سه‌رۆک له ڕۆمایه
ئاگریان له ڕۆما به‌ردا، کێ ئه‌و ئاگره‌ی هه‌ڵگیرساند، که‌س نازانێت، هه‌موو لایه‌ک ده‌ست بۆ سیاسییه‌کان ڕاده‌کێشن، ڕۆما ده‌سووتێ، خه‌ڵک نازانن به‌ره‌و کوێ هه‌ڵبێن و چۆن خۆیان له‌م ئاگره ده‌رباز بکه‌ن، نیرۆ*1 بێباکانه ڕۆشتۆته سه‌ر یه‌کێک له تاوه‌ره به‌رزه‌کانی ڕۆماو ئاوازی شیعره‌کانی هۆمیرۆس*2 بۆ جه‌نگی ترۆیا*3 ده‌ژه‌نێت، ڕۆما ده‌سوتێ و نێرۆش له به‌رزترین شوێنی ڕۆماوه سه‌یری بڵێسه‌ی ئاگره‌که ده‌کات و گیتار ده‌ژه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆک له ڕۆمای نیرۆیه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕۆما ناسوتێ، ڕۆما ئارامه وه‌ک ئه‌و لاشانه‌ی ئاگره‌که‌ی ڕۆما دایمرکاندنه‌وه، ئه‌مڕۆ ڕۆما ئه‌ونده ئارامه کۆتری سه‌ر شۆسته‌و شه‌قامه‌کان سڵ له سه‌گ و پشیله هاره‌کان ناکه‌نه‌وه.
سه‌رۆک له ڕۆمایه، نیشتمانه‌که‌ی واگڕ ده‌گرێت، نیشتیمانه‌که‌ی خه‌ریکه ده‌بێته ڕۆمای سه‌رده‌می نیرۆ، ئه‌ویش وه‌ک نێرۆ بێباک و بێ خه‌مانه چاوه‌ڕوانی مه‌دالیای چه‌واشه‌یه، نیشتیمانه‌که‌ی ده‌سوتێ و سه‌رۆک مێشێک میوانی نییه.
سه‌رۆک له ڕۆمایه چاوه‌ڕوانی مه‌دالیای ئاشتی و برایه‌تییه، که‌چی ئاگری لوله‌ی تفه‌نگی پیاوه‌کانی نێشتیمانه‌که‌یان له خوێندا سور کرد.
سه‌رۆک له ڕۆمایه‌و به جیهان ده‌ڵێت: ووڵاته‌که‌م وا خه‌ریکه له‌ئارامیدا ده‌بێته باخی بۆتان، نیشتیمانه‌که‌م هێند ئارامه ده‌نگی باڵی په‌پوله‌کان دێنه به‌رگوێ، هێند ئارامه بۆیه من ئه‌وه‌نده بێخه‌م لێره ده‌نووم.
سه‌رۆک له ڕۆمایه سه‌یری په‌یکه‌ری نیرۆ ده‌کات و بزه ده‌یگرێ و له دڵێ خۆیدا ده‌ڵێ: پیاوی گه‌مژه، سه‌رۆک نیشتیمانه‌که‌ی گڕ بگرێت و ببێته قه‌سابخانه چۆن سه‌فه‌ر ده‌کات له‌پێناو ئاره‌زووه‌کانیدا، تۆ نیشتیمانه‌که‌ت کرد به قوربانی ئاره‌زووه‌کانی سه‌ماو گۆرانی، ده‌بڕۆ هه‌ر بۆخۆت تا ئه‌به‌د سه‌ما بکه و گۆڕانی بڵێ…
سه‌رۆک له ڕۆمایه وانه‌ی دیموکراسی ده‌ڵێته‌وه‌و پیاوه‌کانی له نیشتیمان ده‌ڵێن: هه‌رکه‌سێک ده‌ستمان بۆ بێنێ ده‌سته‌کانی ده‌بڕینه‌وه.
سه‌رۆک له ڕۆمایه په‌یکه‌ره‌که‌ی ئاوریلیان*4 ده‌بینێت و دیواره دێرینه‌که‌ی ڕۆمای بیر دێته‌وه، بۆیه وه‌ک دیارییه‌ک هه‌واڵ ده‌نێرێت بۆ شار تا دیوارێکی له‌و جۆره درووستکه‌ن.
سه‌رۆک له ڕۆمایه‌و له‌سه‌ر پردی سانت ئه‌نجیلۆوه له‌سه‌ر ڕوباری تیبه‌ر به‌ره‌و قه‌ڵای سانت ئه‌نجیلۆ پیاسه ده‌کات، له‌و ده‌یان په‌یکه‌ره باڵابه‌رزانه، که نرخی هونه‌رییان له‌بن نایه، یه‌ک په‌یکه‌ر ڕایده‌گرێت، که شۆڕشگێڕێکه دوو باڵی لێ ڕواوه‌و شمشێره‌که‌ی به‌هێزه‌وه بۆ ئاسمان به‌رزکردۆته‌وه.
سه‌رۆک له ڕۆمایه به‌ناو مێژووی قه‌یسه‌ره‌کانا پیاسه ده‌کات، نیشتیمانه‌که‌ی ده‌سوتێ، ئه‌و مه‌دالیا کۆده‌کاته‌وه، نیشتیمانه‌که‌ی له‌سه‌رده‌ستی پیاوه‌کانی وا خه‌ریکه ده‌بێته قه‌سابخانه‌ی گه‌نجه‌کان ئه‌و بێباک به‌ناو مێژووی ئمبراتۆری ڕۆمدا پیاسه ده‌کات و خه‌ویان پێوه ده‌بینێت، به‌ڵی سه‌رۆک له ڕۆمایه پێویسته گیتارێکی بۆ به‌رین وه‌ک نێرۆ که‌مێک ئاوازمان بۆ بژه‌نێت، دڵنیام ئاوازه‌که‌ی ئه‌م زۆر له ئاوازه‌که‌ی نێرۆ خۆشتره، به‌ڵێ سه‌رۆک له ڕۆمایه
په‌ڕاوێزه‌کان
*1
نیرۆ کوڕی کلودیوس چواره‌م قه‌یسه‌ری ڕۆم، به پیلانێک توانی کوڕێکی شه‌رعی کلودیوس واته زڕبرای بکوژێ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته میراتگری ئیمبراتۆری گه‌وره‌ی ڕۆم، به‌مه‌ش نیرۆ ده‌کاته پێنجه‌م و دوا قه‌یسه‌ری ڕۆم.
*2 هۆمیرۆس شاعیری یۆنانی
*3 ترۆیا یه‌کێکه له شاره کۆنه‌کان، 10 ساڵ له‌گه‌ڵ یۆنانییه‌کان جه‌نگان
*5 ئاورێلیان قه‌یسه‌ری ڕۆم له ساڵه‌کانی 270 تا 275 دیواری ڕۆما بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن ئه‌مه بنیادنرا
یاسین بانیخێڵانی
25.02.2011
سویسرا