
ئه‌فراندنه‌وه‌ی جوانییه‌كان له دووبارهكردنهوهیاندا
1
منداڵی خۆ به‌ناوه‌ندكردنی قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤی ژیانپهروهر و جوانیویست و دژه داپلۆسێنه‌ره. منداڵی پێوه‌ندی به سروشته‌وه ده‌كات و پاكیزه‌یی ده‌دۆزێته‌وه. منداڵی سرووشدهری شاعیره و هه‌ستكردن و هه‌ستیاریی به‌رز ده‌كاته‌وه.
له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه شێوه شاعیریهتییهكی نادیار، واتا به‌هره‌ی خودابه‌خش و خۆڕسك وه‌ك به‌شێك له چالاكی بیركردنه‌وه و پێكهاته‌ی مرۆڤ له شاعیردا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام رێك ده‌كه‌وێت ئه‌م نادیارییه بۆ ماوه‌یه‌ك دوا بكه‌وێ و له‌كات و ساتێك كه چرپه‌كانی ناخ ده‌بنه ده‌نگ و هاواری نه‌رم ده‌ربكه‌وێت و بنووسرێت. كۆشش و سووربوونی به‌رده‌وام تین و تاو به به‌هره‌ی خودابه‌خش و خوڕسك ده‌دا.
زمان و مانای به‌هێزیش شێوازی شیاو و كاریگه‌ری خۆی ده‌خوڵقێنی و جوانی رۆشن ده‌كاته‌وه، دووباره گه‌وهه‌ره‌كان بۆ دۆزینه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ههڵدهڕێژێتهوه.
شاعیری نوێبه‌خش گیانی به ده‌وری هونه‌ری به كاربردنی هه‌زاران ساڵدا ده‌خولێته‌وه، له‌نێوان زه‌وی و ئاسماندا له سۆراخكردنی نوێبه‌خشی و چوونه ناو گیانه چالاكه‌كان دیدگای توندوتۆڵ ده‌خه‌مڵێ. وزه‌ی گه‌ردوونی پاڵنه‌ری ئه‌م خولانه‌وه و دیدگا خهمڵێنهیه. نوێبه‌خشی له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌دایك بووه و رۆڵی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ته‌واو نابێت، مرۆڤخوازه و پڕه له هیوا و هێز. كار له‌ناو ئه‌و شته جوانانه ده‌كات، كه پێویستییه‌كانی ژیان بۆ مانه‌وه و كار له ناوكردنهوه پاراستوویه‌تی.
2
به‌رانبه‌ر كه‌ره‌سته خاوه‌كان ورد ده‌بمه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بیانخه‌مه ناو شیعره‌وه ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه و جۆره ئاماده‌بوونێكیان لێ ده‌ڕه‌خسێنم. ئه‌وجا به گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانی له‌ناو رسته و وێنه‌دا مامه‌ڵه‌ی بوون به شیعریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، هه‌موو بینینه‌كانی رادهكێشمه ناو بینینی خۆم. هه‌ستی جوانبهخشیم لا به‌هێز ده‌كات و پاشان پێی ده‌گه‌یه‌نێت.
شیعر له به‌رزایی ئاسمانه‌وه دانابه‌زێته قووڵایی ژیان، بگره له قووڵایی ژیانه‌وه مانایه‌كی شیعری په‌یدا ده‌كات و به‌رز ده‌بێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌بێته پێویستییه‌ك له پێویستییه گیانییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و به‌دیهێنه‌ری واقیعی نووسین و جوانیبهخشی. مرۆڤی ژیانپهروهر و جوانیویست و دژه داپلۆسێنه‌ر به‌رهه‌می ده‌هێنێ. گیانه و گیانی، دۆنایدۆن به‌رده‌وامی ژیان ویستییه، كه سۆز و خه‌ون و ویسته‌كانی مرۆڤی ژیانپهروهر و جوانیویست و دژه داپلۆسێنه‌ر له سه‌ره‌تاكانی بوونه‌وه تا به ئێٍستا ده‌گات، ده‌گه‌نه‌وه ناو یه‌ك و خورپه به هێزه‌كانی له‌ناو یه‌كدا ده‌بن به ده‌نگ و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رپاكردنی ژیانخۆشی و باش بیركردنه‌وه.
جوانییه له‌بن نه‌هاتووه‌كانی له شیعری كلاسیكی كوردیدا ده‌ربڕینیان لێ كراوه به خستنه سه‌ر و لێ زیادبوون له‌ناو به‌رهه‌می شاعیره نوێبهخشهكان به تاسه و تینی زیندووبوونه‌وه ده‌ربڕینیان لێ ده‌كرێته‌وه و دووباره ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌فراندن له دووباره‌كردنه‌وه‌ی جوانییه‌كاندا په‌یوه‌سته به فره‌یی كولتوور و پاراوی ئه‌زموونی دووباره‌كه‌ره‌وه. دووباره‌كردنه‌وه جیاكاره له جووینه‌وه، چونكه جووینه‌وه لاساییكردنه‌وه‌یه و هیچ داهێنانێكی تێدا به‌رهه‌م نایه‌ت، به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه جیاكاری و داهێنانی لێوه ده‌دۆزرێته‌وه.
