
وه‌رزی خۆپیشاندانه‌كان
له دوای ئه‌و شه‌پۆڵه خۆپیشاندانانه‌ی كه جیهانی عه‌ربیدا گرتۆته‌وه، رۆژهه‌لاتی ناوین له‌به‌رده‌م قۆناغێكی راگوزه‌ری گرنگ‌و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌دایه، ئه‌م قۆناغه، قۆناغی توڕه‌بوونی خه‌ڵك‌و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاریانه‌ی كه ته‌مه‌نێكه كۆی رایاڵه سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و كولتوریه‌كانی كۆمه‌ڵگایان داگیر كردووه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر لوتكه‌ی دهسهلاتداو كۆی ده‌سه‌لات له روانگه‌ی ئه‌و جۆره سیستمانه بریتیه له دابهشكردنو به‌شینه‌وه‌ی پله‌و خێراتی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كه‌سه نزیك‌و نه‌وه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده سیاسیانه، هه‌ڵبه‌ته دوای حه‌وت ده‌یه له به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه، رێره‌وی سیاسی له ئێستادا به ئاراسته‌ی رووخانی ئه‌و جۆره سیستمانه گوزه‌رده‌كات، نه‌وه‌ی بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و قۆناغه تازه‌یه‌ی مێژووی سیاسی، بریتیه له كۆمه‌لێك گه‌نجانی خوێنگهرمو لاوانی بێكار كه نه‌وه‌یه‌كن به دروشمه بریقه‌داره‌كانی سه‌رده‌می شۆرش‌و خه‌بات رازینابنو داوای چاكسازی له ده‌سه‌لاتی سیاسی ده‌كه‌ن، ئه‌م نه‌وه پۆست شۆرشگێریه به‌رهه‌می ئایدۆلۆجیاو لایه‌نگیری حزبێكی دیاریكراو نیه، ئه‌م نه‌وه‌یه نه نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و نه نه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌م نه‌وه‌یه به‌رهه‌می ئاكتیڤبوونو پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگای كوردی‌و به جێمانی كۆمه‌ڵگای سیاسی‌و نوخبه‌ی سیاسیه له كوردستاندا، ئه‌م وه‌رزه خۆپیشاندانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه حاله‌تێكی ته‌ندروسته‌و نابێت وه‌ك ره‌وتێكی ئاژهوهگێرو تێكده‌ر سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رچی زووه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه، ئه‌م دۆخه‌ی له ئارادایه پێمان ده‌لێت ئێمه‌ش پێویسته له نوێكردنه‌وه‌و چاكسازی به‌رده‌وام دابین بۆ ئه‌وه‌ی دوا نه‌كه‌وین له‌و ره‌وته چاكسازیه‌ی كه رۆژهه‌لاتی ناوینی گرتۆته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند سالێكه له هه‌رێمی كوردستانیشدا ده‌رك به‌و كه‌لێنه گه‌وره‌ی نێوان دهسهڵاتو خه‌ڵك ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌لێنه گه‌وره‌یه به‌رده‌وام بێت‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چاره‌سه‌ری نه‌كات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كاره‌ساتێكی خوێناوی لێبكه‌وێته‌وه‌و ببێته هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه ئێستا هه‌یه، بۆیه خۆپیشاندان میكانیزمێكی شارستانیانه‌و یاساییه بۆ گوزاۆشت كردن له داواكاریه‌كانی خه‌ڵك، واباشه ئه‌و خوپێشاندانانه دووربێت له توند‌و تیژی به‌ڵام ئه‌گه‌ر توند‌و تیژیشی لێكهوتهوه ناتوانین ئه‌مه بكه‌ینه پێوه‌رێك بۆ ئه‌نجامنه‌دانی خۆپیشاندان، ئه‌و ره‌وته‌ی له ئاراده‌یه به‌رهه‌می شۆرشی ته‌كنه‌لۆجیاو گهیاندنو میدیایه ناتوانرێت به‌ری لێبگیرێت، ته‌نیا میكانیزمێك بۆ به‌رگرتن له‌و دۆخه‌ی له ئارادایه بریتیه له چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی له ناو حزب‌و حكومه‌تدا، ئه‌وه زیاتر له ده ساله نوخبه‌ی رۆشنبیری‌و ئه‌كادیمیستانی ئه‌و ولاته به‌رده‌وام په‌یمامی ئه‌وه‌یان داوه‌ته حزب‌و حكومه‌ت، كه پێویسته چاكسازی بكرێت‌و سه‌ر له نوێی سیستمی به‌شینه‌وه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵات ده‌ستكاری بكرێت‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی بێته ئاراوه، ئه‌و وه‌رزه خوپیشاندانهی ئێستای كوردستانیش، په‌یامێكه به‌ر له هه‌رشتێك ده‌یه‌وێت به ده‌سه‌ڵات بڵێت سیستمی كاركردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ئاستێكی خراپ دایه‌و پێویسته سه‌رله‌به‌ری دامووده‌زگا حزبی‌و حكومیه‌كانی ئه‌و وڵاته له سه‌ر فۆرمێكی دامهزراوهییو یاساییدا بونیاتبنرێنهوه، ئه‌مه پارێزه‌ری ئه‌و ئه‌زموونه پێرۆزهی ئێمه‌یه‌و هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵكی خۆمان‌و سیستمه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ش بلێین، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێمه له ئاستی گۆرانگاریه جیهانیهكاندایهو ئه‌زموونێكه له‌سه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵك بونیاتنراوه‌و پیلانی ده‌ره‌كی ناتوانێت بیهه‌ژێنێت.
زوبێر ره‌سوڵ