شه‌رم كه‌ن , كێ ئاژاوه‌گێڕه ؟!
ووشه‌ی ( ئاژاوه‌گێڕ, ده‌ستی ده‌ره‌كی , تابووری پێنج) به درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی تۆمه‌تێك بووه‌و هه‌یه , ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان خستویانه‌ته پاڵ نه‌یارانی سیاسی خۆیان‌و جه‌ماوه‌ری به‌گیانهاتووی فراوانی خه‌ڵك , كاتێك هاتبنه مه‌یدان و داوای ژیانێكی باشتریان كردبێ . ڕه‌نگه ملیۆنه‌ها ئینسانی ئازادیخواز به‌م تۆمه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات له دنیادا گولله‌باران كرابن , خنكێنرابن . ڕه‌نگه ملیۆنه‌ها ئینسان له دنیادا به‌م تۆمه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات دوای پشتشكاندنیان له ژێر دار‌و كێبڵ و كورسی كاره‌بادا چه‌ندین ساڵی ژیانیان له‌زیندانه تاریك وشێداره‌كاندا به‌سه‌ر بردبێ . بۆیه ئه‌م ووشه‌یه تازه‌داهێنراوی یه‌كێتی وپارتی نیه‌و به‌ئه‌ندازه‌ی مێژووی ناڕه‌زایه‌تی ئینسانی به هه‌لومه‌رجی باو كۆنه.
ڕژێمی هارو دڕنده‌ی به‌عس به یه‌كێتی و پارتی و ته‌واوی ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنی خۆی ده‌وت ئاژاوه‌گێڕ , ئێستاش یه‌كێتی وپارتی به‌خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان ده‌ڵێن ئاژاوه‌گێڕ!!. حوسنی موباره‌كی میسر به ملیۆنه‌ها كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشو خه‌ڵكی ده‌ستته‌نگی ڕاپه‌ڕیوی میسر, كه 90% یان ڕۆژانه به دوو دۆلار ژیانیان ده‌چه‌رخێنن ده‌ووت ئاژاوه‌گێڕ , له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌كان سه‌روه‌تی خێزانی موباره‌ك به 70 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن !. بن عه‌لی توونس به خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی توونس , كه بۆ نان وئازادی هاتبوون ده‌ووت ئاژاوه‌گێڕ , له‌كاتێكدا ماڵه‌كه‌ی له‌هه‌موو بانكه‌كانی ئه‌و ووڵاته زیاتر پاره‌ی دزراوی پارووی ده‌می خه‌ڵكی توونسی تێدا بوو!!. قه‌زافی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر تاڵه‌بانی دووڕیانه‌كه‌ی سه‌رچناری به‌ناوی ئه‌وه‌وه نا , هه‌ر ئێستا به‌خه‌ڵكی خرۆشاوی لیبیا بۆ نان و كار‌و ئازادی ده‌ڵێت ئاژاوه‌گێڕ و به‌جۆره‌ها تۆپ وتانك و ته‌یاره ئاخرین ڕۆژه‌كانی عومری نه‌گریسی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ده‌بات , له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌كان سه‌روه‌تی دزراوی ده‌می خه‌ڵكی لیبیا به 133 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن !!. ووشه‌ی ئاژاوه‌گێڕ هه‌میشه تۆمه‌تی ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره‌كانه به‌خه‌ڵك كاتێك خه‌ڵكی دێن و عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ده‌له‌رزێنن و ده‌یانه‌وێ بیگۆڕن !.
ئێوه سه‌یركه‌ن . چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان سازدا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی 17 خاڵی په‌سه‌ند كرد , كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ساز كرد‌و به‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی بزووتنه‌وه‌كه‌یان ناوزه‌دیان كرد. به‌هه‌ر حاڵ له‌یه‌كێك له‌و خاڵانادا هاتبوو كه: ( نابێت هیچ كه‌سێك به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر بكرێت ). كه‌چی دوێنێ له دوای ته‌واوبوونی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانی و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ ماڵه‌وه له‌لایه‌ن باندێكی مافیایی یه‌كێتیه‌وه(نه‌وزاد بابان و موئه‌ییه‌د ئه‌حمه‌د و خالید مه‌جید وشاخه‌وان ناسح ) ده‌دزرێن !. دواتریش یه‌كێتی دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه لای ئه‌وانن. دوێنێش مافیاكانی پاراستن (دكتۆر پشتیوان) یان له‌شاری هه‌ولێر دزیوه. ده‌ستگیر كردنی هه‌ڵسوڕاوان و شوێن پێهه‌ڵگرتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان و شه‌وانه‌هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌تا دێت ئاماری كوژاروو برینداره‌كان و زیندانیه‌كان هه‌ر به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێت. ئایا به‌ڕاستی هیچ گومانێك له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم شتێك نیه جگه له‌كارتونێكی پووچ و بێناوه‌ڕۆك ؟!. ئایا به‌ڕاستی كه‌سێك هه‌یه شكی له‌وه مابێته‌وه , كه په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم شتێك نیه , جگه له قاووغێكی پووچ بۆ به قانوونی نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌كێتی وپارتی .
