
بیرهوهری 100 ساڵهی ڕۆژی ئافرهتانی
Closed
نووسینی: ئهلێکساندرا کۆلونتای
و. لهئینگلیزی یهوه: ئازاد ئارمان
مەراسیمی شۆڕشگێرانە……
رۆژی ئافرەتان یان ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار، رۆژێکە بۆ هاوپشتی نێونەتەوەیی، رۆژی پێداچوونەوەیە بە رێکخراوبوونی ئافرەتانی کرێکاردا. بەڵام ئەم رۆژە تایبەت نیە تەنها بە ئافرەتان. 8ی مارس ڕۆژێکی مێژووی و لە بیرنەچووەیە بۆ کرێکاران و جوتیاران، بۆ تەواوی کرێکاران لە ڕووسیا و هەروەها گشت کرێکاران لە جیهان دا.
لەم ڕۆژەدا لە ساڵی 1917 شۆڕشی شوباتی مەزن هەڵگیرسا.(1) ئافرەتانی کرێکار لە شاری پترۆگراد دەستیان دایە شۆڕش، ئەوان یەکەمین کەسانێک بوون ئاڵای دژایەتی دەسەڵاتی تزارو لایەنگرانیان راگەیاند. ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار دوو جار جەژنە بۆ ئێمە. ………