كاری مه‌یدانی له‌سه‌ر دروشمه‌كانی كردوه له ڕوی پراكتیزییهوه كه دروشمه‌كانی پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ متمانه‌یه‌كیان نه‌ماوه و خاڵی بونه‌ته‌وه له ماناكانی خۆیان.
sharazwri@gmail.com