سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ تورکیا
ئاسۆ بیاره‌یی….
له‌یادی 17 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕیندا، دیسان سه‌رکرده‌کانی کورد داپه‌ڕین ده‌که‌نه‌وه
له کاتێکدا که خاکی کوردستان روبه‌ڕوی دڕنده‌ترین هێرشی تۆرانیه‌کان ده‌بێته‌و و به ده‌ستی کچان و کوڕانی کورد شکستی ده‌هێنن، له کاتێکدا که هه‌لێکی تری یه‌کگرتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تی دروست بووه و له هه‌موو لاوه گه‌لی کورد ڕاپه‌ڕی و ڕاپه‌ڕین ده‌کات، له کاتێکدا که نزیک بوونه‌وی یادی شه‌هیدکردنی هه‌ڵه‌بجه و ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینه، ساڵیادی داماڵینی ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام و سولتانه‌کان و به‌عسیه‌کانه، تورکه‌کان بۆ سووکایه‌تی پێکردنی گه‌لی کورد، تاڵه‌بانی بانگ ده‌که‌ن بۆ باوه‌شی خۆیان، تا به کورد و جیهانی بسه‌لمێنن که سه‌رکرده‌کانی کورد به‌شداری کوشتن و ئه‌نفالی کورد ده‌که‌ن. هه‌مان وێنه‌ی ساڵی 1991 کاتێک ڕاپه‌ڕین له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو، ئه‌گه‌ر گه‌ل سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووی هه‌بوایا، تووشی کاره‌ساتی ده‌ربه‌ده‌ری نه‌ده‌بوو ، تاڵه‌بانی و سه‌رکرده‌کانی دی، به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه، که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ی هاوکاری کورد بوو، گۆنای سه‌ددامی فاشستیان ماچ کرد و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌روازه‌ی پارتییه‌کانی خۆیان بۆ سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچی کرده‌وه.
به‌ڵی وه‌کو رفتاری مافیاکان، هاتنه سه‌ر خوانی ئاماده‌و قوربانیی گه‌لیان به‌بادا. لاوانی کورد له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر که‌رکوک توانیان به‌هێزترین موڵگه‌ی ڕژێمی عه‌ره‌بی به‌عس بڕوخێنن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی تاله‌بانی بارزانی نه‌ک نه‌یانتوانی دژی سوپا به‌زیوه‌که‌ی سه‌ددام شه‌ڕبکه‌ن و به‌رگری له گه‌لی راپه‌ڕیوو بکه‌ن به‌ڵکو تاکو سنووری ئاخونده حسینپهرستهکان هه‌ڵهاتن و ووره‌ی جهماوریشیان داڕماند و به‌سه‌ده‌ها ژن و پیاو منداڵ مردن.
به‌ڵی کاری ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه یان خه‌ڵکیان به‌خۆڕا داوهبهکوشت یان له وپه‌ڕی ڕاپهڕینیهوه تووشی ئاش به‌تاڵ و داپه‌ڕین کردوود. نموونه‌کانیش زۆرن، له‌وانه ئاشبه‌تال پێکردنی شۆڕشی ئه‌یلول 1974 که خاوه‌ن 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌بوو، به‌ڵام به بانگه‌وازێک هه‌مووی داپهڕیو و ڕوخا، هه‌فته‌یه‌ک وه‌کو گه‌ریلاکان شه‌ڕیان پێ نه‌کرا که دژی پێشکه‌وتووترین چه‌ک و سوپا وه‌ستانه‌وه، جیاوازیه‌که جۆری سه‌رکرده‌و ستراتیژیه.
هه‌مان سیناریۆی ساڵی 1984 کاتێك ڕژێمی عه‌ره‌بی سه‌ددامی عێراقی ته‌نها سه‌نته‌ری شاره‌کانی باشووری کوردستانی به‌ده‌سته‌وه مابوو، تاڵه‌بانی-بارزانی و پارتییه‌کانی تر شه‌ڕێکی خوێناویان ئه‌نجام دا‌و به ووت‌وێژی به‌عس-تاڵه‌بانی کۆتایی هات و زۆربی هێزی پێشمه‌رگه ووره‌ی نه‌ماو به‌سه‌ده‌ها پێشمه‌رگه و سه‌ربازی هه‌ڵهاتوو خۆیان ڕاده‌ستی ڕژێم کرده‌وه. وتووێژه‌که‌ش ته‌نها به‌زیانی گه‌لی کورد ته‌واو بوو. بستێک نه‌ما چاوساغی بۆ پاسدارن له لاین ینکه‌وه نه‌کرێت، له‌وانه ئاگربه‌ردانی بیرنهوتهکانی که‌رکوک ساڵی 1986 و گرتنی هاوکاری ئێران بۆ گرتنی شاری هه‌له‌بجه به‌هاری 1988 له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی(بارزانی، تاله‌بانی، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، ئیسلامی) و سوپای پاسداران.
له ڕاپه‌رینی 1991 هه‌مان ئه‌نجام، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی بنه‌ماڵه و ڕه‌فتاری مافیا، سه‌رکرده‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه، راپه‌ڕینیان گۆڕی بۆ داپه‌ڕین و ئاش به‌تاڵ. به‌مه‌رجێک ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رکردانه هێندێک ووره‌یان هه‌بوایه، شارێکی وه‌کو سلێمانی یان دهۆکیان ده‌کرده گۆڕستان بۆ به‌عسیه‌کان، به‌ڵام هه‌ڵهاتنیان پێ باش بوو، تاکو گه‌ل بکه‌نه دیلی خۆیان و وه‌کو ئه‌مڕۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسنامه‌ی مرۆڤایه‌تی لێ زه‌وت بکه‌ن. باباسی ساڵی 1994 تاکو 1996 نه‌کرێت که سه‌ده‌ها لاوی کوردیان دابه کوشت و هێنده‌ی تریش کوردستانیان بجێهێشت. باباسی شه‌ڕی جه‌لالی-مه‌لایی ساڵانی شه‌سته‌کانیش بخرێته ئه‌و لاوه.
قاتل ئه‌ردوغان تۆرانی، بازرگان جه‌لال تاڵه‌بانی، بۆ؟
له به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه، چونکه تۆرانیه‌کان خۆیان تاقی کرده‌وه و نه‌یانتوانی ووره‌ی گه‌لی کورد بڕوخێنن، دوورنیه تاڵه‌بانی ئه‌م جاره‌ش نه‌خشی خۆی بنوێنێت. نه‌ک ته‌نها قه‌ندیل به‌ڵکو سلێمانی و دهۆکیش بکاته دیاری بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان. لێ ده‌مێکه که‌رکوکی پێشکه‌ش به به‌عسیه هاوبیره‌کانی کردووه. لێ ده‌مێکه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی نوێنه‌ری دوو ملیشیای به ئه‌مه‌کی داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌که‌ن.
هه‌زارباره بوونه‌وه‌ی ماچه‌کانی تاڵه‌بانی و شکستی سه‌رکرده‌کانی تر، یه‌ک گریمانه‌ی ئه‌نجام ڕون ده‌دات به ده‌سته‌وه، که ئه‌و سه‌رکردانه، سه‌رکرده‌ی کوردنین و نوێنه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستانن. ڕاستی ئه‌و گریمانه‌یه لای تاڵه‌بانیه کاتێک گۆنای قاتڵێکی وه‌کو ئه‌ردوغان و گیولی گول ماچ ده‌کات، که بوونی مرۆڤی کوردیان له فه‌رهه‌نگی تۆرانیزمیاندا نیه.
8-3-2008 سوێد
سه‌رچاوه
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=7221&cat=3