
تاوانبارانی کۆمه‌ڵگا !
زۆنده بۆک چییه
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
له ئینجیل‌دا ، له یه‌کێ له یاساکانی موسادا ، له ڕۆژی پیرۆزی لێخۆشبوو‌ن و گهردنئازادکردندا ، بۆ قه‌شه‌ی گه‌وره به‌رانێک و دوو بزن ده‌برێت. نهرییتهکه به‌م شێوه‌یه ئه‌نجامده‌درێت: به‌رانه‌که به قه‌شه‌که ده‌به‌خشرێت و هاوکات بزنێکیش ده‌کرێت به قوربانی و بزنه‌که‌ی تریش وه‌ک سیمبۆلی گوناح و تاوان به‌کارده‌هێنرێت . به جۆرێک قه‌شه‌که ده‌ستێکی ده‌خاته سه‌ر سه‌ری بزنه‌که و به ڕیتوهیلی ئایینی هه‌رچی گوناح و تاوانێک که خه‌لکه‌که له‌ماوه‌ی ڕابوردودا کردوویانه، ده‌یخنه ملی بزنه‌که ، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش بزنکه به‌ره‌و بیابان ڕاو ده‌نرێت، خودی ریتوهلهکه ئاوایه، که هه‌رچی تاوان و که‌موکورییه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه، ده‌یخه‌نه ملی بزنه‌که و ئیتر خه‌ڵکه‌که له گوناح و تاوان پاکده‌بێته‌وه ، ئیتر له جیاتی میلله‌ت، بزنه‌که تاوانبار و گوناحباره. لێره‌وه بۆ میلله‌ت ڕۆژێکی تازه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تازه و ئاسایش و ئاسوده ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
ئه‌م بزنه به زمانی هۆله‌ندی به “زۆنده بۆک” ناو زه‌ند ده‌کرێت .” زۆنده بۆک” دوو ووشه‌یه : “بۆک” به واتای بزن و “زۆنده” به مانای تاوان ، گوناح دێت. سایکۆلۆژهکان باسی میکانیزمی زۆنده بۆک و ڕۆڵی زۆنده بۆک ده‌که‌ن . له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، له‌ناو گروپ و ته‌نانه‌ت له ناو خێزانیشدا ، ئه‌م میکانیزمه که رۆلی خۆی هه‌یه و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی سایکۆلۆژی و که‌لتوری و کۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ر گروپه‌که یان که‌سه‌که به راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ ده‌بێت. میکانیزمه‌که ئه‌و دیارده‌یه‌که که گروپێک ، پارتێک، یان ئه‌ندامی خێزانێک ڕۆلی زۆنده بۆکی ده‌خرێته پاڵ. به‌و شێوه‌یه گروپه‌که یان که‌سه‌که به تاوانبار چاویلێدهکرێت، تاوانباریش سزاده‌درێت، په‌راوێز ده‌خرێت و بێبه‌شده‌کرێت له هه‌موو توانایییه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا.
له کۆمه‌لگادا پارته ده‌سه‌لاتداره‌کان، گروپ و چین و توێژه به‌هێزه‌کان، به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی دروستکردنی ” تاوانباران”دان. دیاره ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی پله‌و پایه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیانن، بۆ چه‌واشه‌کردنی میلله‌ت، میکانیزمی” زۆنده بۆک” به‌کارده‌هێین. گروپێک یان ئه‌ندامی گروپێک ده‌کرێنه” زۆنده بۆک” لێره‌وه بوونی کێشه و تاوان و نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌به‌ستنه‌وه بۆ بوونی گروپێک له کۆمه‌ڵگادا که پله‌و پایه‌و پێگه‌یان له کۆمه‌لدا لاواز و بێبه‌رگرین.
پارته ده‌سه‌لاتداره‌کان به چه‌شنێک سۆز و هه‌ستی خۆیان به لای خه‌لکیدا ڕاده‌کێشن، که ئه‌مانه هه‌میشه چاکه و خواستی خهلکییان ده‌وێت، به‌لام به‌هۆی بوونی ئه‌م گروپه ئاژاوه‌چییه، مه‌به‌ست و ئامانجیان مه‌یسه‌ر نابێت. بۆیه ده‌بێت له پێشدا ئه‌م گروپه سه‌رکوتبکرێت. ئه‌مانه به به‌رده‌وامی مه‌کینه‌ی پرۆپاگانده‌ی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ر، که چه‌ند به په‌رۆش و سوتاوی په‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجان و لاوان و ژنان و پیاوانی کۆمه‌لگان. .
