
رۆژ ژمێری مه‌رگی سوڵتان
Feb 20-2011 Canada
ده‌ڵێن مێژوو خۆی دووباره ناکاته‌وه
ئه‌گه‌ر دووباره‌ش بێته‌وه
له‌ده‌ورانی پێشوی ناچێت
ئه‌مجاره‌یان هۆلاکۆ له‌هه‌ولێره‌وه هێرش دێنێ
له‌پایته‌خته‌وه به‌دیاری
کراسێکی به‌خوێن دووراو ده‌هێنێت و
ده‌یکاته به‌ر سلێمانی
سوڵتان وه‌ک پیشه‌ی جارانی
فه‌رمان ده‌کات،ده‌ستیک چه‌پڵه‌ی بۆلێنه‌دات
به‌بڕین چێت،
ده‌مێک گۆرانی بۆ نه‌ڵێت له‌غاوبکرێت
هاوار که‌له‌پچه بکات و
په‌نجه‌ی حاڵ لێهاتوو توڕه له بته‌کان
بقرتێنرێت.
به‌ڵام سه‌راو سلێمانی
هه‌ڵۆ به‌گ و جمال عیرفانی
لێنابڕێت
سێلمانی ژنه روو سوره‌که‌ی مێژووی
ئه‌م ووڵاته
شاره ترس چاوشکێنه‌که
موباره‌ک و عابدینه‌کانی
کوردستان دڵنیابه
هه‌موو ده‌رۆن
نان و ئازادی و گۆرانی
ده‌بیت به میوانی ماڵان
حەمە غەفور(دوز)
———————————————-
تێبینی/
هەلۆبەگ یەکێک لە ڕابەرانی قارەمانی خۆپیشاندانی 1931 ی بەردەرکی سەرا کە بە دەستی ئینگلیزەکان شەهید کرا.
جەمال عیرفان یەکیک لە بەلشەفیەکانی کوردستان، خەلکی سلێمانی، کە بە پیلانی مەندوبی سامی حکومەتی ئینتدابی بەریتانی لە سلێمانی تیرۆر کرا.