ئاهه‌نگ و مه‌ترسی …. تاهیر ڕه‌حیم
ڕووداوه‌کانی ڕۆژی 17 مانگی فێبریوه‌ر، مژه‌دبه‌خش و هه‌روه‌ها خه‌ماوی بوون، مژده‌به‌خش بوون، به‌وه‌ی خه‌ڵک چی تر ڕازی نابێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌وه یاری به چاره‌نووس و به پیرۆزییه‌کانییه‌وه بکات. ڕازی نابێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه، به‌رووبوومی کوردستان به‌هه‌ده‌ر ببات و خه‌ڵکی کوردستانیش لێی بێبه‌ش بێت، خه‌ڵکی کورستان ده‌یانه‌وێت وه‌کوو مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌وییه سه‌ربه‌ز و سه‌رفه‌راز بژێن.
هه‌روه‌ها ڕووداوه‌کانی ڕۆژی 17 فێبریوه‌ر خه‌ماویش بوو، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات زۆر بێده‌ربه‌ستانه ته‌قه‌یان له خۆپێشنده‌ران کرد، قوربانییه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه. ئه‌م ڕووداوه سه‌لماندی کوولتووری به‌عس هێشتا له خوێنی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌یه.
به داخه‌وه پارتی دووجار سووکایه‌تی به خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست کرد. جارێک به ته‌قه‌کردن له خۆپێشانده‌ران، له لایه‌ن لقی چواری پارتییه‌وه، له لایه‌کی تره‌وه ده‌ربڕینی خۆشی به‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی له سلێمانی کردی، به‌وه‌ی هه‌ندێک خه‌ڵکی بێهه‌ستی به‌سه‌ما وهه‌ڵپه‌ڕکێ هێنایه سه‌رجاده‌کانی هه‌ولێر و دهۆک. پارتی ڕه‌نگه بیتوانیایه په‌رده‌پۆشی تاوا‌نه‌که‌ی ڕۆژی 17 فێبریوه‌ری له سلێمانی بکردایه، ئه‌ویش به‌ده‌رکردنی به‌یانێک، داوای لێبوردنی له خه‌ڵكی کوردستان و شاری سلێمانی بکردایه، تاوانبارانیشی به دادگا بدایه، به‌ڵام ناتوانێت ئیتر هیچ پاساوێک بۆ ئاهه‌نگێڕانه‌که‌ی بهێنێته‌وه. پارتی به ئاشکرا باشووری کوردستانی له‌ت کرد وه‌کوو ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی نه‌که‌وێته کوردستانه‌وه. به‌ڵکوو شارێک بێت به هه‌زاره‌ها میل له هه‌ولێره‌وه دووره‌بێت.
ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه، هه‌ستی هه‌موو مرۆڤێکی بریندار کرد. که‌چی پارتی له‌جیاتی داوای لێبووردن ، ئاهه‌نگی گێڕا، ئه‌میان نه‌ک هه‌ر سووکایه‌تی بوو بۆ قوربانیان و شاری سلێمانی، به‌ڵکوو سووکایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی هه‌ولێر. وای پێشان دا، خه‌ڵکی هه‌ولێر به‌و ڕووداوه خۆشحاڵن و هیچ سۆزێکیان به‌رامبه‌ر به شاری سلێمانی و قوربانییه‌کانی نییه. له‌ڕاستیدا هه‌مووکه‌س ده‌زانێت، ئه‌وه هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی هه‌ولێر نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌ڵوێستی پارتی بوو. له هه‌مان کاتدا ئاهه‌نگێڕانی پارتی له‌م کاته‌دا سووکایه‌تی بوو بۆ خه‌ڵکی که‌رکووک، چونکه هه‌ر له‌هه‌مانکاتدا له ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌یانه‌وت: که‌رکووک مه‌ترسی له‌سه‌ره، عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان ده‌یانه‌وێت کورد له‌و شاره ده‌رکه‌ن، که‌چی له‌جیاتی خۆپێشنادان بۆ پشتگیری له خه‌ڵکی که‌رکووک ئاهه‌نگیان گێڕا.
