![شوشه‌کانی حیزب شوشه‌کانی ڕۆح شوشه‌کانی حیزب شوشه‌کانی ڕۆح](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/namoSaman_408517782.jpg)
شوشه‌کانی حیزب شوشه‌کانی ڕۆح
لقی چواری پارتی له سلێمانی هه‌موو جامی باره‌گاکه‌یان ره‌ش بوو؟؟؟
پارتی له سه‌ر شکاندی شووشه‌کان حیزب.. شووشه‌ی دڵی لاوانی شاره‌که‌می پارچه‌پارچه‌کرد ،
کردنی به‌هه‌زاره‌ها پارچه‌وه.. گه‌نجانی وڵات داوایی باشکردنو چاکسازیاندهکرد به‌م دهردهبران ،
ئه‌ی ئه‌گه‌ر راپهرینایهو داوایی روخاندی ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌ته چوارمشقێکهی هه‌رێمی کردایه چی ده‌قه‌وما.؟؟
ئێمه نه‌گبه‌تترین مرۆڤی سه‌ر رووی ئه‌م گێتیهین هه‌رگیز ئاسوده نابین‌و نهشبووین.
دایمه به ده‌ووری بازنه‌کانی رۆحدا خولدهخۆینهوه و ناگهینهکهنارهکانی رۆح.
خه‌ونمان به ستێک خاکه‌وه ده‌بینی پشویه‌کی تیابدهین، هه‌رگیز نه‌مانبینی.
ماڵێکمان دروستکرد له موحیبه‌ت پێیه‌کمان تێنه‌کرد ئاواره‌ی ناخی خۆمان بووین.
به هه‌زاره‌ها میل له نیشتیمانه‌وه دوورم که‌چی ئێستاکه‌یش خه‌ون به ئێوه ده‌بینم، خه‌ون به خاک‌و به‌رد و کۆڵانه قورینه‌کانی شاره‌وه ده‌بینم. ، ئای چ کاره‌ساتێکه نیشتیمان به ده‌م خه‌ونه‌وه راتچڵهکێنێت. له‌کاتێکدا پیاوه شه‌رواڵ پیسه‌کان نیشتیمانیان ئه‌تکرد، پیاوه ددان رزیوه‌کان هه‌رچی کچی جوانی شار هه‌یه له خۆیان‌و کوریان مارهکردوو رۆژانه میز ده‌که‌ن بهئابرووی شاردا، گه‌نده‌ڵی تاسه‌ر ئێسقان رۆچووهو كێ پارچه‌کانی رۆحم کۆده‌کاته‌وه ، كێ به‌م ته‌مه‌نی شووشه‌ییه‌وه ده‌مباته‌وه بۆ لایی فه‌قیانه‌که‌ی شێخ؟
بیست ساڵه له ئاواوهریده ده‌ژیم که‌چی تاکو ئێستاکه خه‌ون به نیشتیمانه‌وه ده‌بینم
خه‌ون به شارێکه‌وه ده‌بینم که به‌درێژایی ته‌مه‌نی به شان‌و باڵیدا هه‌ڵئه‌درێت و تێههڵئهدرێت.
شاریک تاپێیانکرا کوره جوان‌و چالاکه‌کانیان بۆ کێڵگه‌کانی جه‌نگ راپێچکرد، ئه‌وه‌ی بۆیان نه‌کوژرا له شه‌ری براکوژیدا به پلانی هه‌ردوولا کوشتیان.. تاپێیانکرا خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان بۆ زیندانه‌کانی به‌عس راپیچکرد.. ئێستاکه‌یش به قسه‌ی خۆیان به‌عس نه‌ماوه به‌لام قهسابخانهکیان له‌وه‌ی به‌عس خراپتر بۆ خوڵقاندووین رۆژانه خه‌ریکی ئه‌تکردنی ئه‌و شاره‌ن.
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له فه‌ره‌نسادا گه‌نجانی ئه‌و وڵاته { پاریس}یان کرد به زبڵخانه
شه‌وانه به‌های ملیۆن دۆلار ئوتۆمبیلیان ده‌سوتاند شه‌قامه‌کانیان ته‌فروتوونا ده‌کرد . پاریس نێرگزی جوانی ئه‌وروپایان کرد به زبڵخانه که‌چی پۆلیسی ئه‌و وڵاته گه‌نجێکی نه‌گرت، گه‌نجێکی نه‌کوشت هه‌ره‌شه‌ی له که‌رامه‌تی که‌سێک نه‌کرد. که‌سی بێ سه‌رشوێن نه‌کرد.
