 
	به‌یاننامه‌یه‌ک له لایه‌ن ڕامیار مه‌حموده‌وه
به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌ك
جیهانی ئیسلامی- عه‌ره‌بی به وه‌رزی كه‌وتنی  دیكتاتۆره‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌م وهرچانه بێ ئه‌ندازه گرنگ و مێژووییه ئه‌گه‌رچی ئێمه بۆچونمان وایه ئه‌مه ته‌نها وه‌رزێكی سیاسییه له‌و رووه‌وه وه‌رچه‌رخانه‌كه ته‌نها  به ده‌ستكاریكردنی ئاستی سیاسییه‌وه ده‌وه‌ستێت و نوێنه‌رایه‌تی دابرانێكی كه‌لتوری و مه‌عریفی و كۆمه‌ڵایه‌تی  ناكات و جیا بونه‌وه‌ی دوو سه‌رده‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری نییه له یه‌كتر . به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆرانی  سیسته‌می سوڵتانیزم  له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ ئه‌بێت  بۆ پرسیاركردن و  ره‌خنه‌كردنی ئاسته‌كانی تری كۆمه‌ڵگا . ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به هه‌رێمی (كوردستان) ه‌وه هه‌یه سه‌رباری كه‌وتنی دیكتاتۆرییه‌تی به‌عس له ساڵی 1991 دا و كه‌وتنی یه‌كجاری رژێمی به‌عسیش له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا له 2003 ه‌وه  به‌ڵام هێشتا نه‌یكرده دروستبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێچه‌وانه به عسیزم و فاشیزم. دابرانهكه له سه‌ر هیچ كام له ئاسته‌كان نه‌گه‌شتنه شوێنی خۆیان كه ده‌بوایه و  پێویست بوو ستراتیجێكی عه‌قڵانی بۆ دیسهنتراڵیزهشنی سیاسی له ئارا ده‌بێت و كایه‌ی سیاسی ره‌هه‌ندێكی ئاسۆیی وه‌ر بگرێت نه‌ك شاقوڵی و سه‌نتریزمی حزب و گه‌رانه‌وه‌ی  به شێوه‌یه‌كی كولانی  ئه‌سته‌م بوایه و دامه‌زراوه‌ی سیاسیش به حزب و حكومه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌ك دیزان بكرایه ببوایه به فاكته‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. له سه‌ر ئاستی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بوایه گه‌شه‌سه‌ندێكی ههمهڵایهنهو گشتگیر له ئارادا بوایه نوێكردنه‌وه‌یه‌ك له ئاستی خه‌ون و ته‌وه‌قوعی خه‌یاڵی كۆمهڵاهیهتیدا بێت. هه‌روه‌ك چۆن ده‌بوو له سه‌ر ئاستی كه‌لتوری  له ناو پارادایمێكی نوێ كه‌لتوریدا بوینایه كه عهقَڵ سه‌روه‌ری  و ره‌خنه و كرانه‌وه و دیاڵۆگ ببوایه به مۆراڵی گشتی. بۆیه له ئێستادا  رووبه‌روو له گه‌ڵ قه‌یرانێكی راسته‌قینه‌ی سیاسیداین  ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ نه‌كرێت  ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ندین سه‌رئه‌نجامی نه‌خوازراو و  نه‌ویستراوی لێ بكه‌وێته‌وه وه‌ك  هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و سیاسی له كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی كوردستاندا و ترازان بۆ ناو ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئه‌هلی و قه‌یرانی بێ سه‌ر و بن. بۆیه له روانگه‌ی منه‌وه دوا پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌ر سێ لایه‌نه بهرههڵستكارهكه. پرۆژه‌یه‌كی ئیجابیه‌و ناچێته خانه‌ی داخاوازی ته‌عجیزی و رادیكالانهوه و به شێویه‌كی گشتی عه‌قڵانی  و قابیلی مهشقپێكردنهو  هیوادارم ده‌رگا له سه‌ر سه‌رده‌مێكی تازه‌ی پێكه‌وه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری بكرێته‌وه.
 رامیار مه‌حمود
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری كۆنسێپت

 
			 
			 
			