ئاهه‌نگی خۆشیی حیزب …حه‌مه مه‌نتك
دوێنێكه رێكه‌وتی (25/2/2011) ده‌گه‌ڵ رابه‌ر فاریقی هاوڕێم به‌ڵێن وابوو سه‌رێك له‌باره‌گای نووسه‌رانی هه‌ولێر بده‌ین، له‌ناو بازاڕ مه‌وعیدمان بوو. من هه‌نده‌ك زووتر چووم، خه‌ڵك له‌لای نافووره‌ی ناو بازار كۆببوونه‌وه.له‌بیركردنه‌وه‌ی خۆم هه‌روام دانابوو خۆپیشاندان ده‌كرێت، زۆر دڵم خۆش‌بوو خه‌ڵكی هه‌ولێریش بۆ پشتگیری له‌گه‌نجانی سلێمانی و داواكردنی مافه ساده و ره‌ِواكانی خۆیان هاتوون. من زۆر دڵنیابووم كه ئه‌م خه‌ڵكه بۆ خۆپیشاندان هاتوون. لێ كاته‌ك رابه‌ر هات. چووینه به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ، هه‌نده‌ك گه‌نج به‌ئاڵای پارتییه‌وه ده‌ستیان به هوتاف لێدانی حیزبی كرد، هه‌ر له‌ناو خه‌ڵكه‌كه ده‌یان و سه‌دان پاراستن به جلی مه‌ده‌نی هه‌بوون. زۆرم لاسه‌یر بوو. ئه‌وه‌ی زێتر بۆ ئێواره سه‌ری سوڕماندم له راگه‌یاندنه‌كانی حیزب وا بڵاوكرایه‌وه كه خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆ پشتگیری له حكوومه‌ت هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام. لێ لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا و ڕوونه ئه‌وه ته‌نیا ئه‌ندامانی حیزب بوون، ده‌نا خه‌ڵكی هه‌ولێر نه‌بوون. بۆیه با هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌وه ئاگادار بێت، ئه‌وانه‌ی به ئاڵای حیزب و وێنه‌ی سه‌رۆكه‌وه هوتافیان لێده‌دا خه‌ڵكی سڤیلی هه‌ولێر نه‌بوون، چونكوو خه‌ڵكی هه‌ولێر خۆی به‌كورد ده‌زانێت و شارچییه‌تی و ناوچه‌چییه‌تی ناكات، هه‌رگیز خه‌ڵكی هه‌ولێر دژی خه‌ڵكی سلێمانی نییه، به‌ڵكوو ته‌واو پشتگیری ئه‌وان ده‌كات، ڕه‌نگه پرسیارێك لای خه‌ڵكی هه‌رده‌م بوونی هه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵك و گه‌نجی هه‌ولێر خۆپیشاندان ناكه‌ن؟ له وه‌رامدا ده‌ڵێم داروبه‌ردی هه‌ولێر پیاوی حیزب و پاراستنه، كه‌س ناوێرێت بجووڵێته‌وه. من ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هه‌ولێر له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تكردنه‌وه له شاره‌كانیتر زیاتر بایه‌خی پێدراوه، لێ ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه‌موكوڕی نه‌بێت و خه‌ڵك ڕازی بن. بۆ ئێواره سه‌دان ئتۆمبێڵ به ئاڵای حیزبه‌وه به‌ناو شه‌قامه‌كانی هه‌ولێردا سوڕیان ده‌خوارد، ده‌یان شه‌قام گیرابوو، ده‌یان ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویدا، ئه‌م خۆشییه له پێناو چی، له پێناو ئه‌وه‌ی (رێژوان و سه‌ركێو) خوێنییان ڕژاوه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ كراوه، له‌پێناو ئه‌وه ناوچه دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سه‌ر خاكی كوردستان. دوو سه‌رۆكمان هه‌ن، هه‌ردووكیان له ده‌ره‌وه وڵاتن، ده‌یان كه‌سییان له‌و خه‌ڵكه به‌رداوه. ئه‌گه‌ر باری نێوخۆی وڵات ناجێگیر بوو، هه‌ر سه‌رۆكێك بێت له هه‌ر وڵاتێك ئه‌و سه‌رفه‌رانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
