
مام جه‌لال چی ده‌کات له ئه‌نکه‌ره..؟… دارا مه‌حمود
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی (پ ک ک) دا گشت کارته‌کانی خۆی ئاشکراکردو له‌ڕێگای که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی تورکیاوه رایگه‌یاند که (پ ک ک) ڕێکخراوێکی تێرۆریستییه‌و دژی له‌شکرکێشی تورکیاش بۆ ناو خاکی عیراق نییه، تۆبڵێی چی مابێ له‌م سه‌ردانه‌یدا ئیتر پێشکه‌ش به‌تورکیای بکات..؟ به‌ڵام له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه که‌به‌ڕاست مام جه‌لال بۆچی واده‌کات و مه‌به‌ست و ئامانجی کۆتایی له‌م هه‌ڵوێسته سهیرهیدا چییه..؟
بۆدیتنهوهی وه‌ڵامی ئه‌م پرسه ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆسهروبهندی ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز ئۆجالان. کاتێک که کوردان له‌ناخه‌وه هه‌ستیان به سوکایه‌تیکردن به‌که‌رامه‌تیان ده‌کردو له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ڕاپه‌ڕیندا بوون. مام جه‌لال لێروله‌وێ جه‌ژنانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌به‌خشیه‌وه که (پ ک ک) کۆتایی هات و به‌شێک له کادرو ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی مام جه‌لالیان دووپات ده‌کرده‌وه که ده‌هۆڵ دڕا‌و ته‌قه‌ی بڕا. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هێنده جێگای ڕه‌خنه نییه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی له‌باره‌وه ده‌توانین بڵێین که پێشبینییه‌کی هه‌ڵه‌بوو..! به‌ڵام باسه‌که‌ی ئێمه له‌سه‌ر پێشهاته‌کانی پاشان و به‌تایبه‌تیش هه‌ڵوێستی خودی مام جه‌لاله. که دوابه‌دوای کاره‌ساتی دهستگیرکرنهکهی ئۆجالان، ساڵی 1999 سه‌ره‌تا هه‌وڵیدا (پ ک ک) بکاته ڕێکخراوێکی ڕکێفکراو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌و بۆشایی سه‌رکردایه‌تی له‌م پارته‌دا پڕبکاته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی توانا مادی و مرۆییه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌دا بگرێت. کاتێک ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌نجام نه‌درا هه‌وڵیدا له‌ڕێگای شه‌ڕه‌وه به‌ده‌ستی بخات. ئه‌مه‌بوو به‌پشت به‌ستن به‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی که جه‌نگاوه‌رانی (پ ک ک) ماندوو بوون و مۆتیڤی شه‌ڕکردنیان لاواز بووه‌و قه‌یرانی سه‌رکردایه‌تیان هه‌یه… و به بیانوویه‌کی بێ به‌ڵگه‌و بنه‌ماش که (پ ک ک) له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام ڕێککه‌وتوون و به‌ته‌مای هێرشکردنن بۆ هه‌رێمی کوردستان. شه‌ڕیان دژی ئه‌م پارته ڕاگه‌یاندو هێرشێکی به‌ربڵاویان کرده سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانیان. و به‌ر لهشهڕهکهش پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کییه‌تی بێباکانه له ناو خه‌ڵکیدا که شه‌ڕه‌که‌یان زۆر به‌ئاسان و خۆش ده‌زانی، ده‌یانگووت ده‌چین بۆ ڕاو. به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی بۆ یه‌کییه‌تی تێشکانێکی وه‌ها بوو که‌تاکو ماوه‌یه‌کی درێژ ته‌نانه‌ت ڕووی ئه‌وه‌یان نه‌بوو له‌باره‌یه‌وه بدوێن. ئیتر لهوکاتهوهو تائه‌مڕۆ مام جه‌لال به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی زاڵبوون به‌سه‌ر (پ ک ک) دا‌و یانیش لانیکه‌م پاسیفکردنییهتی.