له ده‌یه‌ی بیست و سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، هتله‌ر و پارته‌که‌ی، به‌شێک له خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیی به گروپێکی مه‌ترسیدار هه‌ژمارکرد، که وه‌ک باقی ئهلمانییهکانی تر خه‌ریکی کار، خوێندن و زانست بوون، ته‌نیا له ڕووی دینییه‌وه جیاواز بوون، که جوله‌که بوون. وه‌ک” زۆنده بۆک” ، تاوانبار ده‌ستنیشانکران. لێره‌وه هۆکاری گه‌وره‌ی قه‌یرانی ئابوری و هه‌ژاری و به‌تاڵی و تاوان له ئه‌لمانیادا، خرایه ملی جوله‌که، گه‌ر جوله‌که له کۆمه‌ڵگادا نه‌مێنیت ئیتر به‌تاڵی نامێنێت و ئابوری ده‌بوژێته‌وه. به‌م بیانوه‌وه هتله‌ر و پارته‌که‌ی که‌وتنه پلاندانانی کۆمه‌لکوژی جوله‌که، که زێتر له پێنج ملێون قوربانی لێکه‌وته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه له ناو خێزاندا یا له قوتابخانه‌دا له بارودۆخی جیاوازدا ، زۆنده بۆک دروست ده‌کرێت، مناڵێک وه‌ک هۆکار و بنه‌مای کێشه‌کان ته‌ماشا ده‌کرێت. به چه‌شنێک ، هه‌مو دژواری و گرفتی خێزانه‌که یان پۆله‌که ده‌خرێته شانی منالێک ، گه‌ر ئه‌و مناڵه نه‌بێت، ئیتر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن. دیاره گه‌ر مامۆستا یان دایک و باوکه‌که په‌نجه‌ی تاوان بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی درێژ بکات ئیتر که‌سه‌که خۆی پێویست ناکات بیربکاته‌وه و ده‌رئه‌نجام خۆی به‌ر پرسی کێشه‌کان نازانێت چونکه ئه‌و تاوانباره و ده‌بێت ئه‌و سزا بدرێت. له ڕاستییدا ، ئه‌م هه‌لسوکه‌وته جۆرێکه له راکردن له واقیعه‌ت، ئه‌م راکردنه پێمان ده‌ڵێت که چه‌ند که‌سانێکی ترسنۆک و لهرزۆکین ، له قاوغێک زیاتر هیچی ترنین. ترسنۆکین له‌وه‌ی که نامانه‌وێت ڕوبه‌روی کێشه‌و که‌موکوڕییه‌کانی خۆمان ببیبنهوه، چونکه ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی خود لێزانین و تێگه‌یشتن و هه‌ستی به‌رپرسی هه‌یه .
له کۆمه‌لگای خۆماندا ، دوابه‌دوای خۆپیشاندانه خوێناوییه‌که‌ی 17-2 و شه‌هیدبوونی سێ مێردمنداڵ و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجان، پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان، له هه‌وڵی دروستکرنی زۆنده بۆکدان، به “تاوانبارکردن”ی گروپ، ده‌ست و تاقمێک، ئه‌م پارته زلهێزانه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که که‌موکوڕی خۆیان، گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ، له سه‌ر شانی خۆیان لا بده‌ن ده‌ست بۆ “تاوانبار” رابکێشن ، به‌م شێوه‌یه و دوباره کهنالیزێری گرفته‌کانی کوردستان ده‌که‌ن، خۆیان به‌ده‌ر ده‌که‌ن که ڕییشه‌ی کێشه‌کانی به‌تاڵی گه‌نجه‌کان ، کێشه‌ی فێربوون، هه‌ژاری، نادادی کۆمه‌لایه‌تی، جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان ژیانی کچان و کورانی به‌رپرسی حیزبه‌کان ، له گه‌ڵ ژیانی گه‌نجانی ناحیزبی و بێده‌رامه‌ته‌کان. خودی پارته زلهێزه‌کان خۆیانن نه‌ک گه‌نجه‌کان ، که وه‌ک تاوانباران ، ئاژاوه‌چی ده‌ستنیشان ده‌کرێن. پارته زلهێزه‌کان
له جیاتی ئه‌وه‌ی هۆکاری خۆپیشاندان و وه‌رسی گه‌نجه‌کان و چین و توێژه بێلایه‌نه‌کان ، شی بکه‌نه‌وه و به‌دواچوونی بۆ بکه‌ن که بۆ مێردمنداڵ ده‌چیێته شه‌قام و له هه‌ست و خواستیان تێبگه‌ن، گوییان لێ بگیرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به زه‌بر و زولم و داپلۆسین ، به گولله وه‌لامیان ده‌ده‌نه‌وه. ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له جیاتی وه‌ک ڕۆل مۆدێلک مامه‌ڵه‌ی ئه‌م گروپه بکه‌ن،
به گفتوگۆ و به دیالۆک به‌لام به هه‌ڕه‌شه‌و زمانی زبر دێنه وه‌لام.