دووباره‌كردنه‌وه هه‌میشه جوانیی شێوه نوێ ده‌ڕژێنێته ناو واقیعی نووسین و جوانبه‌خشی. له ئه‌زموونی گۆران دا دووباره‌كردنه‌وه‌ی مه‌وله‌وی ده‌بیندرێت. وه‌ك خه‌سڵه‌تی وه‌سف و لێك گرێدانی شوێن و مانه‌وه و جووڵه و به‌ده‌نگهێنانی شوێن.
له دووباره‌كردنه‌وه‌ی جوانییه‌كاندا دووباره‌كه‌ره‌وه روانینێكی تراژیدی له‌باره‌ی ژیان لا په‌یدا نابێت بۆ كاركردن، چونكه به ته‌نیا چاوگه‌ی جوانییه‌كان مشتوماڵ ده‌كاته‌وه و كاری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كولتووری جوانی له‌ناو كولتووری جوانی به‌جێ ده‌هێنێ، هه‌روه‌ها دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ش هێزێكی دیكه ده‌به‌خشێت، به‌جۆرێك لهناخڕا پێ ده‌گاته‌وه و دهردهپهڕێتهوه، وا ده‌زانی ئه‌م وشه‌یه سه‌رسوڕمانێكی دیكه ئاشكرا ده‌كات و ده‌یهێنێته بوون و پانتایی كارتێكردن. وشه له شیعردا وزه‌ی ده‌بیندرێت نه‌ك قه‌واره.
3
له سۆنگه‌ی سه‌رسامیم به گیانی پاكژ و پڕ به‌هره‌ی شیعری كلاسیكی كوردی هه‌ستێك له ناخڕا ده‌بێته هاواری نه‌رم و چینه‌كانی خه‌یاڵم گه‌رم داده‌هێنن، خوێن بۆ چالاكبوون ده‌پاڵێون، چونكه ده‌قه‌كانیان له‌خودی به‌هێزی مرۆڤی ژیانپهروهر و جوانیویست و دژه داپلۆسێنه‌ر روانیویانه‌ته سروشت و ژیانیان راكێشاوهتهوه ناخی قووڵبینی خۆیانه‌وه. پاش لێ وردبوونه‌وه‌یه‌كی بێ گه‌رد به‌پاڵاوگه‌ی ته‌واوی هه‌سته‌كانیان تێپه‌ڕاندووه. ئه‌وجا گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه خاڵی نووسین و به‌رهه‌مهێنان.
هه‌ندێك مۆتیڤی شیعری كلاسیكی كوردی له‌ناو كاری مندا خرۆشی گیانی، یان ئاسۆی شێوه كاریگه‌رییه‌كی نا ئاشكرایان بۆ كردوومه‌ته خاڵی رسكان و له‌شێوه‌ی روانینم جۆره ئاڵوگۆڕییهكیان په‌یدا كردووه.
شیعری په‌یامدار به‌جوانی و له‌ناخدا پێگه‌ییو له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كان پێوه‌ندی به‌تین و مانه‌وه ده‌به‌ستێت. ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌بێته خاڵێكی به‌هادار و له هه‌ناودا نیشته‌جێ ده‌بێت.
دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جوانییه له‌بن نه‌هاتووه‌كان نیشانه‌ی ژیانخۆشی و باش بیركردنه‌وه‌ی تاكی چالاكه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.
كاركردنی به‌رده‌وام له جوانییه هاوبه‌شه‌كان هه‌میشه هه‌سته‌كانمان له‌ئاستی جیا جیا زیندوو ده‌كه‌نه‌وه. پێوه‌ندیشی به‌و مێژووه شاراوه‌یه هه‌یه، كه هه‌ست به گه‌رموگوڕی راده‌هێنێ و تاوی ده‌دا بۆ پێكهاتن، كه ده‌كه‌وێته ناو كه‌شی نووسین هه‌ندێك وێنه له‌پڕدا روو ده‌ده‌ن و یه‌ك به‌دوای یه‌كدا وه‌ك شیر له گوانی پڕدا ده‌ڕژێن، تۆ له‌م كاته‌دا بیرت لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، ره‌نگه رۆژانێكی له‌مێژینه له بیرتدا جووڵابن و نهتنووسیبن. له‌م كه‌شدا سه‌ر ده‌ردێننه‌وه و ده‌بن به به‌شێك له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆت. ئه‌مڕۆ، یان چركه‌ی نووسین ته‌نیا خستنه سه‌ر كاغه‌زه، پێكهاته نییه.
