پشتیوانی له راپه‌رینه‌كانی خه‌لكی كوردستان و بانگه‌وازیك بۆ ژنان
ژنانی ئازادیخواز، خه‌مخۆرانی مافه‌كانی ژنان:
وه‌ك ده‌زانن له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا ته‌واوی چپنو تویژه‌كانی كومه‌لگا له‌مه‌یدانه‌كانی شار‌و شه‌قامه‌كاندان بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی په‌نگخواردووی چه‌ندین ساله له دژی گه‌نده‌لی، بیكاری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، نه‌بوونی ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرین كه رۆژ له‌دوای رۆژ كه‌له‌كه بووه‌و به‌دوای هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌وه بوون كه ده‌ریبرن. بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لك هه‌میشه زوو یان دره‌نگ دیته مه‌یدان و داوای مافه‌كانی خۆی ده‌كات، ئه‌و خۆچیشاندانانه‌ی ئیستا شایه‌تی حالی خه‌لكه بۆ باشتر كردنی ژیانیان داوای ئال و گۆر ده‌كه‌ن. نایه‌كسانی و جیاوازی چینایه‌تی گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ری، له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆشك و ته‌لاری ده‌سه‌لاتداران و مه‌سئولین به‌رزترو گه‌وروتر ده‌بیت. له‌م نیوه‌دا كه‌س وه‌ك ئیمه‌ی ژنان گورزی ئه‌و نایه‌كسانی و ناره‌وایه‌تیه‌مان نه‌خواردووه له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 سالی حكومه‌تی كوردیدا. هه‌ر له‌كوشتن و تیرۆری ژنانه‌وه بگره كه ئیتر بینه قاقای كومه‌لگای گرتووه تا ده‌گاته سوكایه‌تی كردن به كه‌رامه‌ت و حورمه‌تی ژیانی ئینسانیمان به یاسای نووسراوو نه‌نوسراو، به داپلوسینی ده‌نگمان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه وه غه‌رق كردنی كوردستان به وه‌هم و خورافه‌ی مه‌زهه‌ب كه ژنان گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندن له ئاوه‌ها سیستمیكدا.
ئه‌مرۆ رۆژیكه كه ده‌بیت بیینه مه‌یدان و هاوشانی پیاوانی نارازی و وه‌ده‌نگ هاتوو برژیینه نیو شه‌قامه‌كان و داوای مافی ئینسانی خۆمان بكه‌ین. ته‌نهاو ته‌نها خۆمان ده‌بیت داوای مافه‌كانمان بكه‌ین و نابیت چاوه‌ریی هیچ چین و تویژیكی تر ببین كه بومان بیننه دی. ئیمه‌ی ژنان كه قوربانیه‌كی زۆرمانداوه وه ئه‌یده‌ین له ملنه‌دانمان به عورف و عاداتی دواكه‌وتووانه‌و پیاوسالاری، مه‌زهه‌ب و یاساكانی دژه ژنی، ده‌بیت ئه‌مرۆش ئه‌و ته‌كانه‌و ئه‌و هه‌لویسته له خۆمان نیشانده‌ین كه مافی یه‌كسانی ژن و پیاو جیانه‌كراوه‌یه له مافه‌كانی خه‌لكی نارازی و وه‌ده‌نگ هاتووی كوردستان.
ریكخراوه‌كانی ژنان:
هه‌تاكه‌ی بیده‌نگ ده‌وه‌ستن له‌ئاست قه‌تل و عام كردنی خه‌لكی خرۆشاوی كوردستان؟ هه‌تا كه‌ی مه‌سله‌حه‌تی حیزبایه‌تیتان ده‌خه‌نه پیش مه‌سله‌حه‌تی مافه‌كانی ژنان؟ بۆچی وه تاكه‌ی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ری رووداوه‌كان ده‌بن؟ مه‌گه‌ر ئیمه هه‌موومان گیرۆده‌ی هه‌مان ده‌ستورو یاسا نین كه مافی ئینسانی بوونمان ئه‌خاته ژیر پرسیاره‌وه؟ مه‌گه‌ر هه‌موومان به‌بی جیاوازی نالینین به‌ده‌ست هه‌ره‌شه و توند‌و تیژیه‌وه؟ مه‌گه‌ر هه‌موومان نه‌مانبینی چۆن ده‌سه‌لاتداران هه‌وله‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مانی به‌هه‌ده‌ر ده‌داو هه‌میشه به‌ربه‌ستی كاروچالاكیه‌كانمان بوون به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر؟ ئایا ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه خه‌یال پلاوی و خۆشخه‌یالیتان وه‌لانین به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات؟ میژوو لیتان خۆشنابیت كه له وه‌ها ده‌ورانیكی دژوار‌دا نه‌توانن هه‌لویستی مه‌سئولانه‌و به‌قازانجی ژنان هه‌لنه‌گرن.
ئیمه هه‌موومان كۆیله‌ی هه‌مان ده‌سه‌لاتی پیاوسالار‌و دژه ژنین به‌بی جیاوازی، كه‌واته با ده‌نگه‌كانمان یه‌كبخه‌ین وه برژیینه نیو شه‌قامه‌كان تا به‌س خۆمان نوینه‌رایه‌تی خۆمان بكه‌ین وه داوای مافی یه‌كسانمان بكه‌ین.
ریكخراوی ئازادی ژن به هه‌موو توانایه‌وه هاتۆته مه‌یدان وه هه‌میشه باوه‌ری به‌وه پته‌وه كه ماف ده‌سینریت وه نابه‌خشریت، وه هیچ لایه‌نیك ناتوانی نوینه‌رایه‌تی پرسی ژن بكات بیجگه له ژنان خۆیان.
بۆپیشه‌وه به‌ره‌و به‌ده‌ستهینانی مافی یه‌كسانی ژن و پیاو، سه‌ركه‌ویت خه‌باتی خه‌لك به ژن و پیاوه‌وه بو دونیایه‌كی باشتر.
ریكخراوی ئازادی ژن له عیراق ـ نوینه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه
ریگا رووف ، هۆزان محموود ، گولزار علی
2011 -02-27