
نووسین سه‌رئێشه‌یه مێرده‌گه‌وره….. غه‌مگین بۆڵی
مۆڵه‌تم له خۆم وه‌رگرتووه بنووسم،ئه‌وه‌ی لای من شیاوی نووسین بێ ددانپیانانه به گومانه‌كانی ئه‌و جنۆكه‌ی ناخمی داگیركردووه،له‌ئێستاوه به‌یانی ئه‌وه ده‌كه‌م، كه‌وا من به كوتكی گومانه‌كانم ئاسنی ئهندێشهساردوسڕهكانم دهكوتمهوه.
+ده‌ست له نووسین هه‌ڵده‌گرم،تابلۆی تابووتێك ده‌كێشم وخۆمی ده‌خه‌مه ناوییه‌وه.
ده‌ست به نووسین ده‌كه‌مه‌وه تابزانم ده‌توانم دژی مه‌رگ زیاتر بژیم،بۆئه‌وه‌ی بژیم یان ده‌بێ ملكه‌چ بم،یان ده‌بێ بجه‌نگم!،كه‌وایه ئهستوكوردم بشكێ كه‌له پێناوی ژینبوونم بنووسم،ئاخرئهوانهی كه‌وا له رێی نووسینه‌وه خۆشبه‌ختی ژین به‌ده‌ست دهێنن ناشێ نووسه‌ربن،من نهنووسهرم ونهشاعیرونه تڕه ماشیش،وه‌لێ نووسین نووسین هه‌میشه سهرئێشهبووه بۆم،هه‌م له كاتی نووسین و هه‌میش له پرۆسه‌ی نووسیندا،نووسین هه‌میشه به سه‌رئێشه‌یی من كۆتایی هاتووه،وه‌لێ هێنده‌ش به‌نووسینه‌وه په‌یوه‌ستم ئێستا (هه‌ورین)ی خێزانم به‌ته‌نیا له جێگاكه‌یدا به‌جێهێشتووه.تۆبڵێی ئه‌ویش په‌یی به‌وه نه‌بردبێت كهنووسینم له ئه‌و خۆشتر ده‌وێ؟،سه‌یره!،ئاخرمن خۆم به چییه‌وه سه‌رقاڵ كردووه؟،مومكین نییه‌ئه‌م نووسینم بڵاوببێته‌وه،ههردهنووسم وده‌ست له نووسن هه‌ڵناگرم،ئه‌گه‌رچی نووسینه‌كانم له هه‌ندێ بڵاوكراوه‌دا چه‌شنی پۆمبێك سه‌یرده‌كرێت،ئاخرمن نهكهسییان ده‌ناسم ونه به ستایشه كوفره كان سه‌ری داهێنانیانم(كهنییانه)بردۆته بن هه‌وره‌وه.من نهچاوهرێی ئه‌وه ده‌كه‌م نووسینه‌كانم به‌و شێوه‌یه بڵاو بكرێنه‌وه،نه منه‌تم به‌وه‌یه لێره‌و له‌وێ بڵێن:(ئه‌و غه‌مگینه تڕه ماشێكی وه‌هاو وه‌هایه)،حۆئهگهربریاربێ تڕهماشێكی خراپ بم به‌هه‌رچی قونكه شاعیر‌و كۆلكه نووسه‌ر كوردیی هه‌یه ناتوانن بمكه‌نه ئه‌وه‌ی كه خۆم نیمه،ئیدی ئه‌و هه‌راو هۆسهشی ناوێ،چۆن كه‌ری ئاقڵ به ئارامی ده‌زه‌ڕێ ،ئه‌گه‌رچی له و په‌ڕی دووره په‌رێزیش بێت.
سه‌رم به قه‌بری بابم،كه نه‌شمردووه،من ههردهمهوێ سهربهێشێنم،تۆبڵێی من به‌م نیوه شه‌وه چیم داوه له نووسین،به‌هه‌رحاڵ.
+له خواره‌وه ده‌نگی شووڕه‌ی ئاوی به لوعه دێ،ڕه‌نگه باوكم بێ كڵاوێكی تری دووریبێ وهاتبێت له حهوشهخۆی بسمیل بكات.
-په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه لاده‌ده‌م،ئه‌ها خۆیه‌تی ئاو به گه‌ڵوگونی داده‌كا.
+ دوای نیو خولهك.