کێشه له‌وه‌دایه، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه له شکستی یه‌کتر، په‌ند وه‌رناگرن و سوودی لێنابینن، ئه‌گینا زه‌ینه‌لعابدین و موباره‌ک، به‌ڵته‌چییه‌کانیان ڕژانده سه‌ر جاده بۆ پشتگیری له ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، به‌ڵام نه سوودی هه‌بوو، نه‌ڕێگریش بوو له ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان. له کۆتاییه‌که‌ی هه‌ر خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک سه‌رکه‌وت. به‌داخه‌وه من ره‌شبینم به‌رامبه‌ر داهاتووی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی کوردستان ، چونکه سلێمانی بووه‌ته هاوشێوه‌ی قاهیره، به‌ڵام وای بۆ ده‌چم هه‌ولێر هاوشێوه‌ی ته‌رابلوس بێت و خوێناوی بێت، چونکه پارتی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه که که‌مترین ته‌حه‌مولی به‌رامبه‌ر خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی و ڕای جیاواز هه‌یه، پارتی به‌وه ناسراوه، یان ده‌بێت شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بکه‌ی، وه‌یان ته‌سلیمی بیت! هیوادارم ئه‌مجاره هیچیان نه‌بێت و وه‌ڵامی داواکارییه‌کانی شه‌قامی کوردستان بداته‌وه.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو سوود له شۆڕشه‌کانی تونس و میسر وه‌رگرن، ده‌سه‌ڵات ده‌بێت چاکسازی بکات و گه‌نده‌ڵی بنبڕ بکات، هه‌روه‌ها گوێ بۆ هه‌موو داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ڕاگرێ و جێبه‌جێی بکات. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵک داوای ده‌رچوون و دادگایی‌یان لێبکه‌ن. ئه‌گینا پریشکی ئه‌م شۆڕشه نوێیه، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گرێته‌وه که نادیموکراتییه و بنه‌ماڵه ده‌یبات به‌ڕێوه. هه‌روه‌ها خه‌ڵکی راپه‌ڕیو ده‌بێت سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌رگرێ، چونکه سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه له سێ خاڵی سه‌ره‌کیدایه، یه‌که‌م نابێت هیچ حزب و گروپێک خۆی بکاته خاوه‌نی، دووه‌م نابێت هیچ ئایدیایه‌ک به‌سه‌ر ئه‌م شۆڕشه‌دا زاڵ بێت، چونکه ئه‌مه شوڕشی جه‌ماوه‌رییه، نه‌ک ئیسلامی یان مارکسی یان هه‌ر گرووپێکی تر، سێهه‌م ده‌بێت شۆڕشه‌که زۆر دوور بێت له توندوتیژی له جیاتی به‌رد و فیشه‌ک و سوتاندنی باره‌گا و دامووده‌زگا، گوڵ بکرێته چه‌کی ده‌ستی هه‌موو خۆپێشناده‌رێک.
بۆ کۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وی حوکو‌مه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه. له جیاتی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نوێی ته‌کنۆکرات، له خه‌ڵکی سه‌ربه‌خۆ پێک هاتبێ. سزادانی هه‌موو گه‌نده‌ڵچییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سامانی خه‌ڵکی کوردستان، دانانی لیژنه‌یه‌کی سیاسی له خه‌ڵکی شاره‌زا و دڵسۆز بۆ به‌رێوه‌بردنی ناوچه دابڕاوه‌کان، هاندانی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ خۆپێشنادانی گشتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، كشانه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رلمان و وه‌زیره‌کان و سه‌رۆککۆمار له حکومه‌تی عێراق. دانانی مۆڵه‌تێکی 15 ڕۆژی بۆ حکومه‌تی عێراق تاوه‌کوو داواکارییه‌کان جێبه‌جێ بکات. سه‌رباری ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئێستا عێراقی تێدایه. قه‌یرانێکی نوێی سیاسی تووش ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌بێت، که چاره‌سه‌ره‌که‌ی به جیابوونه‌وه‌ی کوردستان کۆتایی دێت.