ئه‌مانه هه‌موو گه‌رچی ڕه‌فتاری ناشایستی سیاسین، به‌ڵام به‌جیهانی سیاسه‌ت نامۆ نین و هێشتا بهکێشمهکێش و ململانێێ ستاندارد داده‌نرێن. به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کانی مام جه‌لال به‌مانه کۆتای‌یان نه‌هاتووه‌و ئه‌مڕۆ بۆته به‌شێک له‌پلانێکی گه‌وره‌تر که ئه‌ردۆگان ئهندازیارییهتی، و ئه‌مه‌ش کرۆکی بابه‌تی سه‌ردانه‌که‌یه‌تی بۆ ئه‌نکه‌ره.
ناوه‌رۆکی پلانه‌که خۆی له‌خۆیدا نوێ نییه‌و نزیکه‌ی 20 ساڵه حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی تورکیا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. که‌بریتییه له‌درووستکردنی پارت و گروپی سیاسی کارتۆنی که له‌ژێر ئایدیۆلۆژیای که‌مالیزمدا چالاکی بنوێنێت و زیندووکردنه‌وه‌ی سیسته‌می جاشایه‌تی. به‌ڵام له‌م ناوه‌دا دوو خاڵی نوێ و سه‌ره‌کی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م پلانه نوێێه. یه‌که‌م: سوودوه‌رگرتن له خاڵی لاوازی کورد که موسوڵمانبوونییهتی. ئه‌ویش له‌بری دروستکردنی پارتێکی کارتۆنی که توانای کۆنترۆڵکردنیان نه‌بێت، یان له‌ناو کوردان‌دا ڕه‌واجی نه‌بێت، به‌هاندان و خڕکردنه‌وه‌ی کورد له‌ژێر ئاڵای پارته‌که‌ی ئه‌ردۆگاندا و به‌خشینی واده‌وبه‌ڵێنی درۆی بێ ژمار به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد. دووه‌میش به‌شداریکردنی که‌سایه‌تییه‌کی ناودارو گرنگی کورد له‌م پیلانه‌دا که‌ئه‌ویش که‌سایه‌تی مام جه‌لاله.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌ردۆگان هاتۆته سه‌رکار به‌رده‌وام مام جه‌لال ستایشی ده‌کات و له‌چه‌ندان بۆنه‌دا ڕایگه‌یاندووه که: ئه‌ردۆگان پیاوی چاکه، ئه‌ردۆگان چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کوردی پێێه، ئه‌ردۆگان دۆستی کورده، ئه‌ردۆگان سیاسه‌تمه‌دارێکی لێهاتوویه، ئه‌ردۆگان … ئه‌ردۆگان… هتد
له ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی هه‌یه بریتییه له‌واده‌و به‌ڵێنێک کهمهرجهکهی کۆتایی هێنان به (پ ک ک) هیه. و دیاره به‌ڕێز مام جه‌لالیش لایه‌نگریی وه‌ها چاره‌سه‌رییه‌که. به‌ڵام به‌ڕاست چاره‌سه‌ریی بێ (پ ک ک)، لانیکه‌م له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانێ هه‌بێت..؟ ئایا ده‌وڵه‌تێک هێشتا نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی توانای ته‌حه‌ممولکردنی بیستنی ناوی کوردستانی هه‌بێت. ڕاستگۆیه له دیتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ کێشه‌ی کورد..؟
جگه له‌مانه‌ش ئه‌م پلانه له‌ناو پارادۆکس و ناکۆکییه‌کی سه‌یردایه. ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که هه‌تا (پ ک ک) هه‌بیت ئه‌م پلانه سه‌رناکه‌وێت. چونکه توانای ته‌واوی له‌باربردنی ئه‌مجۆره پلانانه‌ی هه‌یه‌و له‌مڕوه‌شه‌وه تورکیا خاوه‌ن بیره‌وه‌ری و ئه‌زموونێکی تاڵه. ساڵی 1990 ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای میت پارتێکی کارتۆنیان به‌ناوی (HEP) دامه‌زراند، به‌ڵام زۆرزوو به‌ده‌یان هه‌زار کورد چوونه ناو ئه‌م پارته‌وه. و ئیتر له پارتێکی کارتۆنی سهربهدهوڵهتهوه کردیانه به‌پارتێکی نیشیمانپهرو ئازادیخواز. ئه‌وکات ده‌وڵه‌تی تورکیا جگه له‌قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و پارته‌ی خۆی درووستی کردبوو هیچی له‌به‌رده‌مدا نه‌مایه‌وه. به‌ڵام پاشی چی ..؟ کوردان ده‌رفه‌تێکی نوێیان بۆ خوڵقاو ئه‌مه‌یان کرده ئه‌زموونێکی بایهخدارو پاشان پارته‌کانی ده‌پ، هاده‌پ، ده‌هاپ، و دواتریش (DTP) هیان دروستکردو. ئه‌مڕۆش ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه کهههرشتێک به‌ناوی کوردانه‌وه چاک بکرێت و دابمه‌زرێنرێت سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن (پ ک ک) وه لهباردهبردرێت، یان بۆسوودی خۆی هه‌ڵیده‌گێڕێته‌وه. که‌واته ده‌بێ سه‌ره‌تا (پ ک ک) له‌ناو بچێت. به‌ڵام (پ ک ک) به‌بێ پلان له‌ناو ناچێت به‌مجۆره پلانه‌که بریتییه له بازنه‌یه‌کی داخراو و لێره‌دایه که ڕۆڵی ناپیرۆزو ناشایستی مام جه‌لال دێته ئاراوه. که‌پلان هه‌مووی پێکه‌وه‌یه: هێرشی سه‌ربازی توند‌و کاریگه‌ر، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی تورکیا‌و هێرشی سیاسی و به‌دناوکردنی (پ ک ک) و ڕووخاندنی وره‌ی لایه‌نگرانیشی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کورد که‌مام جه‌لال سهرقافڵهیهتی .
ئیتر لێره‌دا سیناریۆی ئه‌م شانۆگه‌رییه ئاشکرایه. پلان له‌ناوبردنی پ ک ک. ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پلانه‌ش ئه‌ردۆگان و مام جه‌لالن.
به‌ڵام ئایا وه‌ها پلانێک به‌ختی سه‌رکه‌وتنی له‌به‌رده‌مدا هه‌یه..؟ له‌م ناوه‌دا به‌ڕێز مام جه‌لال، گه‌رچی مرۆڤێکی خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی پتر له په‌نجا ساڵه‌و قاڵبووه‌وه‌ی ناو کێشمه‌کێشی سیاسییه‌و ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی دوایی پۆستی سه‌رکۆماریش ئه‌و توانایه‌ی به‌چه‌ندان پله بهرزترکرد، به‌ڵام واپێده‌چێ دیرۆکی سیاسی مام جه‌لال جارێکی تر خۆی دووبارهبکاتهوهو تووشی پتر له هه‌ڵه‌یه‌ک ببێته‌وه. یه‌که‌مین هه‌ڵه‌ی ئه‌و له‌وه‌دایه که له‌چاوی ڕێکخراوه‌که‌ی خۆیه‌وه (پ ک ک) دهخوێنێنتهوه. بۆ نموونه ئه‌و به‌راورده ده‌کات که یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان بێ مام جه‌لال چی به‌سه‌ر دێت ده‌بێ (پ ک ک) هش بێ ئۆجالان هه‌مان کاری به‌سه‌ر بێت. دوومین هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی بیست ملیۆن کوردی نکوڵی کراو، له بوون و نه‌بوونی پارتێکدا بچووک ده‌کاته‌وه. سێێه‌مین هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یه که‌چاوه‌ڕوانی له‌تورکیا له ئاستێکدایه که ئه‌گه‌ر به‌هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌ک (پ ک ک) وهو ئه‌و هه‌موو زیانه گیانی و ماڵیانه‌ی به‌ریان ده‌که‌وێت، ناچار نه‌بێ مل بدات چۆن بهچۆڵبوونی گۆڕه‌پانه‌که‌و نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌ک ئه‌وکاره‌ده‌کات..؟ چوواره‌م: سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌کات هه‌ر له ئێستاوه دۆڕانی دیاره. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێشکه‌شی ده‌کات به هیوای ده‌ستکه‌وتێک له‌تورکیا کههیچکات به‌م شێوازه به‌ده‌ست ناکه‌وێ. ئه‌مه‌ش ته‌نیا ماچه شوومهکهیمان وه‌بیردێنێته‌وه بۆ لاچاوی سه‌دام حوسێن.
darachimen@hotmail.com
7/3/2008