سێبه‌رێك بۆپێشه‌وه ده‌ڕوات،نازانم كێیه؟ته‌نیا باوكم دیارهچهشنی دارێكی پایزیی ڕووت به گه‌ڵا،ڕه‌ق و لاواز،دۆڵه درێژ،له‌به‌رئه‌و تارماییه‌ی كه‌و تۆته سه‌رجه‌سته‌ی له پیاوێكی ئهڤگانستانی ده‌چێ.
په‌رده‌كه داده دهمهوهودهگهڕێمهوه سه‌ر سهرئێشییهكهم،كه‌ده‌شێ مه‌رگی منی پێوه په‌یوه‌ست بێ،ده‌ترسم نووسین سهرمهرگم بخوات،چۆن جارێ ترسی مردنم نییه،پێڵاوه‌كانم هێشتان به كه‌ڵكی پیاسه دێن،گومان له مردن ناكه‌م،ههركهمردیشم پێڵاوه‌كانم بخه‌نه گۆڕمه‌وه،له‌وێ پیاسه ده‌كه‌م ،سهفهردهكهم،گوودهكهم ،سێكس ده‌كه‌م،دیسان له‌وێشدا ده‌نووسم،(ئای مێرده‌گه‌ووره‌ی ناخم له‌وێشدا وازم لێناهێنی)،نووسینه‌كانم به ته‌ته‌ری تراویلكه‌یه‌كی زه‌غه‌ل ده‌نێرمه‌وه،له‌وێشدا ره‌خنه ده‌گرم وده‌م و چاوو قه پۆزم به بێ ویستی خۆم ناشیرین نه‌بێ،ناوه‌كه‌شم پیس،بۆیه ناشێ گۆرهكهم ته‌سك بێ،هه‌ی گووبه گۆڕم ،خۆمن هێشتا بڕیارنییه بمرم،ناترسم له ژیان ،چۆن هه‌موو گرفتێك چاره‌ی خۆی هه‌یه،وه‌لێ مردن تاكه گرفته چاره‌ی نییه،با چیتر درێژدادڕی نه‌كه‌م ،زۆرگوتن له نووسینداجۆره مهرگێكیتری نووسه‌ره،ئای مردن مێرده‌گه‌ووره‌ی مرۆ.
به‌یانی دره‌نگ له خه‌و خه‌به‌رم بۆوه،لاملێكم ڕه‌قبوو بوو،پێم وابێ دوو ده‌ماری فێره قوونم چووبوونه سه‌ریه‌ك،به‌هه‌رحاڵ زۆرگوتن حه‌یران خۆشه،ئهمرۆكاتژمێر سفڕ،بڕیاره كیسه‌ڵێكی بێتاقه‌ت ده‌فته‌ری ڕۆژی قیامه‌تی بداته من،ده‌شی ئه‌ویش تاقه‌تی نه‌بێ بژی!.ئه‌م دیمه‌نه داڵغهكانم ده‌تاسێنێت،ئاخركیسهڵێكی بێتاقه‌ت ،بۆده‌بێ تاقه‌تی ژیانبوونی نه‌بێ؟،ده‌شێ زۆر ژیابێ،ده‌بێ ته‌مه‌نی چه‌ندبێ و چه‌ندی مابێ؟ئاخۆدهبێ بۆچی وه‌ك من خۆی به ژیان شۆڕ ناكاته‌وه؟،كه‌یفی خۆیه‌تی:مردنی كه‌س به كه‌س یاساغ ناكرێت،خۆشییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه نه كه‌س ده‌ناسێ،نه‌كه‌س واسته‌ی پێ ده‌كرێ.به‌م به‌یانییه دره‌نگه كۆخهكۆخمه،دڵنیام قسه‌یه‌كی قۆڕ به ربۆڕی هه‌ناسه‌می گرتووه،وریابن قسه‌یه‌كی قۆڕ له گوڕگم ده‌رده په‌ڕێنم،نازانم چییه؟