شەقامی شار … حەمەشوان شەریف
Closed
زۆر لەمێژە
بەڕێژوان و سورکێو و شێرزادو زمناکۆ و
سەردەشت عوسمانم وتبوو
کە شووشەیەک شەرابین و نیوەمان ئەڕژێ
زۆر جار
بەهەڵەبجە و ئەنفال و دەرسیم و هەناسەی قازیم وتبوو
دوور بۆی مەڕۆن
نیشتیمانیش بەیەک ڕۆژی مانگرتنی
سەرو لق و چڵ و دەستەکانی لە ناکاوا سپی ئەبێ و
قوڕگی جەلادەکانی ئەم ووڵاتەش بەتەنافی
شورەیدا هەڵئەواسێ
لات سەیر نەبێ شەقامی شار
بارانی شار
کوڕو کچی کۆڵانی شار
ئەم جارەیان
نیشتیمانم کە گوڵی گرت
تەنیا گوڵی سپی ئەگرێت
Hamashwan1@hotmail.com