
كه‌تۆ وه‌ك لیمۆ ئهمگوشیت من شه‌ڕابم لێ ئه‌تكێت…
Closed
ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان
Nalaabdulrahman8@gmail.com
نا مه‌ترسه
من به‌رله‌وه‌ی تنۆك تنۆك
بڕژێمه خڕۆكه‌ی خوێنته‌وه
هه‌ر له‌نێو ده‌سته‌كانتا
ئه‌بم به پێكێك شه‌ڕاب،
مه‌ست ڕۆئهچمه هه‌ناوته‌وه
وه‌ك ئاوێكی زۆر زۆر ته‌نك
به‌هه‌موو كهلهبهرتا ئهكشێم…
ئیدی به‌شی بۆشاییه‌ك
له ده‌رونتا به به‌تاڵی جێ ناهێڵم
***
من بهجامێك خۆشه‌ویستی
هه‌موو ته‌مه‌ن ده‌گوزه‌رێنم
واده‌زانم كۆگای عه‌شقم ده‌ستكه‌وتووه
كه‌هه‌موو ده‌یانه‌وێ تا ڕادده‌ی دیلی مرۆڤه‌كان له‌عه‌شق بگوشن،
من هه‌ر جامێك شه‌ڕابی عه‌شقم به‌سه…
***
خودا دڵی به ئه‌وینی عابیده‌كانی خۆش ده‌بێ
ئه‌دی بۆ لێناگه‌ڕێن
ئه‌من و ئه‌و كوڕه جوانه یه‌كتریمان خۆشبوێ*؟؟ّ!
***
گرنگ نیه به‌چه‌ند ژنی دیكه‌ت وتووه
یان به‌چه‌ندی دیكه ئه‌ڵێیت…،
گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستاكه
به‌منی ئه‌ڵێیت:
(خۆشم ئهوێییت)
***
ژن ئه‌گه‌ر ناوكی ستیانه‌كه‌ی هه‌ڵدا
ده‌یه‌ها پیاو ئه‌بێ بهجهنگیان،
ئه‌گه‌ر مه‌مكی خه‌مه‌كانی هه‌ڵدا
دووپیاویش نابێ به‌شه‌ڕیان.
***
من كه سه‌رم پڕبێ له‌تۆ
سهدهیهكم ده‌وێ
تا خاڵی ببمه‌وه له‌تۆ
***
تۆزێك له‌خۆتم داكه‌نه
من به ڕوتبونهوه له‌تۆ
ئارامتر ته‌مه‌ن ده‌ئاژۆم
***
چاوه‌كانم پڕن له‌ونبونی ئه‌ستێره
ده‌سته‌كانم خاڵین له‌گرتنی یهققهو
دزینی نه‌مامی عه‌شق
***
دهستهسڕێكم هه‌ڵدایه
گۆمی مه‌نگی عه‌شقه‌وه
بوو به ژیژك
پهنجهكم به‌ری كه‌وت
بوو به مۆم
***
تامردن گۆرانیت بۆدهلێم
به‌س لێگه‌ڕێ
پێ نه‌خه‌مه نێو ماڵه‌كه‌ت
***
كه ده‌چمه ڕیزی شه‌هیدانه‌وه
چیم نیه له‌ده‌ستی ده‌م
جگه له (تۆ)
***
شه‌هیدبوون شه‌ره‌فی مه‌زنه
لێ له‌مێژه شه‌هیدم و ئه‌و شه‌ره‌فه‌ت پێ نه‌به‌خشیوم