شیعری په‌یامدار به‌جوانی و له ناخدا پێگه‌ییو هه‌موو شته‌كان به یه‌كجار له‌به‌رچاو ده‌گرێ و له‌ناو شه‌پۆل و ترپه و ئاوازیدا ترووسكه‌ی چاو و زایه‌ڵه‌ی ناخی شاعیر ده‌بیسترێ، كه ژیانپهروهری و جوانیویستی و دژه داپلۆسێنه‌ر ده‌خاته ناو پڕۆژه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه، خۆشه‌ویستی كاكڵه‌ی ناخ و بڕوا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شاعیری نوێبه‌خشه، شیعری په‌یامدار به‌جوانی و له‌ناخدا پێگهییویش نوێنه‌ری هه‌موو جوانییه‌كانی رووی زه‌وییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی شاعیر ته‌واو له راستی و كرۆكی جوانی بگات، ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه وه‌رده‌گرێت. هه‌ركاتێك گیانه و گیانی له‌گه‌ڵ جوانی كرد و ته‌واو له كرۆكی جوانی گه‌یشت و بوو به‌یه‌ك پارچه له جوانی ئه‌وه بێ هیچ دوودڵییه‌ك شیعر لای ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی بكوژ و قه‌ت ناوێرێ ده‌ستی بۆ ببات. ئه‌وه هێزی تایبه‌تی شیعره خه‌یاڵی ژیانێك له مرۆڤی ژیانپهروهر و جوانیویست و دژه داپلۆسێنه‌ر دروست ده‌كات هاوشێوه‌ی به‌هه‌شت. به‌هه‌شتیش له كتێبه كۆنه‌كان پێكهاتووه. له‌م پێكهاته‌یه‌دا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م له‌نێوان بوون و شیعردا هێڵی جوانبه‌خشی بدۆزمه‌وه. بیكه‌م به ناوه‌ندی دامه‌زراندن و نوێبه‌خشی، خه‌می رۆژانه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژیاش په‌راوێز بخه‌م، كه به‌شی هه‌ره زۆری شاعیرانی پێشه من، كه‌م كاریان له‌ناوه‌ندی بوون كردووه، زۆرتر خه‌می رۆژانه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژیا هه‌ڵی سووڕاندوون.
4
تامه‌زرۆیی بۆ نووسین پڕۆژه‌یه‌كه بۆ چوونه ناو جوانییه‌كان و جوانبینی و جوانبه‌خشی، نوێبه‌خش خه‌یاڵێكی به‌هێز و ناوازه له‌خۆیدا په‌روه‌رده ده‌كات و ده‌ست بۆ شیعر ده‌بات، به‌ڵام كه چووه ناو تێڕامان و خه‌ڵوه‌ته‌وه زیاتر بیروباوه‌ڕ و خه‌یاڵی دره‌وشانه‌وه‌دا. تێڕامان و خه‌ڵوه‌ت مه‌ستییه‌كی هه‌میشه‌ییه بۆ شاعیر. كه هه‌موو جوانییه‌كان به یه‌كجار له‌به‌رچاو ده‌گرێت و له‌ناو خۆیدا رێكی ده‌خاته‌وه، زمان چۆنیه‌تی رێكخستنهكه ده‌دركێنێت، هه‌سته‌كان جێگۆڕكێ و پێوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن. شیعر له منداڵدانی زماندا گیانی دێـته به‌ر و هێزی راسته‌قینه‌ی شاعیر له‌و زمانه‌دایه، كه شیعرییه‌تی تێدا ئاشكرا ده‌كات. نه‌ك له‌و زمانه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی پێ به‌ڕێوه ده‌بات، بۆ شیعر سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین به په‌یژه‌ی زماندا گرنگ نییه، بگره نووسینه‌وه‌ی نۆته‌ی زمان گرنگه.
زمان چاره‌نووس و بوونی شیعره له بنیادێكی كاریگه‌ردا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واقیعی تایبه‌ت و خه‌ون و هه‌سته‌كان ده‌كات، نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی رۆژانه و كه‌شی گشتی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌لوپه‌لی رۆژانه و كه‌شی گشتیش پێویسته بخرێته ناو داهێنانه‌وه، به‌وه‌ی ئاسۆ و دوورییه‌كی جوانبه‌خشی و زمانی، له‌گه‌ڵ بوونه ئاسایییه‌كه‌ی بخوڵقێندرێت. له‌م خوڵقاندنهدا ئه‌و جیاكاریییانه ده‌رده‌كه‌ون، كه له‌نێوان دووباره‌كردنه‌وه و لاساییكردنه‌وه‌دا ده‌ستی بۆ ده‌بردرێت.
سەباح ڕەنجدەر