له سوید له شاری یۆتهبۆرگ گه‌نجانی ئه‌و شاره شووشه نه‌مابوو نه‌یشکێنن پۆلیس نه‌مابوو به‌ردی پێیانهکێشن که‌چی ده‌وڵه‌ت گه‌نجێکی نه‌کوشت، پۆلیس ته‌قه‌یه‌کی نه‌کرد.
مانگانه له سوید به‌های ملیۆنه‌ها کرۆن شووشه‌ی تونێل بانه‌و جێگه‌ی وه‌ستانی پاسه‌کان ده‌شکێنرێت هه‌ر بۆ خۆشی گه‌نجان که‌چی تاکو ئێستاکه پۆلیس ته‌قه‌یه‌کی نه‌کرد، گه‌نجێکی نه‌گرت نه‌چووه سه‌ر شه‌ره‌فی خهڵکیو ئابرووی که‌سی نه‌برد.
له یۆنان له سه‌ر کوشتنی گه‌نجێک به رێکه‌وت له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه{ ئه‌سینا}یانکرد به گۆره‌پانی جه‌نگ داوایی روخاندنی حوکمه‌تیان ده‌کرد که‌چی که‌رامه‌تی که‌سیان ئه‌تک نه‌کرد.
پارتی دیموکراتی کوردستان چه‌ند ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر له دهۆک باره‌گای ئیسلامێکانیان تهفروتووناکرد تاڵانیانکرد گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیان به خه‌ڵکی ناو باره‌گاکه کرد ئاگریان تێبه‌ردا بهبهرچاوانی خه‌ڵکی دهۆکه‌وه
که‌چی داموده‌زگا فه‌رمێکانی پارتی قسه‌که‌ری سه‌رکردایه‌تی پارتی بێشه‌رمانه ده‌یووت: ئه‌وه چه‌ند گه‌نجێکی خوێن گه‌رمبوون، چه‌ند گه‌نجێکی دڵ پر له خۆشه‌ویستی بوون بۆ نیشتیمانه‌که‌یان.
به‌ڵام هه‌مان حیزب هه‌مان پارتی دیموکراتی کوردستان به گه‌نجانی سلێمانی ده‌ڵیت کۆمه‌ڵێک سه‌رلێشواو که‌سانێکی گێره شێوێن.. ئه‌مانه هه‌مان قسه‌ی به‌عسن به‌ڵام به کوردی.. پارتی به گه‌نجانی خۆیان ده‌ڵێت خوێن گه‌رم به به گه‌نجانی سلێمانیش ده‌ڵێت سه‌رلێشواو.
به مامۆستای زانکۆ به خوێندکاری سلێمانی ده‌ڵێت سه‌رلێشێواو و نهفامو گێره‌شیوێن.
ئه‌م حوکمه‌ته‌ی ئێمه که‌به تۆپزی بۆته حوکمه‌ت چیکڵدانه‌ی ئه‌وه‌نده بچوکه به‌رگه‌ی شکاندی په‌نجه‌ره‌یه‌ک ناگرێ. ده‌ڵین حوکمه‌ت که‌روێشک به عه‌ره‌بانه ده‌گرێت ئه‌مه په‌ندێکی کوردییه
که‌چی ئه‌م حوکمه‌تی ئێمه چونکه له خۆیی به شکه چونکه بهرێکهت هاتۆته سه‌ر حوکم هه‌رگیز باوری به‌خۆیی نییه که حوکمه‌ته زۆر ده‌ترسێ له چنگی ده‌ربێنن.
پارتی له جیاتی ئه‌وه‌ی دهرمانو ئهمبولانسو یارمه‌تی ره‌وانه‌ی شارکا، شه‌وه‌زه‌نگ له ترس‌و برسیتی روناک کاته‌وه هاتووه سوپایه‌کی پێنج هه‌زاری بۆ کاولکردنی ئه‌وه‌ی ماوه کاولیکا ره‌وانه‌ی شار کردووه.
له‌وێ سوپایه‌ک هه‌یه بۆ کاولبوون،
مرۆڤێک بۆ ئابروو بردن‌و ئهتکرکردن.
له‌وێ سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌یه وته‌کانی له دڵی دوژمندایه
نیشتیمانێکمان هه‌یه تاپۆکه‌ی له گیرفانی دوژمندایه
ئه‌م حیزبه له‌دوایی تێکشکاندنی یه‌کێتییه‌وه ئه‌وه‌نده له خۆیی بایبووه بێزی نایه‌ت پێبنێ به‌سه‌ر خاک‌دا دایمه له نێو ئۆتۆمبیلی جام رهشو فرۆکه‌دایه، ئه‌وه‌نده فیزی زلبووه له بیرچۆته‌وه ئه‌وه‌ی به‌رز بفرێت نزمدهنیشێتهوه.