من ددانپیادهنێم كه‌هه‌موو نووسینێك سه‌رئێشه‌یه‌كی به دواوه‌یه،وه‌لێ كه(تا)ی نووسین ده‌مگرێ ئاوه‌زم بێ سه‌رو شوێن ده‌بێ،ئیدی مهگیرانییهكانم به وشه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌رچی سگپڕیش نییمه،كێ ده‌ڵێ سگپڕنیم ،به قه‌بری باوكم سگپڕم،ئه‌و مێرده‌گه‌ووره‌ی ناو ناخم سگی پڕكردووم،من ژنی ئه‌وم و مێردی هه‌و رینیشم،سگم پڕه له وشه،ئه‌و شه‌یتانه شینكهیهی ناخم ناهێڵێتبحهسێمهوه،ئه‌وه‌ته ناهێڵێت رۆژان كارێك بكه‌م و شه‌وانیش بنووم،هه‌میشه كاته‌كانی هه‌ورین و هێوری كورم لێ ده‌دزێت،ئه‌و مێر دهگهورهیه شه‌وان تا به‌ره‌به‌ری به‌یانی له گه‌ڵم جووت ده‌بێت،ورۆژانیش گه‌مه به قهدهرهكانم ده‌كات،به كۆنتڕۆڵی حه‌زی خۆی ده‌مگۆڕێت،ئه‌و مله ستوورهی ناخمقهد ناخه‌وێت،ناچێته سه فه‌ر،ئاو ناخواته‌وه،ناچێته ئه‌ده‌بخانه،.چه‌ند جاردوعام لێی كردووه وه‌ك كهربتۆپێت،ئاخر ئه‌وه كه‌ی وه‌زعه؟من نه هاوسه‌رێكی باشم بۆخێزانهكهم،نه باو كێكی باش بۆكورهكهم،ده‌بێ هه‌میشه له ناخه‌وه به قووڵی له گه‌ڵ ژووان بكه‌م،هه‌میشه پایته‌ختی بیرهوهرم له‌لای ئه‌وه‌وه داگیركراوه،هێنده په‌یوه‌ستی كردووم به م جیهانه‌وه،ئه‌م جیهانه‌م بیرچۆته‌وه،ته‌نانه‌ت چه‌ند رۆژێك له مه‌و بهرچوومه ئه‌ده‌بخانه له بڕی قایشی كابۆكهم بكه‌مه‌وه،سێ قۆپچه‌ی قهمیسهكهم كرده‌وه،من هه‌میشه له ناخمدا له جه‌نگێكی سه‌خت دام و هه‌میشه‌ش دۆڕاوم،ئا ئه‌وه‌یه وه‌زعه‌كه‌م،كه‌ی ئوه وه‌زعه،نه‌توانم له گه‌ڵ مرۆبوونی خۆشم ههڵنهكهم،وه‌لێ خه‌تای خۆشمه سێ به‌رده له‌و مێره گه‌وره‌یه‌ی ناخم وه‌رناگرم،ههمووقهڵهمهكانم فڕێ بده‌م و كتێبه‌كانم ببه‌خشم،وكۆمپیوتهرهكهم بفرۆشمه‌وه‌و ژماره ته‌له فۆن وئیمێڵهكانی نووسه‌رانیش ڕهشكهمهوه،ئاخرزهندهقم چووه،سیاسه‌ت له بڕی ئه‌ده‌ب ماره‌م بكاته‌وه،تۆبڵێی منیش وه‌ك ئه‌و كۆلكه نووسه‌رو قونكه شاعیرانه بتوانم له په‌نای حیزبێكه‌وه،نانی له‌ڕۆنی هه‌ڵێنم وبڵێم:(وه‌ی چه‌ند خۆش و عه‌یبه)،ده‌شێ هه‌نگینێ وه‌هابێت،كه((گا))ی بهگوونانیش نه‌ناسمه‌وه ،دایمه واهه‌ست ده‌كه‌م بیرله شتێك ده‌كه‌مه‌وه ،به‌خۆیه‌وه خه‌ریكی كردووم،
ئه‌وه‌یه وه‌زعه‌كه‌م مێرده‌گه‌وره،تڕحێو له‌خۆم،تڕحێو له‌تۆ،تڕحێو له باوكم و دایكم كه‌منیان بۆخۆشی خۆیان هێنایه دنیاوه،ئاخرتۆبڵێی من بۆچی هه‌بم؟به‌ڕاستی من به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌م به ملی دنیاوهم،هێنده ده‌ست وپێ سپیم تاقه‌تم نییه بژیم،هیلاكبووم هێنده‌ی بحه‌سێمه‌وه ،تاقه‌تم نییه بنووم،ئه‌و كیسهڵهش ده‌یه‌وێت گره‌وه‌ی ژیانی به من ته‌واوبكات،كه‌خۆم ژیانی خۆمپێ ته‌واو نابێت.