31 ی ئابی 1996 پارتی حه‌ره‌س جمهوری ڕژێمی به‌عسی هێنا و شاری هه‌ولێری داگیركرد. پاشان یه‌كێتی پاسداری جمهوری ئیسلامی هێنایه كوردستان تا هاوسه‌نگی هێزی له‌گه‌ڵ پارتیدا ڕاستبكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان یه‌كێتی له‌شه‌ڕیدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری حه‌ره‌س جمهوریه‌كانی پارتی هێنا بۆ سلێمانی !. كه‌چی ئه‌وه‌نده ڕووقایمن هێشتا به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن ئاژاوه‌گێڕ !. به‌پێشچاوی هه‌موو دنیاوه ته‌قه له‌خۆپیشاندانی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن ومنداڵی 16ساڵه ده‌كوژن , فه‌زای ترس و خۆف بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و شوێنی ژیانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه , كه‌چی هێشتا شه‌رم ناكه‌ن وبه خه‌ڵكی ده‌ڵێن ئاژاوه‌گێڕ!. 20 ساڵه نه‌وت وسه‌روه‌تو سامانی ئه‌و ووڵاته ده‌دزن وده‌یكه‌ن به كۆشكی شاهانه بۆ خۆیان ,ده‌یكه‌ن به پاره‌ی بلۆكراوی نێو بانكه‌كانی ئه‌وروپا , دورگه‌ی پێ ده‌كڕن بۆ پشوی هاوینه‌یان , كه‌چی وه‌ختێك خه‌ڵك دێت وده‌ڵێ كاره‌بامان ده‌وێ , نانمان ده‌وێ , دكتۆر‌و ده‌رمانمان ده‌وێ , ئازادیمان ده‌وێ .ده‌ڵێن ئاژاوه گێڕن و ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌كێتی وپارتی كه ئێستا خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان دروشمی (بڕوخێ , بابڕوا , لاچۆله‌سه‌ر ئه‌و كورسیه میلله‌ت هه‌مووی برسیه) یان به‌رزكردۆته‌وه , به‌هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و دڵپڕله‌هیوای كوردستان بڕوخێ , ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و سه‌رانی یه‌كێتی وپارتی چی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ؟!.
ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستان :
دزی وتاڵانی و ڕاووڕووتی مشتێك سه‌رمایه‌داری كوردی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . لووله‌ی هه‌موو ڕۆژه‌ی چه‌كی میلیشیای ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه له ده‌ست ده‌ده‌ین . به‌ڕێوه‌چوونی ژیان وپه‌یداكردنی نان بۆ منداڵه‌كانمان به‌شه‌رتی ته‌سكیه‌ی حزبی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . به‌كارهێنانی چه‌ك له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی نێوان حیزبه‌كاندا له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . زیندانه‌تاریكه‌كانی قه‌ڵاچوالان و ئاكرێ , كه ئه‌بوغرێب و هه‌یئه‌ی كه‌ركوكی شه‌رمه‌زار كردووه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . ده‌زگاكانی ئینسان كوژی و دزینی ئازادیخوازانی وه‌ك پاراستن و زانیاری له ده‌ست ده‌ده‌ین . ده‌سه‌ڵاتی مشتێك عه‌شایه‌ری ناحاڵی و نه‌خوێنده‌وار له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . كابووسی موقه‌ده‌سات و داسه‌پاندنی ڕموزی كه‌لله‌پوتی حزبی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا له‌ده‌ست ده‌ده‌ین. بێ ئاوی و بێ كاره‌بایی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . ته‌له‌دڕكاویه‌كانی موقه‌ده‌سات و تابۆكان به‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربرین و بیركردنه‌وه وخۆپیشانداندا له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . حه‌مامی خوێنی كوشتنی نامووسی ژنانی كوردستان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین . ته‌مه‌ڵخانه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ……..
به‌ڵام سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی چی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن :
كۆشكی شاهانه‌و ژیانی فیرعه‌ون ئاسای ئێستایان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن . ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ساڵانێكه بۆ كوڕ‌و كوڕه‌زاكانیان داناوه له دوای خۆیان ده‌سه‌ڵاتدار بن له كوردستان , له‌ده‌ست ده‌ده‌ن . دوور نیه ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌و ژیرانه‌ی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان بتوانێت ته‌واوی ئه‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ی له پارووی ده‌می خه‌ڵكی كوردستان دزیویانه دره‌نگ یان زوو بیگێڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ژیانی پڕ له‌ناز و نیعمه‌تی ئێستایانه له‌ده‌ستی بده‌ن .
بۆیه ناهه‌قیان نیه جه‌ماوه‌رێكی ملیۆنی كه ده‌یه‌وێ ئه‌م هه‌لومه‌رجه بگۆڕێ پێی بڵێن ئاژاوه گێڕ . كه‌وایه هه‌زار جار بژی ئاژاوه‌گێڕیه‌ك كه ده‌یه‌وێ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌ره‌وه بخاته‌وه سه‌ر پێ.
26.02.2011
تاهیرحه‌سه‌ن
tahirhassan1@yahoo.com