
به سفر كردنی هه‌ژاری له كوردستان,نموونه‌ی به‌رازیل
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
سه‌رۆك لویس ئیناسیۆ لۆلا له به‌رازیل كاتێك گه‌یشت به ده‌سه‌ڵات , هه‌نگاوی یه‌كه‌می ده‌ركردنی هاووڵاتیان بوو له هه‌ژاریی , له 8 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ودا 30 ملیۆن به‌رازیلی له ده‌ردی كوشنده‌ی هه‌ژاری رزگاریان بوو , كاتێك كورسی ده‌سه‌ڵاتی به جێ هێشت 87% هاووڵاتیانی به‌رازیلی پشتیوانیان لێ ده‌كرد كه بێ وێنه بوو له مێژووی به‌رازیل , ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك حوسنی موباره‌ك , كاتێك ده‌ركرا كه‌سی به ده‌وره‌وه نه‌ما له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا هه‌ژاران هه‌ژارتر و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی كوردی لاسایی كام له‌و دوو ئه‌زموونه ده‌كاته‌وه , نمونه‌ی لۆلای به‌رازیل یان موباره‌كی میسر ؟.
له مانشێتی رۆژنامه‌ی هه‌ولێری ژماره 966ی به‌رواری 9-2-2011 هاتووه له كوردستان 120 هه‌زار خێزان رۆژانه هه‌زار دینار داهاتیانه .
ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك به 4 كه‌س دیاریبكه‌ین ئه‌وا نزیك نیو ملیۆن هاوڵاتی كوردستان داهاتی رۆژانه‌یان 250 فلسه , له وڵاتێك به هۆی رێژه‌ی به‌رزی هه‌ڵئاوسانه‌وه رۆژانه ئاستی ژیانیان زیاتر دێنێته خواره‌وه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماره دروست بێت و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له هاووڵاتیانی كوردستان هه‌بێت له‌و دۆخه‌دا بژێن به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ژماره زه‌بلاحه‌ی خه‌رجی ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌وا كاره‌ساته .
بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری و باشتر كردنی باری ژیانی هه‌ژارانی كوردستان باشتر وایه له‌م 120 هه‌زاره‌وه ده‌ست پێ بكرێت , چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌نده گران نییه ,نزیك 6%ی بودجه‌ی هاتوو له به‌غدا ده‌توانێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌م نیو ملیۆن مرۆڤه له له هه‌ژاری رزگار ده‌ربكات .
هه‌رچه‌نده مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌و 120 هه‌زار خێزانه ئه‌گه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر بكرێت ژماره‌كه زۆر كه‌مبێته‌وه .
من پێشنیار ده‌كه‌م چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه چه‌ند رێگایه‌ك بگرترێته به‌ر :
1- لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له هه‌قیقه‌تی ئه‌و ئاماره مه‌ترسیداره بكرێت و ئه‌و خێزانانه پۆل به‌ندی بكرێن به شێوه‌ی شه‌فافانه و ناوه‌كانیان بڵاو بكرێته‌وه به پێی گه‌ڕه‌كه‌كانیان , بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاو چنۆك دزه نه‌كاته لیسته‌كه‌وه .
2- هه‌لی كاركردن بۆ ئه‌م خێزانانه له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت گرنگی پێ بدرێت , به تایبه‌ت خێزانی وا هه‌یه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تن و هی دیكه‌ش هیچ ئه‌م جیاكارییه كۆتایی پێ بهێنرێت , هه‌لی كار بۆ ئه‌م هه‌ژارانه پێك بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان بێته خواره‌وه .
3- كۆمه‌كی مانگانه‌ی ئه‌و خێزانانه بكرێت كه هه‌لی كاریان بۆ دابین ناكرێت , به پێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی و بوونی (( قوتابی , نه‌خۆش , پیر و په‌كه‌وته )) له‌و خێزانانه ,كه موچه خۆر یان كه‌سی كاركهریان له ماڵه‌وه نییه , به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌سیان نییه له رۆی جه‌سته‌ییه‌وه توانای كاری هه‌بێت به هۆی (( مردن ,پیری, نه‌خۆشی )) یه‌وه . هه‌ر یه‌ك له‌و خێزانانه‌ی هه‌موو خاڵه‌كانیان هه‌بیت هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه به بڕی 50 دۆلار مانگانه كۆمه‌كی به‌رده‌وام بكرێن ,بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی دیكه‌ش كه سه‌رۆك خێزان بێكاره و توانای كاری هه‌یه ,به پێی بوونی ژماره‌ی (( قوتابی , پیری , نه‌خۆشی ,مناڵی , بێوه‌ژنی )) له‌و بنه‌ماڵه‌یه كۆمه‌ك بكرێن به هه‌مان بڕه پاره.
گریمان ئه‌گه‌ر بودجه‌ی كوردستان 10 ملیار دۆلار بێت له ساڵێكدا به لانی كه‌مه‌وه‌و ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كوردستان كه بڕیاره‌كه بیان گرێته‌وه نیو ملیۆن هاووڵاتی بن به لایه‌نی زۆره‌وه , ئه‌وا جێ به‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره ساڵانه 600 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت ,كه ده‌كاته 6%ی بودجه‌ی كوردستان به لانی زۆره‌وه , ئه‌مه‌ش به پێی بودجه‌ی هه‌رێم و ژماره‌ی هه‌ژاران مایه‌ی جێ به‌جێ كردنه , به ئه‌وه‌لیه‌ت دان به‌م بنه‌ماڵانه له دابینكردنی هه‌لی كار له ده‌زگا حكوومیه‌كان ئه‌وا ساڵ له وای ساڵ رێژه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ده‌یانه‌وێت چاو له سه‌رۆك لۆلای پێڵاو بۆیهكهر بكه‌ن كه‌به 87% جه‌ماوه‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كه‌ی به‌رازیلیا , ئه‌وا با چاری ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه بكه‌ن , ئه‌گه‌ریش ده‌یانه‌وێت چاو له بن عه‌لی و موباره‌ك بكه‌ن به 0% جه‌ماوه‌ره‌وه له وڵات هه‌ڵاتن , با گوێ به مه‌رگه ساتی ئه‌و هه‌ژارانه نه‌ده‌ن .