كه‌ركوك یاخود سستانی ..!!
گرفتی كۆمه‌ڵی كوردی له‌وه‌دانیه كورد به‌گشتی بیریی نه‌ته‌وه‌ی یاخود ئینتیمای بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌ماوه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه هێزه سیاسیه‌كانی كورده به‌رده‌وام له ده‌لاقه بچووكه‌كانی حیزبه‌وه له نه‌ته‌وه ده‌ڕوانن و پێیان وایه ئه‌وه‌ی حیزب وتی یاخود ئه‌وه‌ی حیزب ده‌یكات ئه‌وه په‌یوه‌ندی به بیریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه ، به‌داخه‌وه ئه‌م تیڕوانین و بیركردنه‌وه‌یه مێژووی بزوتنه‌وه سیاسیه‌كانی ئێمه‌ی به‌ره‌و جۆرێك له بوونی بۆشایی نه‌ته‌وه‌یی بردووه و هه‌میشه سپه‌یسێك له‌نێوان خه‌ڵك و حیزب‌دا هه‌یه ، ئه‌م جۆره بۆشاییه هێنده‌ی ئه‌زموونه‌كانی ئێمه‌ی به‌ره‌و ئاقارێكی ناجێگیر بردووه ، ده‌یان جاریش بووه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵیی لای نه‌یاره‌كانمان ، ده‌رئه‌نجام ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه بووه‌ته هۆی كوشتنی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسیه‌كان و خه‌ڵك ، ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هێزه بێ رۆحانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به‌رده‌وام حیزب خۆی له خه‌ڵك جیاده‌كاته‌وه ، ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌سایكولۆجییه‌تی هێزه سیاسیه‌كاندا به‌رده‌وام ئاماده‌گیی هه‌یه ، ساده‌ترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه سیاسیانه تاكوو ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆشیان مامه‌ڵه‌یه‌كی دوژمنكارانه ده‌كه‌ن ، هه‌ر له‌جۆری قسه‌كردنه‌وه بگره تا ده‌گاته رووبه‌ڕووبوونه‌وه ، به‌داخه‌وه ره‌نگه به‌شێك له‌و هۆكارانه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه كه مێژووی ئێمه مێژوویه‌كی بێ جوڵه و بێفكره ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌رابووردوی خۆمان بڕوانین ، ته‌نانه‌ت رابوردوشمان له‌سه‌ر رایه‌ڵه‌ی جیاوازی و كوشتوكوشتكار بونیادنراوه ، بۆیه ئه‌م هێزانه نه‌ده‌توانن رابوردوو وه‌ك كه‌وتنێك ته‌ماشا بكه‌ن و نه‌ده‌توانن رابووردوو به تایبه‌تمه‌ندی رابووردوو ببه‌خشن و له‌سه‌ر روئیاكانی ئێستا به چه‌مكی نه‌ته‌وه‌دا بچنه‌وه ، ناكرێ هێزێك له‌رابوردوودا خه‌باتی كردبێ ئێستا بخاته خزمه‌تی رابووردووه‌وه و له ئێستادا ته‌نها رابووردوی خۆی ببینێ ، ئه‌م جۆره تێڕوانینه هه‌رگێز ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دونیاكراوه‌یه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست و كۆنتاكتێكی بێ كێشه به‌رهه‌م بێنێ ، به‌تایبه‌تی له‌دۆخێكدا نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه پێشمه‌رگایه‌تی به‌جۆرێكی تر ته‌فسیرده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی ئێمه‌مانان كردمان ته‌نها مه‌ودایه‌ك بوو له‌نێوان ته‌قاندنی فیشه‌كه‌كه‌مان و كه‌له‌سه‌ری دوژمن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ، ئه‌وان ئێستا له‌ریزی پێشه‌وه فه‌یس بووكدا ده‌جه‌نگ و دونیا پڕیان ده‌كات به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی مه‌عریفه ، ئه‌گه‌ر هێزه سیاسیه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ریزی خه‌ڵك، دڵنیابن ئه‌وان ئێش‌تر ده‌ستی خۆیان ده‌وه‌شێنن و چه‌ك ناتوانی به‌رنگاریی فیس بووك بێته‌وه ، به‌درێژایی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌كداری هه‌ر خه‌ڵك بوو گوێی له ئێوه گرتووه ، به‌ڵام ئێوه زۆر بێئنسافانه و خوێن ساردانه مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ شه‌قامدا كردووه ، له‌هه‌موو دونیادا شه‌قام هێزه‌كان ده‌وروژێنێ جگه له‌م وڵاته‌ی ئێمه ، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌له هه‌ستیارانه‌ی به‌درێژایی 85 بۆ 90 ساڵ ، خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه قوربانی بۆ داوه ، ئه‌وه ئێوه بوون هێزه سیاسیه‌كان بوون به‌ناوی نه‌ته‌وه‌وه حیزبتان به‌هێزده‌كردو خه‌ڵكتان له‌ژێر ئه‌و دروشمانه‌دا ته‌عبیه ده‌كرد ، ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو به‌درێژایی مێژووی سه‌رده‌می شاخ ئاواته‌كانی له‌سه‌ر لووله‌ی تفه‌نگه‌كانی ئێوه بونیادنابوو ، به‌ڵام ئێوه به‌هاتنتان بۆ شار جارێكی تر هه‌موو رابووردووتان هه‌ڵدایوه سه‌به‌ته‌كانی حیزبه‌وه ، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌كوردستان و سلێمانی به‌تایبه‌تی رووده‌ده‌ن گه‌واهی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه هێزه‌سیاسیه‌كانی ئێوه به‌رهه‌می هێناوه ، بۆیه ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش ئه‌م پرسیاره له‌خۆتان بكه‌ن ، بۆچی له‌هه‌موو شاره‌كانی عێراق خۆپیشاندان كرا و له كه‌ركوك نه‌كرا ، ئه‌م پرسیاره ده‌بێ ته‌فسیری زۆر جدی بۆبكه‌ین ، بۆیه واتێنه‌گه‌ن كه كورد له‌وه ترسابێ عه‌ره‌ب هێرش ده‌كاته كه‌ركوك و كورد قه‌ڕده‌كات ، ئێمه هه‌موو ده‌زانین عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه نیه بتوانێ هه‌روا به‌ئاسانی كورد له‌م شاره‌دا ده‌ربكات ، كه ده‌ڵێم كورد واتێنه‌گه‌ن ئێوه وه‌ك هێزی سیاسی ده‌خه‌مه ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌وه ، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له سیاسیه‌كانیش نه‌بێت خۆ ئێوه‌ش به‌شێكن له‌م شاره ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م حاڵه‌تێكی تره ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موومان له‌ناو یه‌ك فه‌زای گشتیدا ژیان ده‌كه‌ین ، ئه‌ویش كه‌ركوكه ، كه بڕیاروابوو رۆژی 25/2 خه‌ڵك له‌سه‌رانسه‌ری عێراق به كه‌ركوكیشه‌وه خۆپیشاندان بكه‌ن ، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه‌كان ” سستانی ” په‌یامێكی بۆ خه‌ڵكی خۆی راگه‌یاند و داوای له خه‌ڵكی عێراق كرد ، شه‌ش مانگی تر چانسێك بده‌نه حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ، ئه‌گه‌ر نا ، دوای ئه‌و شه‌ش مانگه چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن ، كه‌چی ته‌یاره شیعییه‌كان گوێیان له‌سستانی نه‌گرت و خۆپیشاندانی خۆیان كرد ، له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین سستانی چ قورساییه‌كی لای شیعه‌كان هه‌یه ، ده‌بێ له‌مودوا به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره له‌خۆتان بكه‌ن ، كه بۆچی كورد له كه‌ركوك خۆپیشاندانی نه‌كرد ، ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه خه‌ڵك له‌ئیداره‌ی ئه‌م شاره رازی بێت ، نه‌خێر ، ئه‌وه‌ی رێگری گه‌وره‌بوو له‌به‌رده‌م كورد له‌كه‌ركوك مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییكانه ، كه ده‌بێ ئێوه ، وه‌ك هێزی سیاسی رێز له‌م هه‌ڵوێسته‌بگرن و هه‌ندێك له‌و غروره‌تان كه‌م بكه‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌بیر بكه‌ن ، ئه‌مجاره‌یان گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی فیس بووك ره‌حمتان پێناكه‌ن ، بۆیه لێره‌وه من به براكانم له مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ده‌ڵێم ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵوێستمان كرده قوربانی كه‌ركوك ، ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كان پێی بزانن ، ئه‌گه‌ر نا ژیان ته‌نها بریتی نیه له 25/ 2 .