پارتێک که به‌درێژایی مێژووی تاکو ئێستاکه ده‌یه‌وێت خۆیمان لێبکات به خێری زنهوهو سۆپرمانی بزوتنه‌وه‌ی کورد، ده‌یه‌وێت دایمه کرنۆشی بۆ برین.. ئه‌م پارته خۆی به میراتگری دهسهڵاتو تاپۆی کوردستانی له‌سه‌ر خۆی تاپۆ کردووه. به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت که نیشتیمان موڵکی نه‌وه‌ی نوێیه.
ئه‌م پارته بێشه‌رمانه له شاشه‌ی تڤێکانیانهوه شکاندی په‌نجه‌ره‌و خانۆکانیان پیشان ده‌ده‌ن که‌چی پێی په‌شمه خوێنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که ته‌مه‌نیان له‌خواروو پانزه‌وه بوو نیشانبدات.
ئێستاکه ئه‌م پارته ده‌یه‌وت هه‌روه‌کو سه‌رده‌می به‌عس شاره‌کان بدات به‌یه‌کدا ده‌یه‌وێت شه‌ری هه‌ولێری و سلێمانی و دهۆکی بکات به مه‌رامی خۆی .
سه‌دام چه‌ند ساڵ خه‌ریکی بوو بۆی نه‌لواو هه‌رگیز ئه‌و پلان‌و خه‌ونه‌ی سه‌دام نه‌هاته‌دی به‌ڵام
ئه‌وا له ژێر ساییه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێمدا له ژێرسایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندێکانی ده‌سه‌ڵاته‌دا وا خه‌ریکه پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌وه‌ی سه‌دام ته‌واوی نه‌کرد ئه‌مان بیکه‌ن.
له عێراقدا یاسای فیدراڵی شاره‌کان هه‌یه که له سه‌رده‌می پۆلبلیمهردا جه‌لال تاله‌بانی ئیمزایکردووه وه خودی مه‌سعود به‌رزانی ئه‌و کاته هاواری ده‌کرد له رۆژنامه‌ی خه‌باتدا که زمان حاڵی پارتییه بابه‌تێکی نوسی‌و زۆر له نیشتیمان په‌روه‌ران پشگیریان لێکرد، به‌لام هه‌مان سه‌رۆک هه‌مان مه‌سعود به‌رزانی به دزییه‌وه به بێده‌نگی ئیمزای فیدراڵی شارهکانیکرد.
که‌سێک خاوه‌نی قسه‌ی خۆی نه‌بێت ده‌توانی له پێناوی خۆیدا نه‌ک شاریک ولاتێک کاولکا.
ده‌سه‌ڵات چاکدهزانێ که زیاد له سێ پارێزگا یه‌کبگرێت ده‌توانێت هه‌رێمێک دروستبکا واته دوو پارێزگار ناتوانێت هه‌رێمێک دروستبکا.. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت چاکبزانێت ئه‌وان حوکمه‌تیان کردووه به دووبه‌شه‌وه له سه‌ر حسابی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژار،ه رۆژانه کوریان ده‌کوژن ده‌یان دۆشن که‌چی لافی کوردایه‌تی لێ ئه‌ده‌ن به سه‌ر میلله‌تدا، میلله‌تیش ئه‌وانه بیست ساڵی ره‌به‌قه بێ کاره‌باو ئاوه .
به‌ناوی کوردستانه‌وه به‌ناوی نیشتیمانه‌وه به ناوی شه‌ره‌فی کورده‌وه هه‌موومانیان بۆ کێڵگه‌کانی شهر راپێچکرد ئێمه‌یان تاکو ته‌نیا به‌سه‌ر شه‌ره‌فی نیشتیمانه‌وه جێشت خۆیشیان وهکهرزهکی بابان بۆیی ده‌رچون. ئیتر ده‌بێت چاکبزانن که ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره که‌هیچی نه‌ده‌زانی له فێڵه‌کانی شهر وجه‌نگ، ئیتر ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌ی جاران نییه. هه‌ر وه‌کو چۆن عه‌ره‌ب به‌ناوی عرووبه‌وه، به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌یان له‌سه‌ر شه‌ره‌فی فه‌له‌ستین دابه کوشت خۆیشیان نۆکه‌رو جاسوسی هه‌موولایه‌ک بوون.
ئیتر ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بزانێت که جاران خه‌ڵک هیچی نه‌ده‌زانی به‌ڵام ئێستاکه ده‌زانێت.
