
نامه‌یه‌ک بۆ کوڕان و کچانی ووڵات
ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر ئه‌زموونێکی جوان و پیرۆز نییه، به‌ڵکو یه‌کێکه له ئه‌زموونه ناشیرینه‌کانی دنیا. نه ئه‌و ئه‌زموونه و نه هیچ ئه‌زموونێکی تری دنیا پیرۆز تر نین له ئینسان و بههاکا مرۆییه‌کانی. که‌رامه‌ت و ئازادی و مافه‌کانی ئینسانی کورد له هه‌موو ئه‌و شتانه پیرۆزترن که ڕۆژانه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان (که ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتێکی نا شه‌رعییه) ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ی پێ ته‌ڵقین بده‌ن.
پارتی که دووره له حیزبێکی هاوچه‌رخ نه‌ک هه‌ر خه‌ون به دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه نابینێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو خه‌ون و ئه‌جێندای پارتی ئه‌وه‌یه له کوردستان نمونه‌یه‌کی ترسناکی وه‌ک کۆریای باکوور دووباره بکاته‌وه. پارتی حیزب نییه به‌ڵکو کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک کۆیله‌یه. پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و کۆیله‌یه‌تیه‌ی له ناو خۆیدا چه‌سپاندوویه‌تی پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگاشی بکات و له هه‌ر جێگایه‌کیش بۆی لووابێت کردوویه‌تی. یه‌کێتیش هیچ نییه جگه له عه‌ره‌بانه‌یه‌کی شکاو که پارتی ڕایده‌کێشێت. ئێوه ئه‌ی لاوانی خوێنگه‌رمی ووڵات، ئه‌ی جێگه‌ی ئومێدی ئێمه به ده‌نگی به‌رز پێیان بڵێن ‘به‌س’. پێیان بڵێن جه‌نگ و توندوتیژی و بێدادی و ده‌سه‌ڵاتی ناشهرعیتان به‌سه، به سووک سه‌یرکردنی ئینسانی کورد و بێحورمه‌تیکردن پێمان به‌سه.
خۆپیشاندانی لاوان و خه‌ونبینین به جیهانێکی دوور له جه‌به‌رووتی حیزب، دنیایه‌ک که شایسته‌ی ئه‌وان و هه‌ر ئینسانێکی تر بێت یه‌کجار ڕه‌وایه و ئێمه ئه‌گه‌ر ئێستا له کوردستان باین بێگومان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خۆ پیشاندانانه ده‌بووین.
ئه‌ی کچان و کوڕانی ووڵات، ئێمه له گهڵتانداین، له‌گه‌ڵ تووڕه بوون و بێزاریهکانتانداین. ڕۆحی ئێوه که له پێناو ئازادی‌دا له سه‌ر شه‌قامه‌کانن ڕۆحی ئینسانی ئه‌رستۆکراته. مرۆڤ ئه‌و کاته ده‌مرێت که دژی نادادپه‌روه‌ری ڕاناپه‌ڕێت. چه‌ندان هێز هه‌ن ده‌یانه‌وێت بتانکه‌ن به کۆیله، ئێوه ڕه‌تیانبکه‌نه‌وه. ئێوه ڕق و بوغز‌و و تۆڵه و توندوتیژی ڕه‌ت بکه‌نه‌وه چونکه ئێوه مرۆڤی ئازادیخووازن و ڕق و تۆڵه و توندوتیژی سیفه‌تی کۆیله‌کانن. به‌ڵام کۆڵمه‌ده‌ن، هه‌رگیز کۆڵمه‌ده‌ن، مه‌هێڵن کوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێش حه‌ڤده‌ی شوباتی خوێناوی. ده‌سه‌ڵاتداران فێر بکه‌ن که به‌ڕێزه‌وه سه‌یری خوێنی هاوڵاتیان بکه‌ن.
ئازادی ئه‌وه ده‌هێنێت ئینسان هه‌موو شتێکی له پێناودا بکاته قوربانی
27/02/2011
ماردین ئیبراهیم و لازۆ