شتێكی تر كه ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌ویش یێكێتی نووسه‌رانی كورد/لقی هه‌ولێره. نازانم ئه‌مانه كه نووسه‌ر و ڕۆشنبیر نین بۆ ئه‌م ناوه‌یان هه‌ڵگرتووه. تاكوو ئێستا كه‌سییان به‌یه‌ك وشه ناڕه‌زایی و سرنجی خۆیان له‌سه‌ر گه‌نجان و خۆپیشانده‌رانی سلێمانی ده‌رنه‌بڕیووه. ده‌می هه‌ر یێكێك له‌وانه‌ش بكه‌یته‌وه ده‌ڵێت: من له‌سه‌رده‌می به‌عس گیرام و له‌خۆپیشاندان به‌شداریم كرد، ئه‌ی باشه ئێستا چی؟ كه‌واته تۆ پێاوێكی ئه‌وه‌نده به‌جه‌رگ بووی له‌سه‌رده‌می ئه‌و رژێمه وابووی، ئه‌ی بۆ ئێستا خۆ هه‌ر بۆ داواكردنی ئازادی و مافی نه‌وه‌ی خۆته بۆ ده‌نگت نییه، یان بوونه‌ته پشیله‌ی حیزب. نووسه‌رمان هه‌ن له‌سه‌ر حیزب زوو به‌جواب دێن، لێ له‌سه‌ر خه‌ڵك و مافی خه‌ڵك نقه‌یان نایه‌ت، چونكوو خۆیان تێرن و له عینكاوه خانووی بۆ گیراوه، جوانترین ئۆتۆمبێل و دژایه‌تی نووسه‌رانی گه‌نجیش ده‌كات، له‌نێو خه‌ڵكی و پاشمله به قوونده‌ر ناویان ده‌بات. ئه‌م كه‌سه‌ش(حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)ه، بۆیه‌ش ناوی ده‌به‌م تاكوو باش بزانێت نووسه‌رانی گه‌نجی هه‌ولێر په‌یكه‌ری سه‌دانی وه‌كوو ئه‌ویان ڕووخاندووه.چونكوو نووسه‌رانی گه‌نجی هه‌ولێر نه‌جنێو فرۆشن، نه چه‌لاوخۆر، ئه‌وه قه‌ڵه‌می ئێمه‌یه جوانتر و پاكتر ده‌نووسێت، ئه‌وه قه‌ڵه‌می ئێمه‌یه ته‌نیا له‌پێناو جوانی و خۆمان و ڕاستی ده‌نووسێت،نه‌ك به‌فه‌رمان پێمان بنووسن، بۆ تاكوو ئێستا هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر گه‌نجانی شاره‌كه‌ی نه‌بووه، ئه‌ی ئه‌ركی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر چییه؟ بۆ هه‌موو نووسه‌رانی سه‌ر به‌و لقه، كوا قه‌ڵه‌مه‌كانتان، كوا هه‌وڵوێستی سه‌رده‌می به‌عس كه شانازی پێوه ده‌كه‌ن. نووسه‌ر ده‌بێ ته‌نیا خاوه‌نی خۆی بێت، ئه‌وه مرۆی كورده به‌ده‌ستی كورد ئیهانه ده‌كرێت. ئه‌وه مرۆیه ئیهانه ده‌كرێت، مرۆ زۆر گه‌وره‌یه، تكایه با كورد به‌ده‌ستی كورد جارێكی تر نه‌كوژرێت، نووسه‌رانی هه‌ولێر كوا هه‌ڵوێستی ئاشتیتان، كوا هه‌وڵوێستتان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه، یان خۆتان به‌نووسه‌ر مه‌زانن، یان هه‌ڵوێست. لێ نووسه‌رانێك له‌دۆخی ئاسایی دژایه‌تی و جوێن به‌گه‌نج بدات، له‌ناخۆشی ئه‌وه پشتی ده‌شكێنێت.
حه‌مه مه‌نتك