سڵاو رێزم بۆ شاره‌که‌م بۆ شاره جوانه‌کانی نیشتیمان هیوادارم هه‌موو شاره‌کانی کوردستان
ده‌ست خه‌نه نێوده‌ستی یه‌کتری بۆ راونانی گه‌نده‌ڵی هه‌ر ئاسوده بێت نیشتیمانه خێرنهدیدهکهم.
ده‌ستی هه‌موو گه‌نجه ئازاکانی نیشتیمان ماچ ده‌که‌م سه‌ربه‌رزم پێتان.
خولانه‌وه به‌ده‌ووری بازنه‌کانی ڕۆح‌دا
هاورێ….
ئێمه چیمان نه‌كرد له‌م ژیانه نه‌فره‌ت لێكراوه‌دا
ئێمه به‌دووی سێبه‌ری ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌دا چیمان نه‌كرد
وه‌ك سوارێكی گلاو له‌دووی پاشكوی ئه‌سپێكی دۆراودا ،،
به‌كۆڵانه‌كانی شاردا خولمان ده‌خوارد
شمشێره كولهكهمان له‌جه‌سته‌ی یه‌كتریدا تیژ ده‌كرده‌وه ،
ده‌رگاو ده‌رگا ، ماڵه‌و ماڵ یه‌كمان ده‌كوشت ،،
به‌دووی ئه‌و ساوایه‌دا ده‌گه‌راین كهسیحری خه‌ونمان ده‌یووت:
دوو پێیه‌ك ده‌بێت ته‌مه‌ن یه‌ك رۆژ…،
دوو پێیه‌ك ده‌بێت هه‌ر له یه‌كه‌م گه‌ڵای ته‌مه‌نیه‌وه تاساڵه نه‌زۆكه‌كان ،
تاوهرینی فه‌لسه‌فه‌ی حیزب به‌تف سواخمان ئه‌دات
هه‌ر ئه‌م شه‌و ده‌بێت بكوژرێت ،،
دهگهراینو پاشكۆی ئه‌م جه‌نگه دۆراوهمان له‌ملی یهكدهسوو
منداڵێك ده‌بێت ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژ ئه‌ستێره له‌سه‌ریا دهروێو، ده‌ریا له‌به‌رپێیدا راده‌خرێت
ئیتر ئێمه.،ئێمه وحیزب ته‌فروو توونا ده‌كات ،
مه‌لۆتکه‌یه‌ک ده‌بێت عه‌جایب ئاخر زه‌مان ده‌بێت.. ئیتر ئێمه ره‌واجی فه‌لسه‌فه‌و حیزبمان
به فلسێ ناكرێت،،،
هاورێ..حیزب بریاری ئه‌داو ..ئێمه یه‌كمان ده‌كوشت
حیزب ههڵنجی ئه‌دایه‌وه ..ئێمه مه‌له‌مان له‌ناو خیانه‌تا ده‌كرد
حیزب زورنای لێئه‌داو ..ئێمه لهرهشبهڵهكی یه‌كتری كوشتندا سه‌رچۆپیمان ده‌گرت
حیزب فه‌توای ئه‌داو ..ئێمه ئایه‌ته‌كانی شه‌رمان له‌به‌ر ده‌كرد
حیزب ده‌یووت بمره ..ئێمه ده‌مردین
حیزب فه‌توای بۆ قوربانێكانی شهر ده‌ر ده‌كرد ..ئێمه سه‌رو كورێك
حیزب ده‌یووت ئاشتی ..ئێمه هه‌لهه‌له‌ی سه‌ركه‌وتنمان لێئه‌دا ،
،ده‌ستمان ده‌كرد به‌گه‌ردنی حیزب‌دا و وه‌ك نهبامان دیبێ نه‌باران
له‌سه‌ر سفره‌ی خوێنی براكان پێكی سهركهووتنمان ئه‌دا له‌یه‌ك
ئێمه چیمان نه‌كرد ها______و______ر______ێ
ئای! ئێمه چۆن ده‌ستمان چووه خوێنی ئه‌ستێره‌كان..
رۆژه‌كانمان چۆن ئهتككرد..
شه‌وه‌كانمان چۆن ئه‌دایه به‌رده سترێژ
په‌نجه‌ره‌ی بوونمان چۆن به‌خوێنی براكان سووركرد .
ئه‌م سه‌ره نهفرهتلێكراوهمان چۆن سپراد بهوهحشهت!!
ئای! چۆن ئه‌م هه‌موو ئه‌رخه‌وانی دڵه‌مان ره‌ش پۆشكرد ..
ئه‌م هه‌موو لاولاوی ته‌مه‌نه‌مان چۆن به‌قولاپی حیزب‌دا هه‌ڵواسی
ئای! چۆن ____________هاورێ____________هاورێ
نامۆ سامان
ستۆکۆڵم 2011-02-22