
نامه شیعریه‌كان…نامه‌ی یه‌كه‌م .. نیشتمانم بیرمان ده‌كا
كچه‌كه‌م بێجگه له سروودی قوتابخانه ..،
له ماڵه‌وه‌ش دهمنادهمێ
ده‌نگ و نیگای ئاوێته‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌ی شیعر ده‌كا،
گوێی له‌وه نیه كه قیافه‌ی ناگاته به‌رزایی بهیتێَ..،
زوو زوو دیوانه گه‌وره‌كان داده‌گرێت و
ده‌چێته كهناریانهوه ..
له‌وسه‌ره‌وه به نهفخێكهوه دێته‌وه
له نه‌فخی (ئیحیابوون)ده‌كا..
له‌م رۆژانه‌دا كه ده‌ڵێی …نیشتیمانم
له نێو خهونهسهوزهكانی (مه‌حوی ونالی و دیلان)ه‌وه هاتۆته‌وه,,
به‌بێ ئه‌وه‌ی من بزانم خه‌یاڵی مناڵانه‌ی ئه‌و
له‌كوێوه گوێی له‌م هاواره به‌رزه‌ی نیشتیمان گرتووه ،
(تاریك و روون)ی (هێمن) كردبۆوه
به‌ڵام به‌دوای لاپه‌ڕه‌ی روون‌دا ده‌گه‌ڕا ..،
له‌به‌ر خۆیه‌وه ئاوازی ..
((ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان … تۆم هه‌ر له‌بیره))*ی لێدهرژا …
نه‌مزانی خه‌ونی گوڵرهنگی له‌كوێوه ههستیكردبوو
كه نیشتیمان به خه‌ونێكی تازه‌یه‌وه، بیرمان ده‌كا..
له گه‌ڵ گوڵ و
له گه‌ڵ هه‌موو مناڵانی مه‌مله‌كه‌تی به‌رائه‌ت و
له دوای رۆحی هێمنه‌وه …
هه‌موو بڵێن :
(( ئێمه …. ئه‌ی نیشتیمان تۆمان له بیره… ))
ئاخر ئه‌مرۆ
نیشتیمان، حه‌وت رۆحی سه‌نگین ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ر ئاستانه‌ی
سه‌نگین هێنده‌ی سه‌نگینی رۆحی هه‌موومان ..،
ئاخر ئه‌مرۆ
له‌ژوور سه‌ری نالیه‌وه
خوێن به‌سه‌ر خوێنا دائه‌كا و
برین به‌سه‌ر برینا ئه‌پشكوێ
ئه‌مرۆ له‌وێ “لای نیشتیمان”
(عومه‌ر خاوه‌ر)راده‌چڵه‌كێ ..
ئه‌و هه‌ر زوو زوو راده‌چڵه‌كێ،
به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ودیو بۆنی برینه‌وه
بۆنی نێرگزی “به‌هاری دزراو” ی مه‌مله‌كه‌ت ده‌كا ..
ئاخر ئه‌مساڵ نێرگز زۆر زوو “خه‌یمه‌ی هه‌ڵدا”..
نیشتیمانی جه‌زبه‌گرتووی خانه‌قای عیشق!
نیشتیمانی خه‌می غوربه‌تی (مه‌ولانا)!
چاو هه‌ڵبڕه !
هه‌ناسه‌مان بۆ تاسه‌ی تۆ.. نیشتۆته سه‌ر رهوهزهكان ..
ده‌نگ و ره‌نگمان به (حاڵ)ی تۆ.. به‌سه‌ر یه‌كا هه‌ڵرژاوه..
ئێمه كه‌ی وا ئاوێته بووین ؟
یهكڕهنگین و …هه‌زار ره‌نگیش
یه‌كده‌نگین و… هه‌زار ده‌نگیش..
ده‌مانه‌وێ له نه‌ورۆزی ئهمساڵتدا
(مامه‌یاره) ئاشتكه‌ینه‌وه..
شێوه‌ت له‌م ره‌نگه ئاڵه‌دا
بیری (بێكه‌س) بخه‌ینه‌وه
“ئه‌و ئێسته‌ش مه‌فتوونی تۆیه”
ده‌مانه‌وێ له به‌هاری ئهمساڵتدا
لاوك نه‌چڕی ..ده‌نگت پڕ بكه‌ی له به‌سته ..
چاو هه‌ڵبڕه نیشتیمانم ..
هه‌موو هاتووین به پیر باڵای ئه‌م خه‌مه نێرگزیهتهوه..
نیشتیمانی نێو كه‌شكۆڵه شیعری گوڵرهنگ !
نیشتیمانی نێو له‌ره‌ی ده‌نگی (خالقیی)!
دروه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م قوربانهشت پیرۆز بی َ..
نهبهزههورامی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ده‌نگ ودیمه‌نی مناڵانه‌ی (سوندوس)ی كچم له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌ی (هێمن) له ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كی ئه‌م رۆژانه‌دا .. ئیلهامده‌ری ئه‌م نامهشیعریه بوو ..