Skip to Content

Saturday, February 15th, 2025
مه مله‌که‌تی ماچ…. ئه‌ڵماس مسته‌فا

مه مله‌که‌تی ماچ…. ئه‌ڵماس مسته‌فا

Closed
by March 8, 2008 ئەدەب

 ئه مشه وباڵ ئه گرم
بۆمه مله که تی ماچ
بۆووڵاتی شه راب..
بۆباوه شی عه شق
ئه مشه وئه رۆم !
تا له گه ڵ ماچ ئاشت ببمه وه ,,
ئه رۆم وسه رشێتانه
هێلانه یه ک له ماچ
له سه رهه وردروست ئه که م,,
ئه مشه وله حه سره ت ..
ماچێکی لێووت,,
به رده بارانی (با )ئه که م
سه رپۆشه که تانه که ی
ره شه با) ئه دڕێنم..)
گیارووت ئه که مه وه
شه ونم ئه که مه زه ریاوه..
شه پۆل راپێچی دۆزه خ ئه که م,,
ئه مشه وله حه سره ت
ماچێکی لێووت !
ئه مشه و وه ره ..
خه ڵتانم که له شه راب
با بچینه ئه ودیووخه یاڵاتی
عه شقه وه ,,
تا چه پکێ له ماچ
بۆ شه وه ته نیاکانمان
نوێ که ینه وه !..
ئه مشه و وه ره
به گه ردیله بارانه کانی
شه راب جه سته م ته ڕکه
به ماچ ووشکم که ره وه !..
تا هه زاران ماچی
نه خشین له دایک بن و
ئاگری وه ته ره کانی
لێومان خامۆش بن,,

سوید
٢٠٠٨/٣/٥
٢٥-٢ به یانی

Previous
Next